نوچەنێت: ئاژانسەکان
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وەڵامی برێت مەكگۆرك دەداتەوە و گوتەكانی مەكگۆرك بە پڕوپاگەندەی پەكەكە ناودەبات.
ئیبراھیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە بەرامبەر گوتەكانی برێت مەکگورک دەڵێت “شرۆڤەیەکی ھەڵەیە، ئەو تۆماتانەی ئاراستەی تورکیاتان کردووە بە تەواوی بێ مانایە، تەنھا دووبارەکردنەوەی پڕوپاگەندەی پەکەکەیە، تورکیا گیانی ھەزاران لە عەرەب و کورد و سریانی و پێکهاتەکانی دیکەی رزگار کردووە. دەتانەوێت ژیانێکی دیکە بە پەکەکە بدەنەوە”.
برێت مەکگۆرک، نوێنەری پێشووی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە هاوپەیمانی نیودەوڵەتی دژ بە داعش، رەخنەی لە بڕیاری سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ تایبەت بە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا گرتووە و بەرگریی لەوەش کردووە کە تورکیا ھاوپەیمانێکی متمانەپێکراو نییە و دەشڵێت: “توركیا خۆی له سه‌دان میلی ناو (خاكی خۆی) بێ هاوكاری و پاڵپشتی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت هیچ كارێك بكات. جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كه توركیا پاڵپشتیان ده‌كات، توندڕه‌وه‌كانن و به راشكاوی رایانگه‌یاندووه ده‌یانه‌وێت شه‌ڕی كورد بكه‌ن نه‌ك داعش”.
مه‌كگۆرك ئاماژەی بەوەداوە: “خراپترینی ئه‌م بڕیاره ئه‌وه‌یه تره‌مپ به‌خێرایی ده‌ریكرد، پاش په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانی به جددی وه‌رگرتووه كه توركیا به‌ره‌نگاری داعش ده‌بێته‌وه له سووریا”.