نوچەنێت: ئاژانسەکان
پڕۆژه‌یەی به‌ڕێوەبه‌ری خۆسەری دیموكرات، کە بەمەبەستی دانوستاندن له‌گه‌ڵ حکومەتی سووریا ئامادەی کردوون، ئاشکراکرا.
ئەو پڕۆژەیەی به‌ڕێوەبه‌ری خۆسەری دیموكرات لە ١٠ خاڵ پێکهاتووە و جەخت لەسەر سیستەمی کۆماری و یەکگرتووی خاکی سوریا کراوەتەوە.
دەقی خاڵه‌كانی پڕۆژه‌کەی به‌ڕێوبه‌ری خۆسەری دیموكرات:
١- یه‌كێتیی خاكی سوریا.
٢- سیسته‌می سوریا سیسته‌مێكی كۆماری دیموكرات بێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری به‌شێك بێت له‌و سیسته‌مه.
٣- نوێنه‌ری به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی خۆسەری له په‌رله‌مانی ناوه‌ندی شامدا هه‌بێت.
٤- شانبه‌شانی ئاڵای سوریا ئاڵاكانی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری-یش هه‌بن.
٥- خه‌باتی دیپلۆماسی له هه‌رێمه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆ‌سه‌ر نابێت له دژی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی سوریا و ده‌ستووری ئه‌و وڵاته بێت.
٦- هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) به‌شێك بن له سوپای سوریا و ئه‌وان به‌رپرسن له پاراستنی خاڵە سنوورییه‌كانی سوریا.
٧- هێزه ئه‌منییەكان له هه‌رێمه‌كانی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری، په‌یوه‌ست بە ئەنجوومەنەكانی هه‌رێمی خه‌باتیان به شێوه‌یەك بێت دژی ده‌ستووری سوریا نه‌بێت.
٨- له هه‌رێمه‌كانی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی خۆ‌سه‌ر، زمانی دایك زمانی په‌روه‌رده بێت، زمانی فه‌رمی سوریاش عه‌ره‌بی بێت.
٩- له هه‌رێمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌راتی خۆ‌سه‌ر له كۆلیژه‌كانی مێژوو، رۆشنبیریی، زمان و ئه‌ده‌ب و به‌شه‌كانیان، زمانی په‌روه‌رده‌یان زمانی هه‌رێمی بێت.
١٠- سامانه‌كانی سوریا به‌شێوەیه‌كی دادپه‌روه‌رانه له هه‌رێمه‌كان دابه‌شبكرێت.