نوچە-رۆیتەرز
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە یاداشتێکدا دەنووسێت، ئەوروپیەکان لە کۆبوونەوەی ٨ی جانیوەری بە ئێرانیان راگەیاندووە، بە هیچ شێوەیەک بەرنامەی موشەکی تاران قابیلی قبوڵ نییە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە میانی دیداری شاندێکی ئێرانی لە گەڵ دبلۆماتکارانی بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا ، دانیمارک، هۆڵەندا و بەلجیکا کە ٨ی جانیوەری ئەنجام دراوە، باس لە بەرنامەی موشەکی ئێران کراوە. دوای باس و گفتوگۆیەکی شاندی ئێرانی بە نیشانەی ناڕەزایی، شوێنی کۆبوونەکە جێدەهێڵن.
بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەوروپییەکان لە سەردانیان بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران، جەختیان لە سەر مەترسیداربوونی بەرنامەی موشەکی تاران کردۆتەوە و بە شاندی ئێرانییان گوتووە کە چیدی بەرنامەی موشەکی ئێران قابلی قبوڵ نییە.
بە گوێرەی لێکدانەوەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەم دیدار و ئەنجامەکەی نیشان دەدات کە ئەوروپیەکان سەبارەت بە ئێران، سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیڕەو دەکەن.