بەغدا هەوڵی گەڕانەوەی دەدات

0

نوچە-روسیا الیوم

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی سوریا بۆ  ئەندامێتی لە  کۆمکاری عەرەبی بەردەوامە.

محەممەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێڕاق لە میانی وتوووێژ لە گەڵ رۆژنامەی الصباح رایگەیاند، بەغدا هەوڵی گەڕاندنەوەی سوریا بۆ ئەندامێتی لە  کۆمکاری عەرەبی دەدات و بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەندی و گفتوگۆکان لە گەڵ وڵاتانی دیکەی عەرەبی ئەندام لەم رێکخراوە بەردەوامە.

وەزیری دەرەوەی عێراق، هەروەها سەبارەت بە  ئامادەنەبوونی وڵاتانی سوریا و لیبیا لە کۆڕبەندی ئابوری بەیروت هەڵوێستی وەرگرتووە  وبە داخبوونی خۆی لەم بارەوە راگەیاندووە.

الحکیم دەڵێت، پێشوازی لە رێککەوتنی گومرکی  و کێشرانی هێڵی ئاسنی لە نێوان ئەم وڵاتانە دەکەین.

بڕیارە سبەی،٢٠ی جانیوەری، کۆڕبەندی ئابوری بەیروت بەڕێوە بچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com