نوچەنێت
نێرده‌ی تایبه‌تی پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سوریا بە هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده دەزانێت و دەڵێت “دوژمنانی واشنتۆن ئه‌و بۆشاییه پڕده‌كه‌نه‌وه، كه پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سوریا درووست ده‌بێت”.
برێت مه‌كگۆرك، نێرده‌ی تایبه‌تی پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، كه رۆژی هه‌ینی ١٨-١-٢٠١٩ بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگەیاندووە “داواكه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ دیاریكردنی پلانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سوریا “گه‌مژه‌یه‌تییه‌كه” له‌ژێر سێبه‌ری نه‌بوونی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ورد بۆ مه‌ترسییه‌كان كه پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سوریا دروست ده‌بێت. جگه له‌وه‌ش لێكۆڵینه‌وه له ره‌وشی توركیا و داعش نه‌كراوه”.
مه‌كگۆرك ده‌ڵێت “له چوار ساڵی رابردوودا رێگایه‌كی دوورمان بڕی، پێش ئه‌وه داعش له ده‌روازه‌كانی به‌غدا بوو، به‌ڵام ئێستا به گوێره‌ی راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، عێراق له هه‌ر كاتێكی دیكه‌ی پێشتر ئارامتره. به‌تایبه‌تی له‌وكاته‌وه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ماوه‌ی ٦ ساڵی رابردوودا له عێراق ده‌ستی به كار كردووه”.
ئه‌و نێرده تایبه‌ته‌ی پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا روونیشیكردووه‌ته‌وه “ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه به قوربانیدانێكی زۆری هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك (هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، پێشمه‌رگه، چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوری، هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی) هاتوونه‌ته دی، له‌و پێناوه‌شدا خوێنی زۆریان به‌خشیووه‌و باجی زۆریانداوه”.
مه‌كگۆرك ده‌ڵێت: “كلیلی سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌هۆی بوونی هێزێكی كه‌م و كاریگه‌ری ئه‌مه‌ریكا بووه له سوریا، كاتێك ساڵی 2015 له‌وێ په‌یدابوون، داعشیان ئیفلیج كرد، نه‌خشه و پلانه‌كانی داعشیان تووشی شكست كرد تا نه‌توانێ جارێكی دیكه بیر له گه‌ڕانه‌وه بۆ سوریا و عێراق بكاته‌وه”.
مه‌كگۆرك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه “مانگی دیسه‌مبه‌ری رابردوو، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی پێوه كردووم و ئاگاداری كردمه‌وه كه سه‌رۆك پلانه‌كه‌ی گۆڕیوه، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا راده‌گه‌یه‌نێت و داوای پلانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سوریا ده‌كات. منیش به خێرایی گه‌ڕامه‌وه واشنتن بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاربم له كه‌مكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی ئه‌و بڕیاره، به‌تایبه‌تی كاریگه‌رییه خراپه‌كانی له‌سه‌ر هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا”.
مه‌كگۆرك ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ بێ ئه‌وه‌ی راوێژ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆنگرێس و هاوپه‌یمانه‌كان بكات ئه‌و بڕیاره‌ی داوه. بۆیه منیش كاتێك زانیم هیچ كاریگه‌رییه‌كم له‌سه‌ر ئه‌و رێنماییه نوێیانه نابێت، رۆژی ٢٢-١٢-٢٠١٨ به خێرایی ده‌ست له كاكێشانه‌وه‌ی خۆمم پێشكه‌شكرد”.
مه‌كگۆرك ده‌ڵێت: “خراپترینی ئه‌م بڕیاره ئه‌وه‌یه تره‌مپ به‌خێرایی ده‌ریكرد، پاش په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانی به جددی وه‌رگرتووه كه توركیا به‌ره‌نگاری داعش ده‌بێته‌وه له سوریا”.
له‌وباره‌یه‌وه مه‌كگۆرك به واشنتن پۆستی گوتووه: “توركیا خۆی له سه‌دان میلی ناو (خاكی خۆی) بێ هاوكاری و پاڵپشتی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت هیچ كارێك بكات. جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كه توركیا پاڵپشتیان ده‌كات، توندڕه‌وه‌كانن و به راشكاوی رایانگه‌یاندووه ده‌یانه‌وێت شه‌ڕی كورد بكه‌ن نه‌ك داعش”.
مه‌كگۆرك له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتوویه‌تی: “ئامانجه ستراتیژییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سوریا نه‌یانه‌دی تا رێگه له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش نه‌گیرێت، ئه‌ویش له رێگای ده‌سته‌به‌ركردنی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی به ته‌ندرووستی و ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌یشتنی به‌رده‌وامی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاسمانی سوریا بێ ئه‌وه‌ی به‌ر رووسه‌كان بكه‌وێت. ده‌كرێت ئه‌و ئامانجانه‌ش له رێگای پاڵپشتیی ئیسرائیله‌وه بێنه دی”.