نوچەنێت
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کوژرانی ٤٧ چەکداری داعشی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر راگەیاند.
ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو وا بڵاوکرایەوە، کە چەکدارانی داعش سوودیان لە کەشوهەوای نالەباری ناوچەکە بینیوە و هێرشیانکردووەتە سەر هەسەدە و چەند ناوچەیەکیان کۆنتڕۆڵ کردووە.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده رایدەگەیەنێت “له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوو له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی هه‌جینی رۆژهه‌ڵاتی دێرزوور، شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده توانیویانه ٣٧ بنكه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ناو ببه‌ن و ٤٧ چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ش بكوژن”.
هه‌سه‌ده دەشڵێت “له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ٣٠٠ هاوڵاتیان له‌ژێر ده‌ستی داعش رزگاركردووه، كه پێشتر داعش وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاری ده‌هێنان”.