كورد و رابردووى كه‌ركوك
مێژووى ململانێ.
ده‌ستپێك
رژێمى به‌عس له عێراق يه‌كێك بوو له داپلۆسێنه‌رترين رژێمه‌كان، مێژووێكى درێژى هه‌يه، له داگيركردن شه‌ڕ‌كردن له گه‌ڵ وڵاتان، شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران، داگيكردنى كوێت، كه بووه هۆى له ناوچوونى يه‌كجارى.
رۆژى 2/8/1991 حكومه‌تى عێراق هێرشێكى زه‌مينى كرده سه‌ر وڵاتى كوێت، دواى شه‌رێكى توندى دوو رۆژه، عێراق به ته‌واوى ده‌ستى به‌سه‌ر كوێت داگرت، رۆژى 3ى ئاب ئه‌نجومه‌نى ئاسايش كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به بڕيارى 660 ئيدانه‌ى ئه‌و كاره‌ى عێراقى كرد به‌رامبه‌ر كوێت، داواى ده‌ست به‌جێ كشانه‌وه‌يان له حكومه‌تى عێراقى كرد، دواى زنجيره‌يه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى بێ به‌رهه‌م سه‌رئه‌نجام ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى و هاوپه‌يمانه‌كانى ده‌ستيان به هێرشكردنه سه‌ر عێراق كرد، له 15 يه‌ناير حكومه‌تى عێراق له كوێت ده‌ركرا، زيانێكى زۆرى سه‌ربازى به‌ركه‌وت[1].
دواى ده‌ركردنى عێراق له كوێت، عێراق وه‌ك مه‌ترسى ناسێندرا له لايه‌ن ئه‌مريكا و وڵاتانى رۆژئاوا، له ناوبردنى عێراق ده‌هاته‌وه پێشه‌وه.
دواتر له باشورى عێراق و له كوردستان ڕاپه‌رينى جه‌ماوه‌رى ئه‌نجامدرا، راپه‌ڕينه‌كانى باشور سه‌ركوتكرا، راپه‌ڕينى كوردستان كۆڕه‌وى جه‌ماوه‌رى به‌دواى داهات، دواتر بڕيارى 986 بۆ ده‌رچوو، هێڵى 36ى بۆ داندرا، لێره‌وه ئيداره‌يه‌ك له كوردستانى عێراق دامه‌زرا.
كورد ده‌ستى به دروستكردنى پێوه‌ندى كرد له گه‌ڵ وڵاتانى دونيا و ئێداره‌كانى ئه‌مريكا، چه‌ندين جار سه‌ردانى ئه‌مريكايان ده‌كرد، رۆژ له دواى رۆژ پرسى لێدانى عێراق باسى لێوه ده‌كرا، هه‌رجاره‌ى به‌جۆرێك پێشنيازى روخانى ده‌كرا، ساڵى 31/ترشينى يه‌كه‌مى 1998 بيل كلنتۆن سه‌رۆكى ئه‌مريكا قانوونى پابه‌ندكردنى ئه‌مريكا به دياريكردنى سياسه‌تى خۆى به‌رامبه‌ر عێراق مۆركرد، قانوونه‌كه قانوونێكى كه‌م وێنه‌بوو، بۆ گه‌شه‌پێدانى سياسه‌تى ئه‌مريكا به‌رامبه‌ر به عێراق، پيِشتر شتى له‌وجۆره له ئه‌مريكا نه‌كرابوو.
ئه‌و قانوونه زۆر شتى له‌خۆى گرتبوو، يه‌كێك له‌و خاڵانه‌ى هاوكارى پارته ئۆپۆزسيۆنى عێراقى بوو، كه حه‌فت پارتى سه‌ره‌كى له‌خۆى گرتووه، كه بريتى بوون له:
1ــ ئه‌نجومه‌نى نشتيمانى عێراقى.
2ــ ويفاقي نشتيمانى عێراقي.
3ــ پارتى ديموكراتى كوردستان.
4ــ يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان.
5ــ بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامى كوردستان.
6ــ ئه‌نجومه‌نى باڵاى شۆڕشى ئيسلامى له عێراق.
7ــ بزووتنه‌وه‌ى پادشايه‌تى ده‌ستوورى (شه‌ريف على بن حسين)[2]
روخانى رێژێمى سه‌دام:
له نێوان متمانه و گومانكردن له ئه‌مريكا
له‌ساڵی ١٩٧٥ عێراق و ئێران رێكه‌وتن له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان خۆیان رێككه‌وتن، عێراق به‌شێكی گرنگى له‌خاكی خۆی پێشكه‌شی ئێران كرد، ئه‌و رێكه‌وتنه به ئاگادارى ئه‌مريكا بوو، له پێناو ئه‌وه‌ی ئێران سنوره‌كانی به‌ڕووی كوردستاندا دابخات و شۆڕشی كوردستان گه‌مارۆ بده‌ن و بیخنكێنن، ئه‌نجام وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یانویست، به‌پشتیوانی ئه‌مریكا شۆڕشی ئه‌یلولی كوردستانیان خنكاند و رابه‌ره‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی‌یان ناچاركرد، كه‌له‌پێناو سه‌لامه‌ت مانه‌وه‌ی كورددا، به‌ناچاری بڕیاری ناچالاككردنی شۆڕش بدات، شۆڕش به‌هۆی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه به ده‌ستخۆشانه‌ی دونیا و به‌ئه‌ندزیاریی ئه‌مریكا له نێوان عێراق و ئێران به‌سترا، دووچاری نسكۆ بوويه‌وه.[3]
له ساڵی ١٩٧٥ ه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆش، له‌هزری تاكی كورددا ئه‌وه به‌چه‌سپاوی ماوه‌ته‌وه، كه‌ئه‌مریكا خیانه‌تی له‌شۆڕشی مه‌لا مسته‌فا بارزانی كرد، به‌تايبه‌تيش له قۆناغى شه‌رى ناوخۆ و به‌ر له گرتنه‌وه‌ى هه‌ولێر له‌لايه‌ن پارتى ديموكراتى كوردستان، فه‌رهاد عه‌ونى ده‌ڵێ: له كۆنگريه‌كى رۆژنامه‌نووسى پرسيارێك له سه‌رۆك بارزانى كرا، كه ئايه ئه‌مريكيه‌كان له پارتى تووڕه‌ن؟ له وه‌ڵامى سه‌رۆك بارزانى: ئێمه له ئه‌مريكا تووره‌ين، ئمه دوو ساڵه ئه‌مريكا ياريمان پێ ده‌كات و ده‌ڵێن: پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌ست پێ ده‌كات و پاش دوو رۆژ نوێنه‌ريان دێ بۆ ئێره سيغه‌يه ته‌قديم ده‌كا، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامێك وه‌بگرێ سوارى فرۆكه ده‌بێ وو ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌شت نۆ مانگه خۆ بێ ده‌نگ كردووه[4].
پێشتريش له ساڵى 1991 زاڵماى خه‌ليل زاد ديدارێك بۆ مه‌سعوود بارزانى له‌گه‌ڵ بنتاگۆن رێك ده‌خات بۆ ئه‌وه‌ى بارزانى سه‌ردانى بنتاگۆن بكات، به‌ڵام وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له نزيكبوونه‌وه ئه‌نجامدانى ديداره‌كه فشار ده‌خاته سه‌ر بتانگۆن ديداره‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، به بيانونى گفتوگۆى نێوان بنتاگۆن و ئۆپۆزسيۆنى عێراقى كاريگه‌رى له‌سه‌ر راى گشتى ئه‌مريكا دروست ده‌كات، كه وا لێكى ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌وه پڕ چه‌كردنى ئۆپۆزسيۆنى عێراقيه.[5]
ئه‌و شۆڕشه‌ی كه‌جێی هیوای كورد بوو له‌هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان، بۆ یه‌كه‌م جار له‌زاخۆ تاخانه‌قینی به‌یه‌كه‌وه به‌سته‌وه، توانی حكومه‌تی عێراقی له‌دوای دامه‌زراندنییه‌وه بۆ یه‌كه‌مجا ناچار بكات به دیكۆمێنتی فه‌رمی دان به‌مافه ره‌وه‌كانی كوردستاندا بنێت و وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م له‌عێراقیدا بیناسێنێ.
ئه‌مریكییه‌كان به‌وه نه‌وه‌ستان كه‌له‌ساڵی ١٩٧٥ خیانه‌تیان له شۆڕشی كوردستان كرد، پشتیان له خه‌بات و به‌رهه‌می خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان كرد، به‌ڵكو له‌ساڵی ١٩٩١ یش كاتێك به‌رێگه‌ی سه‌ربازیی عێراقیان ناچار به‌پاشه‌كشه‌كرد له‌كوه‌یت، هێزی سه‌ربازی عێراقیان لاوازكرد، خه‌ڵكی كوردستان راپه‌ڕین و ناوچه‌كانی خۆیان ئازادكرد، چاوپۆشیان له‌هێزه‌كانی عێراق كرد، په‌لاماریی خه‌ڵكی كوردستان بدات، ده‌ست به‌سه‌ر شاره‌كانی كوردستاندا و خوارى عێراق بگرێته‌وه.[6]
چاوپۆشی ئه‌مریكییه‌كان له عێراق و له هێزه‌كانی كه په‌لاماری خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕووی كوردستان بده‌نه‌وه، وایكرد، خه‌ڵكی كوردستان بڕیاری جێهێشتنی وڵات بده‌ن، كۆڕه‌ویی ملیۆنی سازبكه‌ن، به‌وه‌ش جیهانیان هه‌ژاند، ئه‌و بڕياره له سه‌ر داواى هه‌ر يه‌ك له توركيا و فه‌ره‌نسا بوو، داوايان له ئه‌نجومه‌نى ئاسايش كرد، بڕيارێك بۆ رێگرى له سه‌ركێشيه‌كانى حكومه‌تى عێراقى بكات، دواتر هه‌ريه‌ك له ئه‌مريكا و به‌ڕيتانيا، ده‌نگى خۆيان خسته پاڵ ده‌نگى توركيا و فه‌ڕه‌نسا، ئه‌و داوا كاريه بووه هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕيارى 986 ده‌ربكات، هێڵى 36 دیاریبكات بۆ پاراستنی كوردستان له‌ده‌ستدرێژی سه‌ربازیی عێراق بۆ سه‌ر كوردستانبه.[7]
هۆیه‌وه خه‌ڵكی كۆچكردووی كوردستان گه‌ڕانه‌وه شاره كوردییه‌كان و ئیداره‌یه‌كی خۆ به‌ڕێوه‌به‌ریی كوردی له‌كوردستان دامه‌زرا، هه‌ڵبژاردن كرا و بۆ یه‌كه‌مجار له دوای دامه‌زراندنی كۆماری كوردستانه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنرا.[8]
له سه‌رده‌مى ئيداره‌ى كلينتۆن ناكۆكى سياسى نێوان ئه‌مريكا و عێراق زياتر بوو، ئه‌مريكيه‌كان هه‌ندێك جموجۆڵى سياسيان ده‌ست پێكرد بۆ رووخانى رێژمى سه‌دام حوسێن، له سه‌روبه‌ندى رووداوه‌كانى 31ئابى ساڵى 1996 هێزه‌كانى ئه‌مريكا له چه‌ند ناوچه‌يه‌ك چه‌ند بۆمبێكيان ئاراسته‌ى چه‌ند شوێنێك له عێراق[9].
دواتر له ساڵى 1998 جارێكى تر له ژێر ناوى پرۆسه‌ى رێوى بيابان ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا و به‌ريتانيا چه‌ند چوار رۆژ حكومه‌تى عێرقيان بۆردومان كرد، كه بووه هۆى پچڕانى پێوه‌ندى شاره‌كانى خوارى عێراق، به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان له‌و لێدانه چه‌ند شوێنێكى وه‌ك گاردى كۆمارى و به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى كيمياوى كرابووه ئامانج[10].
ئه‌مريكا بۆ روخانى رژێمى صه‌دام پشتى به ئۆپۆزسيۆنى عێراقى ده‌ست، كه شيعه‌كان پێكهاته‌يه‌كى سه‌ره‌كى بوون، سه‌ركرده‌كانى ئێران مۆڵه‌تيان دا به پارت و كه‌سايه‌تيه شيعه‌كانى هاوپيمانيان له عێراق مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ ئه‌مريكا له رێگاى ئه‌و وه‌فدانه‌ى كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مريكيه‌كان ده‌كه‌ن، له دواى رووداوه‌كانى 11 سێپتێمبه‌ر هێرشه‌كانى ئه‌مريكا تووندتر بۆ رووخانى رژێمى سه‌دام حسێن ئه‌مريكيه‌كان ده‌ستيان به‌جموجۆڵ و چالاكى سياسى زياتر كرد له‌گه‌ڵ پارته عێراقيه‌كان له ناويان پارته ئيسلاميه‌كانى نزيك له ئێران[11]، له‌و سه‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى باڵاى شۆرشى ئيسلامى له عێراق هاوكارى مادى له ئێران وه‌رده‌گرت، پێشتريش له جه‌نگى ئێران ــ عێراق شابه‌شانى هێزه‌كانى ئێران له‌دژى حكومه‌تى سه‌دام حوسێن ده‌نجگان[12].
له‌و نێوه‌ندا ئێران به وردى چاودێرى باردۆخى عێراقى ده‌كرد، به‌تايبه‌ت له‌گه‌ڵ سوريا پێٍش لێدانى عێراق كه‌وته تاوتوێكردنى پرسى لێدانى عێراق، هه‌ڵسه‌نگاندنى هه‌ڵوێستى كورد، به‌تايبه‌ت هه‌ر دوو پارتى ده‌سه‌ڵاتدار، يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان و پارتى ديموكراستى كوردستان.
ئێران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌يف الله ئه‌لسلولى به‌رپرسى دۆسه‌ى عێراقى له ئێران راسپاردبوو، تا گفتوگۆ بكات، كه لله 30/12/2001 سه‌ردانى ديمه‌شقى پايته‌ختى سوريا ده‌كات، به ئاماده‌بوونى باڵيۆزى ئێران له ديمه‌شق. له‌گه‌ڵ عه‌بدولحه‌ليم خه‌دام جێگرى سه‌رۆككۆمارى سوريا كۆده‌بێته‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه باس له پێوه‌ندى نێوان ئێران و سوريا ده‌كه‌ن، پاشان باس ده‌كه‌ن، كه ده‌ويه‌وێت 11 سێپتێمبه‌ر بقۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى بيه‌وێت به عێراقى بكات، هه‌روه‌ها ئه‌مريكا ده‌وێت:
1ــ ده‌يه‌وێت ئومێدێكى گه‌وره بدات به ئۆپۆزسيۆنى عێراقى.
2ــ هيچ سيناريۆى جدى نابينين ئه‌مريكا گرتبيه به‌ر.
له‌و دانيشتنه خه‌دام ده‌ڵێت: پرسيارى ئه‌وه‌م له سيف الله كرد ئه‌و لايه‌نانه كێن ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ بكات له لێدانى عێراق. له وه‌ڵامدا گوتى لايه‌نه‌كان جۆراوجۆرن، هه‌ر يه‌كه‌و تێروانينيكى جياوازى هه‌يه، ئێمه پێمان وايه لايه‌نه‌كان تێروانينيان جۆراوجۆره، لايه‌نه شيعه‌كان ديديان يه‌كه، كورد هه‌ڵوێستى يه‌كه‌ـ ئيسلاميه‌كان هه‌ڵوێستيان جۆراوجۆره. من گوتم با قسه له گروپه‌كانى باكورى عێراق بكه‌ين، ئه‌گه‌ر گروپى تريش هه‌بێت پێويسته كاراى و هێزى سياسيان يه‌ك بێت، له باكورى عێراق جه‌لال تاڵه‌بانى و مه‌سعوود بارزانى هه‌يه، شاره‌زايت چيه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستيان له پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان؟ سيف الله له وه‌ڵامدا گوتى: يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان به‌راشكاوانه حه‌زده‌كات مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئه‌مريكا بكات له پێناو نه‌هێشتنى ده‌سه‌ڵاتى سه‌دام حوسێن، ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا داوايان لێ بكات هاوكارى ده‌كه‌ن، به هه‌مان شێوه مه‌سعوود هاوكار ده‌بێت، به‌ڵام جياوازى نێوان جه‌لال و مه‌سعوود ئه‌وه‌يه، مه‌سعوود ده‌ڵێت: پێويسته دڵنيا بين له‌وه‌ى دڵنيابين كه ئه‌مريكا له‌به‌رحكومه‌تى سه‌دام له عێراق ده‌دات، مادام ئێمه دڵنيا نين له‌و كاره ئێمه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ناكه‌ين له هه‌ر ده‌ست پێشخه‌ريه‌ك كه ئامانجى رووخانى رژێمى سه‌دام نه‌بێت، به‌راى من تێروانى مه‌سعوود ده‌قيقتره له‌وه‌ى تر، ئه‌وان به ئاسانى ته‌عامل له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا ناكه‌ن. وه‌ڵامم دايه‌وه من هه‌مان تێروانينم هه‌يه، ئه‌گه‌ر رێكه‌وتينيش نێوان ئه‌مريكا و كورد ئه‌و رێكه‌وتنه كورد ناجوڵێنى، ته‌نها له‌و كاته نه‌بێت، كه لايه‌نى تر‌ى عێراقى هه‌بێت، تا خۆيان له نێوان جه‌نگى كورد و عه‌ره‌ب نه‌بيننه‌وه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ى بارزانى دڵه‌ڕاوكێيه‌كى گه‌وره‌ى هه‌يه به‌رامبه‌ر توركيا، ئێمه هاوڕاين له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵسانگاندنه‌ى دۆخۆى كوردى، پێويسته به‌رده‌وام بين له پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ لايه‌نه كورديه‌كان.[13]
پێشتريش بارزانى هه‌ڵوێستى روون بوو، به‌رامبه‌ر ديدى ئه‌مريكا بۆ پرسى كورد و چۆنيه‌تى مه‌ماڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه، بروس ریدڵ، توێژەر و بەڕێوەبەری پرۆژەی هەواڵگری لە پەیمانگای بروكینگز له نووسينێكى ده‌ڵێت” بارزانی یەكێك لەو شەش سەركردەیەی ئۆپۆزیسیۆنی عێراق بوو كە سەردانی كۆشكی سپییان كرد. ئەو لە هەموویان زیاتر جێگەی متمانە بوو، بەڵام لە هەمووشیان سەختتر قەناعەتی پێ دەهێنرا، بە درێژایی گەشتەكە بە گومانەوە لە نیازەكانی ئەمریكای دەڕوانی. ئەو وەكوو كەسێكی گۆشەگیر لە ژووری رۆزڤێڵت دانیشتبوو، وەكوو كەسێك كە دەیزانی ناكرێت بەدەم بانگهێشتی ئاگاداركردنەوەی ئەمریكاوە نەیەت، بەڵام دەشیزانی ئاگاداركردنەوە و هۆشداریی ئەمریكییەكان وەهمێكی كارەساتخولقێنە[14].
لێره‌وه گومانى بارزانى به ئاشكرا بووه، به بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و گومانه‌كانى خۆى بشارێته‌وه، بۆيه پێداگربووه له سه‌ر راكانى خۆى، ئه‌و نووسه‌ره هۆكاره‌كه‌ى ده‌گێرێته‌وه بۆ شۆڕشى ئه‌يلول، بۆيه ده‌ڵێت” هەڵبەت تێگەیشتن لە بێمەیلی و دوورەپەرێزییەكەی بارزانی كارێكی سەخت نەبوو. لە حەفتاكانی سەدەی رابردوو، مستەفا بارزانی، باوكی مەسعود بارزانی، سەركردایەتی سەرهەڵدانی كوردی لەدژی بەغدا دەكرد، ئەو جوڵانەوەیە بەنهێنی لەلایەن شای ئێران، دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەمریكا و موسادی ئیسرائیلییەوە پشتگیری و هاوكاری دەكرا. بە پێچەوانەی هەموو مەزندەكان، كورد توانی سوپای عێراق لە بەشی زۆری كوردستان دەربكات.
ئه‌مه وايكردبوو بارزانى كه ده‌چوو بۆ ئه‌مريكا هه‌وڵى ده‌دا له كاتى رێكه‌وتن گرنتى ئه‌مريكا بێ حيسابكردن بۆ رابردوو قسه‌كانى ئه‌مريكا به هه‌ند وه‌ر نه‌گرێت” كاتێك مەسعود بارزانی گەیشتە كۆشكی سپی، لەگەڵ خۆیدا میراتێك لە مۆدێلی خیانەتی ئەمریكیی هەڵگرتبوو، به‌هۆى پشتێكردنه يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كانى ئه‌مريكا بارزانى متمانه‌ى به ئه‌مريكا نه‌بوو، ساڵى 1975 ئه‌مريكا شورشى ئه‌يلولى تاوانده‌وه پشتى له كورد كرد. ژەنەراڵ برێنت سكۆكرۆفت، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی بوش، میوانداریی كۆبوونەوەكەی دەكرد و زۆر بە باشی ئاگاداری ئەو رابردووە بوو. ئەویش وەكوو بارزانی مەیلێكی ئەوتۆی بۆ ئەو كۆبوونەوەیە نەبوو، تێیدا هەستی بە ئاسوودەیی نەدەكرد. سكۆكرۆفت بەردەوام جەختی لەسەر پشتگیریی ئەمریكا لە یەكپارچەیی خاكی عێراق دەكردەوە، ئەمەش كۆمەڵێك كۆد بوو كە ئاماژەیان بە دژایەتیی ئەمریكا لەگەڵ سەربەخۆیی كورد دەدا.[15] مه‌سعوود بارزانى هه‌ميشه به ورياييه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكه‌كان ده‌كرد، هيچ كات متمانه‌ى ته‌واوى پێيان نه‌بوو، مانگى ئازارى 1994 وه‌فدێكى ئه‌مريكى پێك هاتبوو له مارتن ئه‌نديك ئه‌لين لايبسن ئه‌فسه‌رى هه‌واڵگرى ه ديڤد ليت كه دواتر بوو بوو به به‌رێوبه‌رى نووسينگه‌ى باوكى كه‌نداو له وه‌زاره‌تى ده‌وره‌ى ئه‌مريكا، پاشان باڵيۆزى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا له ئيمارات سه‌ردانى كۆنگره‌ى نشتيمانيان كرد، سه‌يرى تواناكانى كۆنگره‌يان كرد سه‌رسام بوون به‌توانا رێكخستنى كاره‌كانى كۆنگره، پاشان كۆبوونه‌وه‌يه‌ك رێكخرا بۆ وه‌فدى ئه‌مريكى و مه‌سعوود بارزانى بارزانى خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به‌و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌ى كۆنگره‌ى نشتيمانى، كه خۆى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكايه‌تى كۆنگره‌ى نشتيمانى بوو، ئه‌مريكيه‌كان گوتيان هه‌ڵسن به‌كارێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى كۆنگره‌ى نشتيمانى، مه‌سعوود بارزانى گوتى: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وانێت هاوكارى كۆنگره‌ى نشتيمانى بكه‌ن به‌شێوه‌يه‌كى جدى له عێراق، هاوكارى كۆنگره‌ى نشتيمانى بكه‌ن بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى موسڵ، ئه‌وه ده‌كرێت له رووى سه‌ربازى و لۆجستى هاوكاربن. له‌و كاته‌دا هه‌موويان بێ ده‌نگ بوو وه‌ك ئه‌وه‌ى باڵنده به‌سه‌رسه‌ريانه‌وه بێت، كۆبوونه‌وه كۆتايى هات. مه‌سعوود بارزانى ئاوڕى دايه‌وه به‌لاى ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى گوتى: ساڵى 1975 درۆيان له‌گه‌ڵ كردين ــ له‌گه‌ڵ مه‌لا مصطفى باوكى مه‌سعوود بارزانى له رێكه‌وتنامه‌ى جه‌زائير ــ ئێستاش درۆمان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن, له‌و ده‌قه‌يه‌وه دۆخى ئه‌مريكه‌كان روون بويه‌وه، وه‌فده‌كه به‌بێ پێدانى هيچ به‌ڵێنێك گه‌ڕايه‌وه[16].
هه‌ماهه‌نگى ئه‌مريكا به‌ر ده‌وام بوو له هێزه عێراقيه‌كان به تايبه‌تيش كورد له باكورى عێراق، به‌درێژايى ئه‌و ماوه‌يه چه‌ندين رێكخراوى ئه‌مريكى سه‌ردانى كوردستانيان كوردستانيان ده‌كرد، به‌رپرسانى كورد سه‌ردانى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانيان ده‌كرد، دواجار له 2ى كانوونى يه‌كه‌مى ساڵى 2002 زاڵماى خه‌ليل زاد وه‌ك نێرده‌ى تايبه‌تى سه‌رۆكايه‌تى ده‌نێردرێت بۆ لاى عێراقيه ئازادى خوازه‌كان به ئامانجى كاركردن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسيۆنى عێراقى، بۆ عێراقى دواى سه‌دام، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆنگره‌يه‌ك ده‌به‌ستن له له‌نده‌نى پايته‌ختى به‌ريتانيا[17].
كۆنگره‌ى ئۆپۆزسيۆنى عێراقى له له‌نده‌ن:
رۆژانى 14 و 15 ساڵى مانگى دوازده‌ى 2002 هێزه‌كانى ئۆپۆزسيۆنى عێراقى يه‌كه‌م كۆنگره‌يان به‌ست له له‌نده‌ن به‌مه‌به‌ستى خۆئاماده‌كردن بۆ روخانى رێژمى سه‌دامه حسێن[18]، سه‌رجه‌م لايه‌نه به‌ژداربووه‌كانى ئه‌و كۆنگره‌يه دانيان به‌وه داناوه كه كه‌ركوك پێوه‌سته بگه‌ڕيته‌وه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى به‌ياننامه‌ى كۆتايى ئيمزاى 65 كه‌سايه‌تى له‌سه‌ره، له خاڵى نۆى ئه‌و به‌ياننامه‌يه باس له چاره‌سه‌رى ريشه‌يى بۆ دۆخى كه‌ركوك ده‌كات، كه تێيدا هاتووه: له باره‌ى ده‌ركردن و پاكتاوى ره‌گه‌زى و گۆڕ‌انى واقيعى نه‌ته‌وه‌يى، كۆنگره ئيدانه‌ى هه‌موو جۆره راگوزاستنێك و پاكتاوێكى ره‌گه‌زى و به‌كارهێنانى چه‌كى كمياى ده‌كات، ئه‌وه‌ى روويداوه له كه‌ركوك و ناوچه‌كانى كه‌ركوك ومخمور وخانقين وسنجار وشيخان وزمار ومه‌ندلي و ناوچه‌كانيتر كۆنگره داوا ده‌كات شوێنه‌واره‌كانى نه‌مێنێت به‌گوێره‌ى ئه‌و رێكارانه:
ئــ گێرانه‌وه‌ى ده‌ركراوه‌كان بۆ شوێنى خۆيان پێدانه‌وه‌ى كه‌ل و په‌له‌كانيان قه‌ربووكردنه‌وه‌ى زيانه‌كان.
ب ــ گێرانه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌سه‌ڵات جێگرى كردوون له‌و ناوچانه‌ى سه‌ره‌وه بۆ شوێنى خۆيان.
ت گێرانه‌وه‌ى كورده فه‌يليه‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌و عێراقيانه‌ى به بيانووى ئه‌وه‌ى به ره‌گه‌ز ئێران ده‌ركراون بۆ ده‌ره‌وه‌ى هێراق، به‌ده‌ر له‌وه‌ى ئه‌سڵيان چ بوو، ده‌سه‌ڵات به بێ هيچ ره‌چاوكردنيكىى هاووڵاتى عێراقى ده‌ريكردوون، پێويسته ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى قه‌ربووى ئه‌وزيانه‌يان بكرێته‌وه كه به‌و هۆيه‌وه تووشيان بوو له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنى چاره‌نووسى كورده فه‌يليه‌كان له ساڵى 1980.
ج ــ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ى ئه‌و ئه‌و كاره ئيداريانه‌ى ده‌سه‌ڵات له ساڵى 1968 پێى هه‌ڵساوه له پێناو گۆڕينى ديمۆگرافياى كوردى[19].
كورد ئه‌و كۆنگره‌يه‌و كۆنگره‌كانى تر‌ى وه‌ك ده‌ستپێكى لێك تێگه‌يشتن سه‌ير ده‌كرد بۆ دواى روخانى رژێمى سه‌دام حسێن، به‌پێچه‌وانه‌ى كورد لايه‌نه‌كانى تر هێلى پاشگه‌زبوونه‌وه‌يان هه‌بوو[20].
دەکرێ ئەنجامی ئەو کۆنگرە وەک بنەمایەک بۆ رێککەوتنی سیاسی دوای سەدام لێی بروانرێ وەک عەقدێک کەپێکەوە وڵات بەڕێوە دەبەن؟ چۆن؟ بەکام بەڵگە ؟
بەر لەوە ئەمریکا لەسەر ئاستی سیاسی لەناوخۆی عێراق تاچەند ئامادەیی کردبوو ؟
چۆن ئامادەیی کردبوو کورد تاچەندە بەشداریی ئەو ئامادەییە بوو ؟
لەکام وڵاتەوە ھێزەکانی ئەمریکا ئامادەیی ھێرشی زەمینیان کرد؟
به‌ڵام هێشتا هێزه‌كانى ئۆپۆزسيۆنى عێراقى يه‌ك ده‌نگ نه‌بوون، بۆيه ئه‌مجاره بڕياريان دا، له مانگى شوباتى ساڵى 2003 كۆنگره‌يه‌كى تر له ناوخۆى عێراق ببه‌ستن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زاڵماى خه‌ليل زاد له‌گه‌ڵ تيمێكى ئه‌مريكى به‌ژدارى كۆنگره‌كه ده‌كه‌ن، له رێگاى توركيا دێنه ناوخاكى عێراق، كۆنگره‌كه له سه‌ڵاحه‌دين به‌سترا، له‌و كۆنگره‌يه هه‌ر يه‌ك جه‌لال تاڵه‌بانى و مه‌سعوود بارزانى ئاماده بوون، مه‌سعوود بارزانى كۆنگره‌كه‌ى بۆ ماوه‌يه‌ك دواخست به‌هۆى نه‌گه‌يشتنى زاڵماى خه‌ليل زاد[21]، له‌و كۆنگره‌يه ئاراسته‌كان لێك نزيكخرانه‌وه، ئه‌وكاته‌ش توركيا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌كرد، بارزانى له‌وكاته نيگه‌ران بوو به‌هۆى هه‌ڵوێسته‌كانى توركيا و پێى وابووه هه‌ر ده‌سته‌وردانێكى ناوچه‌يى ده‌بێت هۆى پشێوى زياتر له عێراق و ئارامى عێراق ده‌شێوێنێت[22].
ئەمریکا و روخاندنی رژێمی بەعس:
له 4 سێبتێمبه‌رى 2002 تۆرڵى ته‌لفيزۆنى سى بي ئێسى هه‌واڵى ئه‌مريكى به‌ڵگه نامه‌يه‌كى نهێنى له باره‌ى بڕيارى جه‌نگى ئه‌مريكى بۆ سه‌ر عێراق بڵاوكردبۆوه، كه وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌وكات دۆناڵد رامسفێڵد له سه‌ره‌تاكانى دواى رووداوى 11 سێپتێمبه‌رى 2001 بۆ سه‌ر واشنتۆن و نيۆرك بڕيارى دابوو.
له‌و به‌ڵگه‌نامه‌يه هاتبوو رامستفێڵد له‌گه‌ڵ دوو هاوكاره سه‌ربازيه‌كه‌ى گفتوگۆى كردووه، كه بيريان له‌وه كردۆته‌وه، كاتێكى گونجاوه بۆ لێدانى سه‌دام حسێن، نه‌ك به ته‌نها رێكخراوى قاعيده به‌سه‌ركايه‌تى ئوسامه بن لادن.
له‌و راپۆرته‌ى كه له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كان بڵاوكرايه‌وه، له‌و كاته‌وه ئيداره‌ى ئه‌مريكا به سه‌رۆكايه‌تى جۆرج بۆشى كوڕ، ته‌ركيزى له‌سه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق بووه، هه‌وڵى زۆرى دا بۆ رازيكردنى كۆنگرێس و راى گشتى ئه‌مريكى و جيهانى، بۆ رازى بوون به پيلانى جه‌نگ دژى عێراق، بۆش له لێدوانه‌كانى عێراقى تۆبه‌تبار كرد، كه هاوپه‌يمانى قاعيده‌يه” بژارده‌ى ئه‌وه له‌به‌رده‌ستى ئێمه نيه، كه هيچ نه‌كه‌ين به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى به‌رنامه نه‌وه‌ويه‌كه‌ى عێراق بۆ به‌رهه‌مهێنانى چه‌ك[23].
دواى ئه‌مريكا به‌ريتانيا دووه‌م وڵات بوو، باسى له مه‌ترسيه‌كانى حكومه‌تى عێراق كرد بۆ سه‌ر ئاسايشى جيهان[24].
كاتژمێر نۆ و سى ده‌قه‌ى به‌يانى رۆژى 9/4/2003 جۆرج ده‌بليۆ بۆش فه‌رمانى به وه‌زيرى هێزه‌كانى ئه‌مريكا تا پلانى ئۆپه‌راسيۆنى به هێشكردنه سه‌ر عێراق ده‌سپێ بكات[25].
رۆژى 9/4/2003 ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا به ره‌سمى رووخانى رژێمه‌كه‌ى صه‌دام حوسێنى راگه‌ياند، دواى ئه‌وه له هه‌موو لايه‌ك هێزه ئۆپۆزسيۆنه‌كانى عێراق ئه‌وانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى عێراق بوون روويان كرده‌وه عێراق، به‌تايبه‌ت شيعه‌كان، كه ساڵانێك بوو له ئێران بوون گه‌ڕانه‌وه عێراق[26].
رۆژى 6/4/2003 له كاتى ده‌ستپێكردنى هێرشه‌كانى هاوپه‌يمانان ده‌ڤه‌رى هه‌ولێر به‌ره‌و مه‌خمور، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌شداربوون له‌و هێرشانه، له ئه‌نجامى بوردومانى هه‌ڵه‌ى فرۆكه‌كانى هاوپه‌يمانان پۆلێك پێشه‌مه‌رگه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان شه‌هيد بوون، چه‌ندين پێشمه‌رگه‌ش برينداربوون، له ناو برينداره‌كان وه‌جى بارزانى و مه‌سرور بارزانى به‌سه‌ختى برينداربوون.[27]
رۆژى 1/5/2003 جۆرج بۆشى كور پرۆسه كۆتايى سه‌ربازيه‌كانى عێراقى به شێوه‌يه‌كى يه‌كجارى راگه‌ياند، عێراق به‌بێ حكومه‌ت بوو، هێزه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى باڵاده‌ستبوون به‌شێوه‌يى كرده‌يى، بۆيه ئه‌نجومه‌نى ئاسايش مه‌ركه‌زيه‌تى عێراقى دياريكرد له ژێر تيشكى بڕياره‌كانى ده‌ريده‌كات، ئه‌نجومه‌نى ئاسايش چاودێرى دۆخى عێراق ده‌كات تا رێكه‌وتنى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يماننان له عێراق، كه له نێوان عێراق و ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا له ساڵى 2008ى مۆركرا[28].
دواى كۆتايهاتنى حكومه‌تى عێراقى، جۆرج بۆشى كوڕ، ئه‌مريكاى وه‌ك داگيركه‌رى عێراق ناساند، به له راگه‌ياندنى ئيداره‌ى ئه‌وكاتى ئه‌مريكا بوون به دوو به‌ش، به‌شێك پاڵپشتى بڕياره‌كه‌ى بۆش بوون، به‌شه‌كه‌ى تر دژى ئه‌و بڕياره بوون[29].
له مانگى 10 نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ئه‌مريكاى وه‌ك داگيركه‌رى عێراق
ناساند[30].
ئيداره‌ى جاى گارنه‌ر
دواى كۆتايى هاتنى جه‌نگ يه‌كه‌م نووسينگه‌ى ئه‌مريكا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق دروستكرا، به‌سه‌رۆكايه‌تى جاى گه‌رنه‌ر، كه نێرده‌ى تايبه‌تى جۆرج بۆشى سه‌رۆكى ئه‌مريكا بوو له عێراق.
دواى سێ حه‌فته‌ى يه‌كه‌م گارنه‌ر به‌رێوبه‌رايه‌تيه‌كه‌ى به‌خراپ به‌كارهێنا، ئيداره‌ى واشنتۆن ده‌ستى به پاكردنه‌وه‌ى نووسينگه‌كه‌ى كرد.
له 15ى ئايار گارنه‌ر عێراقى به‌جێ هێشت، له برى گارنه‌ر پۆلبريمه‌ر رووى كرده عێراق، وه‌ك نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دامه‌زرا ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى به‌رسه‌ر فه‌رمانبه‌رانى ئه‌مريكا له عێراق پێدرا[31].
به‌و پێه‌ش بريمه‌ر به‌رزترين كارمه‌ندى ئه‌مريكيه له عێراق دواى بريمه‌ر دۆناڵد رامسفێڵد وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا، كه راسته‌وخۆ به جۆرج بۆشه‌وه به‌سترابۆوه[32].
پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى كاتى
دواى هاتنى دياريكردنى پۆڵبريمه‌رى حاكمى مه‌ده‌نى عێراق ده‌ستيكرد به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پاره‌ته سه‌ره‌كيه‌كانى عێراق، ده‌يويست به‌زووترين كات سه‌ركرده عێراقيه‌كان رازى بكات، كه ئه‌نجومه‌نێك پێ بهێنن به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى حكوم، دواجار توانى سه‌ركرده عێراقيه‌كان رازى بكات بۆ دروستكردنى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، دڵنياشى دابوو به ئه‌ندامان كه ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتى راسته‌قينه‌ن له به‌رێوبردنى عێراق، ئه‌و پاڵپشتيانه، تا دواجار 25 كه‌سى هه‌ڵبرژارد، به ئاماده بوونى سيرجيو دي ميلو نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌يه يه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجومه‌نى حكوم راگه‌ياندرا، ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌وه بوو به‌جيهان بڵێن: عێراقيه‌كان خۆيان حكومى خۆيان ده‌كه‌ن[33].
رۆژى 13/7/2003 ئه‌نجومه‌نى حكومى عێراقى پێكهات[34]، سه‌رۆكايه‌تى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌ورى بوو، هه‌رجاره‌ى كه‌سێك بۆ ماوه‌ى مانگێك سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرد[35].
ديارترين رۆڵى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه سێ خاڵ بوو:
1ــ له ريشه‌كێشكردنى به‌عس
2ــ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ياسايى بارى كه‌سێتى.
3ــ ئاماده‌كردنى ده‌ستوورێكى كاتى[36].
له‌گه‌ڵ داگيركردنى ئه‌مريكا له عێراق، ئه‌مريكا پۆڵ بريمه‌رى كرد به حاكمى عێراق، له‌گه‌ڵ لێدانى عێراق سوپاى عێراقى په‌رش و بڵاوبوويه‌وه، شتێك نه‌ما به‌ناوى سوپاى عێراق، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كورد و شيعه ئازارى زۆريان چه‌شتبوو بۆيه رازى نه‌ده‌بوون به هێنانه پێشه‌وه‌ى سوپاى عێراق، له‌گه‌ڵ يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى پۆڵ بريمه‌ر له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانى و مه‌سعوود بارزانى به بريمه‌ر راده‌گه‌ينن، ئه‌وان به‌هيچ شێوه‌يه‌ك رازى نين سوپاى پێشووى عێراق پڕ چه‌ك بكرێته‌وه، شيعه‌كانيش به‌هه‌مان شێوه‌ى كورد متمانه‌يان به‌و سوپايه نه‌بوو، له رۆژى 22ى ئايارى ساڵى 2003 فه‌رمانى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سوپاى عێراقى ده‌كرا، پاشانيش فه‌رمانى دووه‌م له رۆژى 23ى ئايار ئيمزاكرا، كه بريتى بوو له هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ى قه‌واره‌كان كه وه‌زاره‌تى به‌رگرى و وه‌زاره‌ته پێوه‌نديداره‌كان به ئاسايشى نشتيمانى[37].
ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى كاتى
له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى حكوم پۆڵ بريمه‌ر به ئه‌ندامانى راگه‌ياند، كه ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانانى ده‌يانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى حكوم زياد بكات، ماوه‌ى پێدانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات به عێراقيه‌كان ديارى بكات، له كانوونى دووه‌م جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجومه‌نى حكومى گرته ده‌ست، له يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى بريمه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى حكوم پێى راگه‌ياندن ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت ده‌سه‌ڵات بداته‌وه ده‌ست عێراقيه‌كان له رۆژى 30 حوزه‌يرانى ساڵى 2004و حكومه‌تێكى كاتى پێك بهێندرێت ئه‌ركى ئه‌و حكومه‌ته پێهێنانى ئه‌نجومه‌نێكى كاتى و ده‌ستوورێكى به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ده‌بوو بۆ ئه‌و ماوه‌يه‌ش ده‌ستوورێك هه‌بێت، بۆ ئيداره‌دانى عێراق له هه‌ردوو قۆناغى كاتى راگوزه‌ردا.
دياريكردنى ئه‌نجومه‌نى كاتى گرفتى گه‌وره دروست ده‌كات، له‌سه‌ر ميكانزم و شێوازه‌كه‌ى رێك ناكه‌ون، بۆيه داوا ده‌كه‌ن ئه‌مريكا پێدانى ده‌سه‌ڵات دوابخات به‌ڵام ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه، دواجار بريمه‌ر هه‌ڕه‌شه ده‌كات ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌گه‌نه رێكه‌وتن ئه‌وا ئاماده‌م له‌گه‌ڵ عێراقيه‌كانى تر كاربكه‌م[38].
رۆژی 15 ی 11 ی 2003 له كۆنفره‌نسێكی رۆژنامه‌وانیدا
تاڵه‌بانی به‌یانێكی به ناوی مه‌جلیسی حوكمه‌وه خوێنده‌وه كه جه‌دوه‌لێكی
زه‌مانی دیاریكراوی بۆ چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌نوسسازی عیراق و كوردستانی
عیراق راگه‌یاند:
تا كۆتایی مانگی 2 (شوبات) ی 2004 قانون اداره الدوله العراقیه فی الفتره الانتقالیه بنوسرێ.
تا كۆتایی مانگی 5 (ئایار) ی 2004 هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسێكی ئینتیقالی
ئه‌نجام بدرێ.
تا كۆتایی مانگی 6 (حوزه‌یران) ی 2004 حكومه‌تێكی ئینتیقالی له لایه‌ن
مه‌جلیسی ئینتیقالی‌یه‌وه دابنرێ، ئه‌وسا (سلطه الائتلاف المؤقته) و (مجلس
الحكم) هه‌ردو كاریان ته‌واو ئه‌بێ و هه‌ڵئه‌وه‌شێنرێنه‌وه، سه‌روه‌ری ئه‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ده‌وڵه‌تی عیراق[39].
دواتر عه‌دنان پاچه‌چى پێشنيار ده‌كات چاره‌سه‌رى ئه‌و ناكۆكيانه ببه‌نه نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، پێوه‌ندى به كۆفى ئه‌نان ده‌كات ئه‌ويش پێشوازى له‌و بڕياره ده‌كات، كاتێك پاچه‌چى ده‌بێته سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى حكوم، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانى ئه‌مريكا نيۆرك ده‌كات له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان تاوتوێى ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن رێك ده‌كه‌ون له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات له ئه‌مريكا، خۆشى راده‌سپێدرێت بۆ نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور[40].·
چه‌ند پێشنيارێك هه‌بوو بۆ شێوازى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور، دواجار بڕيار بدرێت كه ليژنه‌يه‌كى 25 بۆ نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور پێك بهێندرێت، كه زۆربه‌يان دادوه‌ر و پارێزه‌ر بوون[41]، به‌ڵام ئه‌و ليژنه‌يه كاريان له سه‌ر ئه‌و پرۆژه ده‌ستووريانه كردبوو، كه حزب و كه‌سايه‌تيه‌كان پێشنياريان كردبوو.
لايه‌نى كوردى يه‌ك له پارتى و يه‌كێتى ده‌ستوورێكيان دياريكردبوو، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ى بيبه‌ن بۆ ئه‌نجومه‌نى حكوم به‌راورديان كردبوو، له كۆتايى خاڵه به‌هێزه‌كانى هه‌ردوولايان يه‌ك خستبوو، ئه‌بێ بیدرێته لیژنه‌ی قانونی پارله‌مان بۆ یه‌كخستن و چاككردنیان. باسه‌كه تا ئه‌و كاته فرسه‌ت ئه‌حمه‌د، سكرتێری پارله‌مانی كوردستان، به پرۆژه‌ی ئاماده‌كراوه‌وه بێت بۆ دیفاع كردن له‌و پرۆژه‌يه له كۆمیته‌كه‌دا[42].
چه‌سپاندنى مافى كورد له ده‌ستوورى عێراق به‌ربه‌ستى زۆرى له پێشبوو، هه‌وڵ ده‌درا، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه نزيكن له كورد به‌ژدارنه‌بن له نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور، چونكه ئه‌وان دڵنيابوون كورد خاوه‌ن مافى قانوونى خۆيه‌تى[43]، له‌و ماوه‌يه‌دا پۆڵ بريمه‌ر چه‌ندين جار سه‌ردانى هه‌ولێر و سلێمانى كرد، بۆ رازيكردنى كورد، شيعه‌كان به تووندى دژى فيدراڵى هه‌رێمى كوردستان بوون.
كاتێك دێنه سه‌ر باسی ئاماده‌كردنی كۆمیته‌ی
دیاریكردنی چۆنیه‌تی نوسینی ده‌ستوردا حه‌كیم به بیانوی پرس کردن به مه‌رجه‌عی
دینی، پێشنیاری كرد بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی سه‌لاحه‌دین و ناسریه* هه‌ڵبگیرێن. مه‌سعوود بارزانی وه‌ڵامی
ده‌داته‌وه، كه پێی باش نيه بۆيه داوای كرد وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه چونكه
فیدرالی بۆ كورد سه‌لماندوه.
دواى مه‌سعوود بارزانى جه‌لال تاڵه‌بانی پشتگيرى له بۆچوونه‌كه‌ى بارزانى
ده‌كات و ده‌ڵێت: “ئه‌وه چه‌ندین ساڵه موعاره‌زه‌ی عیراقی مه‌لامیحی
جۆری حوكمڕانی له عیراقدا دیاری كردوه به نیزامێكی دیمۆكراتی ته‌عه‌دودی
پارله‌مانی فیدرالی[44].
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور
له رۆژنامه‌كان نه‌يارانى كورد له شيعه‌و سوونه كه‌وتنه دژايه‌تى كردنى، له
يه‌ك كاتدا”
له نه‌جه‌ف، صه‌دره‌دین قه‌بانچی نوێنه‌ری مه‌جلیسی ئه‌علا، له وتاری
جومعه‌دا دژی فیدرالی دواوه.
له مزگه‌وتى كوفه، موقته‌دا صه‌در دژی فیدرالی دواوه.
سونگول چاپوك نوێنه‌رى توركمانه‌كان له ئه‌نجومه‌نى حكوم له
گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ الشرق الاوسط دژی فیدرالی كوردستان دواوه، ئه‌یه‌وێ
سیسته‌می فیدرالی بۆ هه‌مو عیراق بێ. ئه‌گه‌ر كوردستان دروست ببێ، هه‌ڕه‌شه‌ی
دروستكردنی توركمانستانی كردوه كه له ته‌له‌عفه‌ره‌وه ده‌س پێئه‌كا تا مه‌نده‌لی.
د- ئه‌حمه‌د كوبه‌یسی پێشه‌وای (الحركه الوطنیه الموحده) كه
رێكخراوێكی سونییه رۆژنامه‌ی (الساعه) ده‌رئه‌كا چه‌ند جارێ به ئاشكرا دژی
فیدرالی دواوه[45].
له نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور كورد رۆڵى به‌رچاوى هه‌بوو، ده‌كرێت كورد به چالاكترين گروپ دابندرێت، به‌تايبه‌ت خودى مه‌سعوود بارزانى، هه‌روه‌ها تيمى په‌رله‌مانى كوردستان رۆژانه چاودێرى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستووريان ده‌كرد له به‌غدا، جگه له‌وه‌ش خودى مه‌سعوود بارزانى و چه‌ند ئه‌ندامێكى تر له‌گه‌ڵ تيمى په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ى په‌نجا رۆژ له به‌غدا مانه‌وه به‌ژداريان هه‌بوو له ئاماده‌كردنى پرۆژه ده‌ستوور و چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفتانه‌ى ده‌هاتنه پێشه‌وه كه ليژنه‌ى ده‌ستوورى رێك نه‌ده‌كه‌وتن له‌سه‌رى، ره‌وانه‌ى مه‌تبه‌خ سياسى ده‌كرا، كه له سه‌كرده‌ى لايه‌نه سياسيه‌كان پێكهاتبوو، ليژنه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تى مه‌سعوود بارزانى بوو، راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتى ده‌كرد، جگه له‌وه‌ش خودى جه‌لال تاڵه‌بانى به‌شدارى هه‌بوو له پرۆژه‌ى ده‌ستوور، جگه له‌وه‌ش نه‌وشيروان موسته‌فا به‌ژدارى هه‌بوو له مه‌تبه‌خى سياسى[46].
به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشتر له سه‌ر چاره‌سه‌رى پشكى كه‌ركوك رێكه‌وتبوون، شيعه‌كان ده‌يان ويست هه‌موو رێكه‌وتنه‌كانى له‌نده‌ن و سه‌ڵاحه‌دين و شوێنه‌كانى تر به‌لاوه بنێن، تا ئه‌وه‌ى جارێكى تر بتوانن په‌شيمان ببنه‌وه له‌و پرسانه‌ى پێوه‌ندى به كه‌ركوك هه‌يه.
ماده‌كانى په‌يوه‌ست به مافه‌كانى كورد، وه‌ك ماده‌ى (58)ى ده‌ستوور و فديڕالى، له‌سه‌رده‌مى كۆنگره‌كانى ئۆپۆزسيۆنى عێراقى چه‌سپابوو، به‌ڵام كاتێك ويستيان بيخه‌نه چوارچێوه‌ى ياسايى هه‌وڵدرا به‌ربه‌ستى بۆ دروست بكرێت، به‌ڵام سه‌رى نه‌گرت، وه‌ك له پێشوو باسمان كرد، چه‌ندين لێدوانى توند و پيلانى بۆ داڕێژرا، به‌ڵام سه‌ركردايه‌تى كورد هه‌مووى شكست پێهێنان.
وه‌ك له ده‌ستوورى عێراق هاتووه، ماده‌ى 58 كه دواتر بوو به ماده‌ى 140″[47] ئه‌م مادده‌یه به زه‌بری كورده‌كان دانراوه، ئه‌ویش به مامه‌ڵكردنێك له نێوان شیعه‌كان و سوننه‌كانه‌وه، سوننه‌كان ئه‌م مادده‌یه‌یان به‌لاوه په‌سند نییه به‌ڵام پێده‌چێت به زه‌بری كورده‌كان ئه‌م مادده‌یه خرابێته ده‌ستووری عیراقه‌وه، كه ئه‌مه‌ش تا ئێستا روون نییه. ئه‌توانین بڵێین كه له كاتی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی دادگای ده‌ستوری له‌لایه‌ن سه‌درییه‌كانه‌وه كه زۆر جددی نه‌بوون له ئیشه‌كانیاندا، مادده‌ی 140 هاتبێته ئاراوه و خرابێته ده‌ستووره‌وه، به‌ڵام ئه‌توانم بڵێم عه‌بدول عه‌زیز ئه‌لحه‌كیمی سه‌رۆكی مه‌جلیسی باڵا ئه‌م مادده‌یه‌ی خستبێته ده‌ستووره‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌گه‌ر كورده‌كان نه‌بوونایه مادده‌یه‌كی له‌و جۆره نه ده‌چووه ده‌ستووری عیراقه‌وه[48].
ماده‌ى (58)ى ده‌ستوورى كاتى و پرسى كه‌ركوك:
ده‌ستوورى كاتى عێراقى پێكهاتبوو له 62 ماده‌ى ده‌ستوورى، له ماده‌ى 58ى ئه‌و ده‌ستووره، باس له ئاسايكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك ده‌كات، ئه‌و ماده‌يه به‌م شێوه‌يه داڕێژراوه:
يه‌كه‌م: حكومه‌تى كاتى عێراقى، به‌تايبه‌ت ده‌سته‌ى باڵاى چاره‌سه‌كلادنى كێشىه‌كانى موڵكايه‌تى به‌په‌له رێ و شوێن ئه‌گرنه به‌ر بۆ لابردنى سياسه‌تى راگواستن و دوورخستنه‌وه‌ى خه‌ڵك له شوێنى نيشته‌جێى خۆيان، كه به‌هۆى ره‌فتاره‌كانى رژێمى پێشوو روويداوه له گۆڕينى بارى دانيشتوانى ناوچه جياوازه‌كان به كه‌ركوكيشه‌وه.
بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و زوڵمه، حكومه‌تى عێراقى ئه‌و هه‌نگاوانه جێبه‌جێ ده‌كات:
أ ــ گه‌ڕانه‌وه‌ى ڕ‌اگوێزراو دوورخراو و كۆچپێكراوه‌كان بۆ سه‌رماڵ و موڵكى خۆيان له ماوه‌يه‌كى شياودا به گونجان له‌گه‌ڵ ياساى ده‌سته‌ى باڵاى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى موڵكايه‌تى، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌توانرا پێويسته حكومه‌ت قه‌ره‌بوويه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌يان بكات.
1 ـــ به‌گوێره‌ى ماده‌ى 10ى ياساى ده‌سته‌ى باڵاى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى موڵكايه‌تى سه‌باره‌ت به‌وكه‌سانه‌ى هێنراون بۆ ناوچه دياريكراوه‌كان، له كێشه‌كان بكۆڵێته‌وه، بۆ مسۆگه‌ركردنى سه‌ر له نوێ نيشته‌جێكردنه‌وه‌يان له لايه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه.
2 ــ سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى بێبه‌ش كراون له دامه‌زراندن يا له پێويستيه‌كانى گوزه‌ران تا ناچاريان بكه‌ن له زێدى خۆيان كۆچ بكه‌ن و زه‌ويه‌كانيان به‌جێ بهێڵن، پێويسته حكومه‌ت هانى ئه‌وه بدات ده‌رفه‌تى نوێى كاريان له‌و ناوچه‌يه و زه‌وييان بۆ بڕه‌خسێنێت.
3 ــ سه‌باره‌ت راستكردنه‌وه‌ى بارى نه‌ته‌وه‌يى، پێويسته حكومه‌ت هه‌موو بڕياره‌كانى په‌يوه‌ست هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و رێگه بدات كه‌سانى زيان لێكه‌وتوو به‌بێ زۆر لێ‌كردن و گوشار مافى خۆيان له دياريكردنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى خۆيان په‌يڕه‌و بكه‌ن.
دووه‌م: رژێمى پێشوو به مه‌به‌ستى به‌ديهێنانى ئامانجى سياسى، ده‌ستكارى سنووره ئيداريه‌كانى كردووه و گۆريويه‌تى بۆيه پێويسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكايه‌تى و حكومه‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراقى راسپارده پێشكه‌شى كۆمه‌ڵه‌ى نشتيمانى بكه‌ن، له پێناو چاره‌سه‌كردنى ئه‌و گۆڕانكارييه ناڕه‌وايانه. ئه‌گه‌ر نه‌تواندرا ئه‌وا پێويسته ناوبژيوانێكى بێلايه‌ن دابمه‌زرێت بۆ لێكۆڵينه‌وه له كێشه‌كه‌و پێشه‌كشكردنى راسپارده، ئه‌گه‌ر نه‌تواندرا له سه‌ر ناوبژيوانێك رێكبكه‌ون، ئه‌وا پێويسته ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكايه‌تى داوا له سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بكات، كه كه‌سايه‌كى نێوده‌وڵه‌تى ناودار بۆ ئه‌و ناوبژيوانيه ده‌ستنيشان بكات.
سێيه‌م: چاره‌سه‌كردنى يه‌كجاره‌كى ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌كه‌ركوكيشه‌وه داوده‌خرێت بۆ پاش جێبه‌جێكردنى رێوشوێنه‌كانى سه‌ره‌وه و ئه‌نجامدانى سىه‌رژمێريه‌كى عاديلانه[49].
حكومه‌تى كاتى به‌سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ياد عه‌لاوى:
رۆژى 2/6/2004 ئه‌نجومه‌نى حكوم به كۆى ده‌نگ ئه‌ياد عه‌لاوى به‌سه‌رۆكى حكومه‌تى ئينتيقالى عێراق هه‌ڵبژارد، غازى عه‌جيل ياوه‌ر كرا به سه‌رۆكى كاتى عێراق، ئه‌ياد عه‌لاوى له رۆژى 5/6/2004 نامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى گه‌لى عێراق كرد، له‌و نامه‌يه عه‌لاوى به‌هيچ جۆرێك ئاماژ ناكات به عێراقێكى ئيتيحادى، يان فيدڕالى، يان داوا ناكات ده‌بێت له ياساى به‌رێوبردنى عێراق بۆ قۆناغى ئينتيقالى بكرێت[50].
هه‌مان رۆژ نامه‌يه‌كى تر ئاراسته‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، به‌بێ ناوهێنانى كورد و كوردستان و ئاماژه به فيدڕاليه‌ت، يان باسكردن له مه‌ينه‌تيه‌كانى كورد[51].
كه بڕياربوو له‌و ماوه‌يه‌ش كار بۆ جێبه‌جێكردنى ماده‌ى58 بكات، به‌ڵام نه‌ك جێبه‌جێى نه‌كرد، هيچ هه‌وڵێكى بۆ نه‌دا، لێره‌وه‌ش يه‌كه‌م ده‌ركه‌وته‌ى پشتكردنى شيعه بوو له كورد، كاتێك رۆژى 24/6/2004 ئه‌ياد عه‌لاوى له نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان وتارێكى دوورودرێژى پێشكه‌كرد، ئه‌وكات ته‌له‌فيزۆنى بى بى سى راسته‌وخۆى بڵاوى كرده‌وه، عه‌لاوى به‌هيچ جۆرێك باسى كورد و كوردستان و فيدڕاڵى نه‌كرد، جگه له‌وه‌ش هيچ ئاماژه‌يه‌كى به كاره‌ساته‌كانى ئه‌نفال و هه‌ڵبجه نه‌كرد[52].
له‌و ماوه‌يه‌دا هيچ هه‌نگاوێك نه‌ندرا بۆ جێبه‌جێكردنى ماده‌ى (58)ى تايبه‌ت به بارودۆخى كه‌ركوك.
ئه‌و ماوه‌يه‌ى عه‌لاوى سه‌رۆكوه‌زيران بوو، كورد نيگه‌ران بوو له هه‌ڵوێستى ئه‌مريكا له عێراق، به‌تايبه‌ت ئه‌مريكيه‌كان هيچ حيسابێكى تايبه‌تيان بۆ كورد نه‌كردبوو، ناوبردنى پێشمه‌رگه به ميليشيات به‌ره‌سمى لاى ئه‌مريكيه‌كان جێگاى نيگه‌رانى كورد بوو[53].
حكومه‌تى راگوزه‌ر به سه‌رۆكايه‌تى جه‌عفه‌رى:
سه‌رده‌مى حكومه‌تى راگوزه‌ر له 3/5/ 2005 ده‌ستى پێكرد له رۆژى 31/12/2005 كۆتايى هات، ئه‌و حكومه‌ته به‌سه‌رۆكايه‌تى ئيبراهيم جه‌عفه‌رى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق و جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆكۆمارى عێراق.
له رێوڕه‌سمى سوێندخواردنى ياساييدا له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و خوێنديه‌وه خوێنده‌وه‌ى كارنامه‌ى جه‌عفه‌رى به ئاشكرا ده‌سته‌واژه‌ى “عێراقى ديموكراسى فيدراڵى” فه‌رامۆش كرد، له‌وه‌ش خراپتر له ديدى كورد جه‌عفه‌رى هيچ ئاماژه‌يه‌كى به جێه‌جێ كردنى مادده‌ى (58) نه‌كرد[54].
له‌و ماوه‌يه جه‌عفه‌رى هيچ هه‌نگاوێكى جدى نه‌هاوێشت بۆ ئاسايكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك، به‌ڵكو هه‌وڵيده‌دا به‌ربه‌ست بۆ ئه‌و ئاساييكردنه‌وه دروست بكات، هه‌ر له كاته‌وه كورد هه‌ست ده‌كات جه‌عفه‌رى به‌نياز نيه هيچ هه‌نگاوێك بۆ ئاسايكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك بهاوێت، به پێچه‌وانه له هه‌وڵى راكێشانى ده‌ستى وڵاتانى تره بۆ ده‌ستوه‌ردان له كاروبارى كه‌ركوك و دوورخستنه‌وه‌ى كورد له كه‌ركوك.
له 19/7/2005 مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبووه‌ى يه‌كێتى و پارتى، كه له هاوينه‌هه‌وارى سه‌ڵاحه‌دين به‌رێوه چوو، بارزانى به‌نيسبه‌ت ماده‌ى 58 رايگه‌ياند، دواخستنى ئه‌و ماده‌يه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك قبوڵ نيه دوابخرێت، ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت[55].
له كۆتايى مانگى شوباتى ساڵى 2006 ئيراهيم جه‌عفه‌رى سه‌ردانى توركياى كرد له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگانى سه‌رۆكوه‌زيرانى ئه‌وكاتى توركيا كۆبيه‌وه، ئه‌و سه‌ردانه ره‌نگدانه‌وه‌ى سه‌لبى بوو له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى جه‌عفرى به‌رامبه‌ر كه‌ركوك[56]. ده‌ستى به پاشه‌كشه‌كردن له جيبه‌جێكردنى ماده‌ى ماده‌ى (58) له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى كورد له سه‌ر ئاستى باڵا جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆكۆمارى ئه‌وكاتى عێراق له لێدوانێكى رايگه‌ياند: سه‌ردانى جه‌عفه‌رى به‌بێ ئاگادارى لايه‌نه‌كانى حكومه‌تى عێراقه، راشيگه‌ياند سه‌ردانى سه‌رۆكوه‌زيران له‌كاتێدايه ماوه‌كه‌ى كۆتايى هه‌يه، به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانێت كه ئه‌و ئێستا سه‌رۆكوه‌زيرانى كاربه‌ڕێكه‌ره، مافى ئه‌وه‌ى نيه بچێته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هيچ وڵاتێكى تر، يان رێكه‌وتن بكات، ته‌نانه‌ت بۆى نيه به‌ياننامه‌ى هاوبه‌ش، يان ياداشتى لێكتێگه‌يشتنيش ئيمزابكات[57].
دواى ئه‌و سه‌ردانه جه‌عفه‌رى ده‌سته‌كات به ياريكردن به كه‌روك، ئه‌وه‌ش له سه‌رزارى به‌رپرسانى ئه‌وكاتى ئيداره‌ى كه‌ركوك، گۆڤارى لڤين له ژماره 38 ديمانه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ رزگار عه‌لى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ئه‌نجامده‌دا، له‌و ديمانه‌يه سه‌رۆكى ئه‌وكاته‌ى ئه‌نجومه‌ن له باره‌ى سه‌ردانى ئيبراهيم جه‌عفه‌رى بۆ توركيا ده‌لێت: ئه‌و سه‌ردانه‌ى جه‌عفه‌رى بۆ توركيا په‌يوست بووه به دياريكردنى چاره‌نووسى كه‌ركوك، كه هه‌م خۆى رێگربووه له به‌رده‌م ئاسايكرنه‌وه‌يدا، هه‌م هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات تووركياش ده‌ستى هه‌بێت له شاره‌كه‌دا[58].
ئه‌و سه‌ردانه‌ى ئيراهيم جه‌عفه‌رى ده‌بێته هۆى دروستبوونى گومان له لاى سه‌ركردايه‌تى كورد، بۆيه شيعه‌كان ده‌يانه‌وێت ئه‌و گومانه بڕه‌وێننه، وه‌فدێك سه‌ردانى مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى ئه‌وكاتى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌ى مه‌سعوود بارزانى و حزبى ده‌عوه باس له هه‌ڵبژاندنه‌وه‌ى جه‌عفه‌رى ده‌كه‌نه‌وه، حه‌يده‌ر عه‌بادى ئه‌ندامى ليستى هاوپه‌يمانى يه‌كگرتووى عێراق و ئه‌ندامى حزى ده‌عوه‌ى ئيسلامى راده‌گه‌ينێت: سه‌ردانه‌كه‌مان بۆلاى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ لابردنى ئه‌و گومانه بوو له نێوان ليستى هاوپه‌يمانى بوو سه‌باره‌ت به كانديدكردنه‌وه‌ى ئيبراهيم جه‌عفه‌رى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق، هه‌ر له‌و دانيشتنه سه‌ردانى ئيبراهيم جه‌عفه‌ريمان بۆ توركيا روونكرده‌وه، كه به‌هۆى دۆخى ناوچه‌كه بووه، به‌تايبه‌ت وه‌زيرێكى كورديش بانگێشتكرابوو، به‌ڵام به‌هۆى چه‌ند هۆكارێكى ناديار دواكه‌وتبوو، هه‌روه‌ك باڵيۆزى عێراق له توركيا ئاماده‌ى دانيشتنه‌كه بووه، كه سه‌ر به ره‌وته‌كه‌ى جه‌عفه‌رى نيه، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌و ره‌وته جۆراوجۆره‌كان به‌ژداربووينه[59].
ترسى كورد له‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه جه‌عفه‌رى تاكڕه‌وانه بڕيار ده‌كات و ناگه‌ڕيته‌وه بۆ لايه‌نه‌كانى تر، ئه‌وه‌ش واى له كورد كردووه متمانه‌ى به جه‌عفه‌رى نه‌منێت، هه‌رچه‌نده هێزه شيعه‌كان ده‌يانه‌وێت ئه‌و گومانه بڕه‌وێنه‌وه، كه قۆناغى داهاتوو جياواز ده‌بێت له قۆناغى پێشوو، به‌ڵام كورد هه‌ست ده‌كات جياوازى نابێت بۆيه سوورن له سه‌ر لادانى ئيبراهيم جه‌عفه‌رى.
رۆژى 4/ئازاى 2006 له هه‌وڵێكدا حزبى ده‌عوه‌ى بۆ دوورباره كانديكردنه‌وه‌ى ئيبراهيم جه‌عفه‌رى وه‌فدێكى باڵاى حزبى ده‌عوه سه‌ردانى مه‌سعوود بازرانى كرد له شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خۆى له شارى به‌غدا له‌و كۆبوونه‌وه باس له كانديكردنه‌وه‌ى ئيبراهيم جه‌عفه‌رى كرا، به‌تايبه‌ت حزبى ده‌وعه‌وه روونكردنه‌وه‌يان له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ى ئيبراهيم جه‌عفه‌رى دا بۆ توركيا، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تێكى نشتيمانى كرايه‌وه، كه هه‌ڵوێسته‌كانى به هه‌مانگى هه‌موو لايه‌ك بێت به‌رنامه‌يه‌كى دياربكرێت بۆ كارى ئه‌و حكومه‌ته، زه‌مانه‌تى ئه‌وه بكرێت كه برياره سياسى و ئابوورى و ئه‌منيه‌كان تاكه‌كه‌سى نابێت[60].
ئه‌و سه‌ردانه‌ى جه‌عفه‌رى بۆ توركيا وايكرد بوو، كه كورد به وردى چاودێرى كاردانه‌وه‌كانى ئه‌و سه‌ردانه بوو بكات له سه‌رگۆڕه‌پانى سياسى، كورد، له‌و رووه‌ى كه رۆژنامه‌يه‌كى توركى له سه‌ر زارى عبدالله گولى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وكاتى توركيا بڵاويكرده‌وه، كه كه‌ركوك شارێكه زۆربه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى توركمانه، به‌ڵام كورد و توركمان تووشى ده‌ركردن بووين له لايه‌ن حكومه‌تى عێراقى، خه‌ڵكانى تريش له‌و شاره هه‌ن، گول هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستوه‌ردانى كرد، ئه‌گه‌ر نزيكه‌كانيان تووشى هه‌ر ئازارێك بن، كه مه‌به‌ست لێى توركمانه‌كان[61].
خودى جه‌لال تاڵه‌بانى كه به سياسيه‌كى نه‌رم ناسرابوو، كاره‌كانى جه‌عفه‌رى پێ قبوڵ نه‌بوو، به‌تايبه‌ت كه بۆ جارى دووه‌م جه‌عفه‌رى سه‌ردانى توركياى كرده‌وه، جارێكى تر تاڵه‌بانى به‌ياننامه‌ى له‌دژى جه‌عفه‌رى ده‌ركرد، وه‌ك سه‌ردانى پێشوو تاڵه‌بانى ره‌خنه له جه‌عفه‌رى ده‌گرێت[62].
پێچه‌وانه‌ى جه‌لال تاڵه‌بانى مه‌سعوود بارزانى زۆرتر ترسى خۆى له به‌غدا ده‌رده‌بڕيى له به‌رامبه‌ر سستيه‌كانى به‌غدا، له كۆتايى مانگى 12 ساڵى 2005 له كۆنگره‌ى كوردانى فه‌يلى سه‌باره‌ت به كه‌ركوك گوتى” تا ئێستا به‌غدا ره‌فتارێكى باشى نيه، له به‌غدا خۆيان له ماده‌ى 58 دزيوه‌ته‌وه تا ئه‌مرۆش، به‌ڵام موسته حيله ئه‌وه‌يان لێ قبوڵ بكرێت[63]. ئه‌مريكا به‌هيچ شێوه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ دانانه‌وه‌ى جه‌عفه‌رى نه‌بوو، به‌تايبه‌ت كاتێك زاڵماى خه‌ليل زاد له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌رى باس له كاره‌ساته‌كانى ساڵانى 2005 و 2006 ده‌كات كه چۆن لاشه‌ى خه‌ڵك له جاده‌كان كه‌وتوون، كاتێك له‌گه‌ڵ إبراهيم جه‌عفه‌رى باسى ئه‌و پرسه جه‌عفه‌رى ده‌ڵێت: عێراقيه‌كان پێويستيان به ده‌ركردنى تووڕه‌يى خۆيانه. وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ سته‌مى سوونه به‌رامبه‌ر شيعه له ساڵانى رابردوو، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه خه‌ليل زاد تووشى شۆك ده‌بێت و پێى ده‌ڵێت: ئايه ده‌زانى زۆرێك له عێراقيه بێ تاوانه‌كان له شه‌قام و ماڵه‌كانى خۆيان ده‌كوژرێن، ئه‌ويش خۆى له و پرسياره ده‌دزێته‌وه، ئه‌و كارانه‌ى وا ده‌كات كاتێك بۆش چاوى له‌وه ده‌بێت جه‌عفه‌رى دابندرێت، خليل دا[64]وا له بۆش بكات نامه‌يه‌ك بۆ سيستانى بنووسێت، چاره‌سه‌رى پرسى جه‌عفه‌رى بكات، چونكه كورد و عه‌ره‌بى سوونه تێبينيان له‌سه‌رى هه‌بووه.
سه‌باره‌ت به پرسى كه‌ركه‌ركيش جه‌عفه‌رى به‌ڵێنى دابوو 50 ميلۆن دۆلار خه‌رج بكات، به‌ڵام به‌لێنه‌كه‌ى جێبه‌جێ نه‌كرد[65].
جه‌عفه‌رى له ديدارى له‌گه‌ڵ سالح موتله‌گ و مه‌شعان جبورى ئه‌وه‌ى پێ گوتبوون، كه هه‌رگيز رێگا نادات به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌كوك بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان[66]، سه‌لام عه‌بوود نووسه‌ر و چاودێرى سياسى ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده مه‌سعوود بارزانى زوو جه‌عفه‌رى ئاگاداركرده‌وه به‌ڵام جه‌عفه‌رى سووربوو له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانى، پێى وابوو بارزانى ناتوانێت ببێت به به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌مى، چونكه بارزانى پێى گوت: پێويسته جه‌عفه‌رى پێداچوونه‌وه به‌خۆى بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌و پێداچوونه‌وه‌يه نه‌كات، ئه‌وان ره‌ئيه‌كى ترمان ده‌بێت، جه‌عفه‌رى دواى لادانى له‌و قسه‌يه‌ى بارزانى تێگه‌يشت[67].
شيعه‌كان هه‌وڵى زۆريان دا، كه مه‌سعوود بارزانى جارێكى تر رێگا بدات ئيبراهيم جه‌عفه‌رى ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق، رۆژنامه‌ى “القدس العربي” له ژماره‌ى”5215″ لاپه‌ره 3 هاتووه، كه دوو هه‌وڵ هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر ئيبراهيم جه‌عفه‌رى بكرێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زيران، له به‌غدا وه‌فدێكى حزبى ده‌عوه، كه پێكهاتبوو له نوورى ماليكى، حه‌يده‌ر عه‌بادى، عه‌لى ئه‌ديب، خزر خوزاعى، عه‌بدولفه‌لاح سودانى” له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانى كۆبوونه‌وه، به‌مه‌به‌ستى كۆتايى هێنان به ناكۆكيه‌كانيان، كه به‌هۆى سه‌ردانى ئيبراهيم جه‌عفه‌رى دروستبوو.
له كاتى كۆبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌م صالح وه‌زيرى پلاندانانى عێراق له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ عه‌لى سيستانى گه‌وره مه‌رجه‌عى شيعه‌كان، ئه‌وه‌ى روونكردبويه‌وه كه هاوپه‌يمانى كوردستانى سوره له‌سه‌ر دووباره خۆكانديد نه‌كردنه‌وه‌ى ئيبراهيم جه‌عفه‌رى[68].
شيعه‌كان سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه به‌هه‌موو جۆرێك دژى گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، به گوێره‌ى هه‌والێكى سايتى”نحن التركمان” ده‌وڵه‌تى ياسا له باره‌ى پرسى كه‌ركوك گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان گوتى: ئه‌گه‌ر جه‌عفه‌رى كورسيه‌كه‌ى خۆى كردبێته قوربانى كه‌ركوك، ئه‌وان من ئاماده‌م خۆم بكه‌م به‌قوربانى كه‌ركوك[69].
سه‌ر ئه‌نجام
به‌هاتنه پێشه‌وه‌ى نوورى ماليكى، له ساڵى 2007 ئيبراهيم پارتێكى نووێى پێكهێنا له حزبى ده‌عوه دووركه‌وته‌وه، پارته‌كه‌ى به‌ناوى”تيارالإصلاح” بوو[70].
له به‌رامبه‌ريشدا مه‌سعوود بارزانى به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك هه‌وڵى گێرانه‌وه‌ى كه‌ركوكى ده‌دا بيگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وامى هه‌بوو له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان، هه‌وڵيشدا ده‌دا پێداويستيه‌كانى وه‌ك كاره‌با له رێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابين ده‌كات، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ د.به‌رهه‌م صالح و جێگرى وه‌زيرى كاره‌با، بڕيارى پێدانى سه‌د “ميگا وات” كاره‌با ده‌ده‌ن به شارى كه‌ركوك[71]،
ئه‌و سه‌رده‌مه قۆناغى دروستكردنه‌وه‌ى عێراق بوو، مه‌سعوود بارزانى گرنگى ته‌واوى به هه‌موو كاروباره‌كانى عێراق ده‌دا، له كاتى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌ميشه‌يى عێراق، مه‌سعوود بارزانى راسته‌وخۆ چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌يوه‌ست به نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق ده‌كرد، به‌وپێيه‌ش له‌و كاته‌دا له په‌رله‌مانى كوردستانيش ليژنه‌يه‌ك هه‌بوو به‌ناوى ليژنه‌ى “ليژنه‌ى پشتيوانى ده‌ستوور[72].
ديمانه‌ى كاك مه‌سعوود
پرسيار خه‌ڵكانێك ده‌ڵێن، جه‌نابتان ناڕه‌زاييتان هه‌بووه له سه‌ر هێڵه سووره‌كان، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه هه‌مان هێڵى سوور به‌رامبه‌ر جه‌عفه‌رى پياده‌ى ده‌كه‌ن. ئێوه دژى سياسه‌تى هێڵى سوور بوون، بۆچى كورد بايان دايه‌وه ته‌به‌نى ئه‌و سياسه‌ته ده‌كه‌ن؟
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: من پێشتر و ئێستاش رێزى زۆرم بۆ ئه‌لجه‌عفه‌رى هه‌يه، ئه‌و كاته‌ى له به‌غدا بووم له‌گه‌ڵ هه‌موو ليسته‌كان هه‌وڵێكى زۆرمان دا بۆ ئه‌وه‌ى هێڵى سوور نه‌بێت فيعله‌ن ئه‌وه‌شمان بۆ ئيئتيلافى يه‌كگرتوو به‌جێ هێشت، ئه‌وانيش به‌و شێوازه‌ى بينيمان ئه‌لجه‌عفه‌ريان هه‌ڵبژارد، به‌ڵام به‌داخێكى زۆره‌وه سه‌ردانى ئه‌لجه‌عه‌فه‌رى بۆ توركيا له كاتێكى زۆر ناسكدا بێ ئه‌وه‌ى ئه‌م سه‌ردانه هيچ بيانوٍێكى هه‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى شێوازه‌ى له سه‌ردانه‌كه كرا، فه‌رامۆش كردنى هه‌موو هه‌ڤاڵه‌كانى ديكه، ئه‌مه بووه هۆى كشانه‌وه‌ى ناڕه‌زايى بوونى خۆم له به‌رامبه‌ر ئيئتيلاف بگۆڕيت بۆ ناڕه‌زايى ده‌ربڕين له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى د.ئه‌لجه‌عفه‌رى. من پێشتر وتائێستاش ئه‌وه ده‌ڵێم: كه مه‌سه‌له‌كه شه‌خسى و وه‌رده‌چه‌رخێ، به‌ڵام ئه‌وه رووى دا، له راستيدا سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ توركيا هه‌ڵوێسته‌كانى گۆڕى وه‌كوو گوتم: ناڕه‌زايى خۆم كێشايه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌ى ئاراسته‌ى ئيئتلاف كرا.
باوكى مه‌سرور ئايا زانيارى هه‌يه، كه جه‌عفه‌رى پابه‌ند بوونى خۆى له توركيا ده‌ربڕيوه به‌رامبه‌ر هه‌ندێك شت كه به‌لاى ئێوه‌وه هێڵى سوورن؟
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: پێش ئه‌وه‌ى بگاته توركيا گوێمان له‌و كارنامه‌يه بوو كه له‌سه‌رى رێككه‌وت بوون. كارنامه‌به‌كى زۆر ترسناكيش بوو هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو واى له ليستى هاوپه‌يمانى كوردستان كرد له‌گه‌ڵ ليسته‌كانى ديكه‌دا، ئه‌و نامه‌يه ئاراسته‌ى ئيئتيلاف بكرێ، به‌روون و ئاشكرا ده‌ڵێم و روبه‌ڕوو ئه‌وه‌شم به ئه‌لجه‌عفه‌رى گوتووه، كه له‌ده‌ست كردن به جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 58 سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، كه تايبه‌ته به كه‌ركوك و ناوچه‌كانى ديكه، كه ناكۆكيان له‌سه‌ر هه‌يه.
به‌رێز مه‌سعوود ئايه پێت وايه ئه‌گه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ى توركيا رووى نه‌دايه، ده‌كرا ته‌جاوزى ته‌نگه‌شه‌ى حكومه‌ت و سه‌رۆك حكومه‌تتان كردبا, ياخود كورد دۆسيه‌كيان له‌گه‌ڵ ئه‌لجه‌عفه‌ريدا هه‌يه به‌تايبه‌ت تاكڕه‌وى له بڕيار و ده‌ست نه‌كردن به جێبه‌جێكردنى ماده‌ى تايبه‌ت به كورد؟ ئه‌گه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ى توركيا رووى نه‌دابايه ئايا ئێستا ئيبراهيم جه‌عفه‌رى سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌بوو؟
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: من له كۆتايى مانگى كانونى دووه‌م گه‌يشتمه به‌غدا ئه‌و كاته‌ش له‌لايه‌ن ليسته‌كانه‌وه نيمچه كۆده‌نگيه‌ك هه‌بوو ده‌رباره‌ى ره‌تكردنه‌وه‌ى دووباره كانديكردنه‌وه‌ى جه‌عفه‌رى، به‌ر له هه‌ڵبژاردن له ناو ئيئتيلاف بكرێت، ئه‌وه خرايه روو كه كارنامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى ئيئتلاف بكرێت به‌هۆى ئه‌داى جه‌عفه‌رى له حكومه‌تى پێشوو، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ برايانى ديكى ناته‌بابووم و قه‌ناعه‌تم پێ كردن و سوپاسيان ده‌كه‌م، كه رێزيان له راى من گرت و پشتيوانيان كرد، من سوور بووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێويسته جه‌خت له كارنامه حكومه‌ت و نيزامى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران بكه‌ينه‌وه، له‌برى ئه‌وه‌ى جه‌خت له‌سه‌ر پێوه‌ندى شه‌خصى بكه‌ينه‌وه، له‌برى ئه‌وه‌ى جه‌خت له‌سه‌ر په‌يوه‌ندى شه‌خپى كه‌سێكى دياريكراو بكه‌ين. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێككه‌وتن كرا، له‌گه‌ڵ هه‌موو تێبينى و ته‌حه‌فوزێك، كه هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌داى د.جه‌عفه‌رى له ماوه‌ى پێشوودا، به‌ڵام له ئاكامدا گه‌يشتينه رێككه‌وتن، به كانديدكردنى د.جه‌عفه‌رى قايل بين و هاوكاريى له‌گه‌ڵ بكه‌ين بۆ پێك هێنانى حكومه‌ت، به‌ڵام سه‌ردانى ئه‌و بۆ توركيا به‌و شێوازه‌ى بوو هه‌ڵوێسته‌كانى گۆڕى.
باوكى مه‌سروور ئه‌مرۆ بيستمان د.جه‌عفه‌رى مه‌سه‌له‌ى كانديدكرد كردنه‌وه‌ى خۆى ئيئتيلاف گێرانه‌وه‌ى، هه‌روه‌ها بۆ جێگيره‌وه‌ى د.جه‌عفه‌رى باس له ژماره‌يه‌ك ناو ده‌كرێت، ئايا پێت وايه ئه‌م به‌رێزانه ده‌توانن ئه‌و شتانه به‌ربه‌ست بكه‌ن، كه د.جه‌عفه‌رى نه‌يتوانى ياخود هه‌مان به‌رنامه‌ى سياسى په‌يڕه‌و ده‌كه‌ن بۆ سه‌ربه حزبى ده‌عوه‌ن؟
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: من رێزم بۆ ئه‌و برايانه هه‌يه و ئه‌وانه سه‌ر به‌حزى ده‌عوه‌ن، به‌ڵام جارێكى تر دووباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه پێويسته ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى حكومه‌ت و نيزامى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران بكه‌ينه‌وه، له راستيدا كانديد كردنى كه‌سێكى دياريكراو به‌لاى منه‌وه گرنگ نيه به ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى حكومه‌ت و كارنامه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران به‌لامه‌وه گرنگه.
ئايا رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى حكومه‌ت و نيزامى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران كراوه، ياخود تا ئێستا وه‌ك كۆسپێكى نوێ له‌به‌رده‌م پێك هێنانى حكومه‌تدا ماوه؟
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: به‌رله‌وه‌ى به‌غدا به‌جێ بهێڵم، به‌ر له مانگێك گه‌يشتينه شێوازێكى نيمچه كۆتايى، واته مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تيه‌كان تا راده‌يه‌ك ته‌واو بوون.
ئه‌ى ئێستا؟
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: ئێستا وه‌كوو ده‌يبينينن كێشه‌ى كانديكردنى سه‌رۆكوه‌زيران و كانديدكردنى سه‌رۆكايه‌تيه‌كانى ديكه، پێشتر رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى حكومه‌ت كراوه، كێشه‌كه كانديكردنى سه‌رۆكايه‌تيه‌كانه.
نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق:
هه‌ڵبژاردنى 30/1/2005 هه‌ڵبژاردنێكى چاره‌نووسساز بوو له گۆڕه‌پانى سياسى عێراق، چونكه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى هه‌ڵبژێردراو ئه‌ركى دووباره ده‌ستوورێكى هه‌ميشه‌يى عێراقى له ئه‌ستۆ بوو[73] يه‌كێك بوو له‌و پرسه‌گرنگانه‌ى، كه ئه‌مريكيه‌كان هه‌موو هه‌وڵێكيان خسته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق بنووسرێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش زاڵماى خه‌ليل زاد نێرده‌ى تايبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مريكا سه‌رپه‌رشتى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرد، به‌هۆى فره مه‌زهه‌بى و فره حزبى و فره نه‌ته‌وه‌يى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق به‌لاى خه‌ليل زاد پرۆسه‌يه‌كى زۆر ئاڵۆز بوو[74].
له‌و نووسينه‌وه‌يه كورد و شيعه‌كان رۆڵيكى كارايان هه‌بوو له نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور، زۆرێك له لايه‌نه سوونه‌كان بايكۆتى پرۆسه‌ى سياسيان كردبوو له عێراق، شيعه‌كان و كورد به گه‌رمى سه‌رقاڵى رێكخستنه‌وه‌ى عێراقى دواى سه‌دام حوسێن بوون[75].
كورد له‌و خوله كه پێى ده‌گوترا” كۆمه‌ڵه‌ى نشتيمانى عێراق” كورد خاوه‌نى حه‌فتاوحه‌فت كورسى بوو، له كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان و پارتى ديموكراتى كوردستان ئه‌و به‌ڕێزانه دياريكران: نه‌وشيروان مصطفى، فازيل ميرانى، مه‌لا به‌ختيار، د.كه‌مال كه‌ركوكى، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره، فه‌له‌كه‌دين كاكه‌يى[76].
ئه‌مريكيه‌كان به گوێره‌ى ماده‌ى 61ى قانوونى به‌ڕێوبردنى عێراق، ماوه‌يه‌كى دياريكراويان دانابوو نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور، كه ده‌بوو له 15ى مانگى ئابى ساڵى 2005 ره‌شنووسى ده‌ستوور ته‌واوبێت، كاتژمێر سعات 12ى شه‌وى 15ى ئاب ره‌شنووسى ده‌ستوور گه‌يشته كۆمه‌ڵه‌ى نشتمانى عێراق[77].
له ماوه‌ى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور كورد به يه‌كگرتوو چاودێرى پرۆسه‌كه‌ى ده‌كرد، له په‌رله‌مانى كوردستان ليژنه‌يه‌كى پێك هێنا له‌سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كان، كه پێى ده‌گوترا ليژنه‌ى پشتيوانى، كه ژماره‌يان 12 كه‌س بوو، به‌و شێوه‌ى خواره‌وه:
1ــ دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان.
2ــ مه‌لا به‌ختيار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان.
3ــ سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان.
4ــ پارێزه فرسه‌ت ئه‌حمه‌د عبدالله سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان.
5ــ تاريق محمد سه‌عيد جامباز ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان فراكسۆنى يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان.
6ــ كه‌ريم به‌حرى برادۆست ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان فراكسۆنى يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان.
7ــ به‌رێز په‌خشان زه‌نگه‌نه: ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له حزبى شيوعى كوردستان.
8ــ به‌رێز محمد فه‌رج: ئه‌ندامى په‌رلمانى كوردستان له يه‌كگرتووى كوردستان.
9ــ رۆميۆ هه‌كارى: ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له كلدان و ئاشورى.
10ــ پارێزه‌ر قادر سه‌عيد (زانا رۆستايى) ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له ليستى كومه‌ڵى ئيسلامى و ئه‌ندامى شوراى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان.
11ــ كه‌رخى نه‌جمه‌دين ئاڵتى به‌رماخ: ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان نوێنه‌رى توركمانه‌كانى كوردستان.
12ــ پيرخدر: ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ــ فراكسۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان[78].
ئه‌و ليژنه‌يه له‌لايه‌ن مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى ئه‌وكاتى سه‌رپه‌رشتى ده‌كرا[79].
ده‌ستوورى عێراق تا ئه‌ندازه‌يه‌كى
زۆر خواسته‌كانى كوردى تێدا چه‌سپا، كه درياترينيان به‌ده‌ستووريكردنى هه‌رێمى
كوردستان بوو، كه ئه‌وه ده‌سته‌كه‌وتێكى گه‌وره بوو بۆ كورد، به‌تايبه‌ت داننان به
فيدرألى و دياريكردنى ماده‌يه‌كى ده‌ستوورى تايبه‌ت به كه‌ركوك، كه ماده‌ى[80]140،
ئه‌وه وايكرد كه كورد ده‌نگ له‌سه‌ر پشتيوانى ته‌واو له ده‌ستوورى عێراق بكات،
له‌كاتى ده‌نگ به‌ده‌ستوور له راپرسى به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو خه‌ڵكى كوردستان ده‌نگ
به ده‌ستوور بده‌ن[81].
هه‌ڵبژاردنى ماليكى
ئه‌و بێ متمانه‌ى لايه‌نه‌كان به‌گشتى و بارزانى به‌تايبه‌تى به‌رامبه‌ر جه‌عفه‌رى، وايكرد ئه‌مريكا بێته سه‌ر خه‌ت، خه‌ليل زاد راوژێكاره‌كانى له‌باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له‌به‌غدا ڕاده‌سپێرێت بۆ[82]پێداچوونه‌وه به رابردووى سه‌كرده سياسيه‌كانى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى جێگره‌وه‌يه‌كى باشتر له جه‌عفه‌رى بدۆزێته‌وه، كورد و عه‌ره‌بى سوننه متمانه‌يان پێى هه‌بێت.
دواجار به‌يانيه‌ك جيف بيلز فه‌رمانبه‌رى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه دۆسه‌ى كاسه‌تيه‌كى هه‌ڵ ده‌گرێت و ده‌يبات، به‌زاڵماى ده‌ڵێت: چيت هه‌يه باره‌ى ماليكى؟
ژيانه‌كه‌يم خوێنده‌وه ماليكى كه‌سێكى نشتيمانى عێراقيه، كاتێك له ده‌ره‌وه بوو له ئێران بێ هيوابوو، به ئه‌ندازه‌يه‌ك ره‌تى كرده‌وه به‌يعه‌ت به خومه‌ينى بدات.
جگه له ماليكى قسه له‌سه‌ر عادل عبدالمهدي ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى بارزانى پێى وابوو عادل عبدالمهدى زۆر له ئێران نزيكه ئه‌وه وا ده‌كات، جارێكى تر بير له كه‌سێكى تر بكه‌نه‌وه.
له‌و شه‌وه له ئێواره خوانێك له باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له ناوچه‌ى سه‌وز خه‌ليل زاد پرسيار له ماليكى ده‌كات، ئايه بيرت له‌وه كردۆته‌وه ببيته سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق؟ ماليكى تووشى شۆك ده‌بێت به‌گوێره‌ى قسه‌ى خه‌ليل زاد، ماليكى ده‌ڵێت توانى ده‌سته‌به‌ركردنى ده‌نگى هه‌يه بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، دواى خواردن خه‌ليل زاد پێوه‌ندى به كۆشكى سپى ده‌كات ئه‌و ديداره‌ى بۆ باس ده‌كات، دواى سێ مانگ له‌و ئێواره خوانه‌ى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا ماليكى بوو به سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق[83].
راگه‌ياندنى كابينه‌كه‌ى ماليكى:
رۆژى 20/5/2006 نوورى ماليكى وه‌ك سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى ده‌ستبه‌كاربوو، كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى له 34 ماده پێكهاتبوو[84]، له به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانى پشتيوانيكردن له حكومه‌ته‌كه‌ى ماليكى يه‌كێتى و پارتى به‌نوسراو گره‌نتى ته‌واوى جێبه‌جێكردنى ماده‌ى(140) به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وه‌ش پێچه‌وتنه‌ى جه‌عفه‌رى راشكاوانه له وتارى راگه‌ياندنى كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى ماده‌ى 22 پێوه‌ندى به ئاسايكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك هه‌يه، كه له‌و ماده‌يه هاتووه: حكومه‌ت پابه‌نده به‌جێبه‌جێكردنى ماه‌ى 140ى ده‌ستوور، كه پشتئه‌ستووره به ماده‌ى 58 له ياسايى به‌ڕيوه‌بردنى ده‌وڵه‌وت، كه به‌دياريكراوى خۆى له سێ قۆناغ ده‌بينێته‌وه، ئاسايكردنه‌وه، سه‌رژمێرى، راپرسى له كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان[85]، به پێى ده‌ستوورى عێراق نوورى ماليكى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق له باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له لايه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه متمانه‌ى پێدرا[86].
له كه‌مترين ماوه دواى ده‌ست به‌كاربوونى ماليكى كورد به ورياييه‌وه چاودێرى كاره‌كانى ماليكيان ده‌كرد، بۆيه هه‌رزوو چاويان له‌وه بوو ماليكى ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنى به‌ڵێنه‌كانى بكات.
له 12/6/2006 عه‌بدوره‌حمان موسته‌فا پارێزگارى ئه‌وكاتى كه‌ركوك رايگه‌ياند حكومه‌تى عێراقى تا ئێستا هيچ هه‌نگاوێكى نه‌ناوه بۆ جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 ده‌ستوورى عێراقى.
هه‌ر له ساڵى 2006 مه‌سعوود به‌رزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان قادر عه‌زيز ده‌كات به به‌رپرسى ليژنه‌ى به دواداچوونى جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140، بۆ ئه‌وه‌ى له نزيكه‌وه چاودێرى به‌رێوه چوونى كاره‌كان بكات، چونكه لاينه كورديه‌كان ئه‌و گومانه‌يان لا دروست ببوو، كه حكومه‌تى عێراقى ويستى جێبه‌جێ نه‌كردنى ئه‌و ماده‌يان هه‌يه، دواتر له رۆژى 1/11/2007 قادر عه‌زيز راپۆرتێكى بڵاوكرده‌وه به‌روونى باسى هۆكاره‌كانى كردووه، ئۆباڵه‌كه‌ى ده‌خاته ئه‌ستۆى نوورى نوورى ماليكى، كه له خاڵى يه‌كه‌مى باسى خراپى داڕشتنى ماده‌كه‌ى كردووه، له خاڵه‌كانى دواتر باسى هۆكاره‌كانى تر‌ى كردووه، كه له:
2 ــ خۆدزينه‌وه‌ى ئاسته‌نگ دروستكردنى حكومه‌تى
نورى ئه‌لماليكى له جێبه‌جێكردنى مادده‌كه‌دا.
به‌پێي ده‌ستورى هه‌ميشه‌يي
عێراق جێبه‌جێكردنى مادده‌ى (140) روبه‌رِووى حكومه‌تى نورى ئه‌لماليكى كراوه‌ته‌وه،
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد، جێبه‌جێكردنى مادده‌كه له‌به‌رنامه‌ى
كارى حكومه‌تيشدا هاتووه، نورى ئه‌لماليكى سه‌رۆك وه‌زيران به‌پێچه‌وانه‌ى هه‌ردوو
حكومه‌ته‌كه‌ى (د.ئه‌ياد عه‌لاوىء د.ئيبراهيم جه‌عفه‌رى) كه له‌كاتى خۆي‌دا زۆرتا
كه‌م خۆيان له‌قه‌ره‌ى جێبه‌جێكردنى مادده‌ى (58) نه‌دا. سه‌ره‌تا هه‌نگاوى باشي
نا بۆ جێبه‌جێكردنى مادده‌كه، وه‌ك دروستكردنى ليژنه‌يه‌كى بالآ بۆ جێبه‌جێكردنى
مادده‌كه‌و ته‌رخانكردنى برِي (200) مليۆن دۆلار بۆ ئه‌نجامدانى قۆناغى
ئاساييكردنه‌وه‌ى مادده‌كه، به‌لآم دواتر ئه‌ويش ده‌ستيكرد به‌خۆدزينه‌وه‌ء ئاسته‌نگ
دروستكردن له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى مادده‌كه‌دا، كه ده‌كرێت له‌م خالآنه‌ى خواره‌وه‌دا
كورت بكرێته‌وه،
ا- نورى ئه‌لماليكى كارنامه‌ى
حكومه‌ته‌كه‌ى له مانگى مايسى 2006 دا پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
كرد، له‌كاتێكدا دواى (3) مانگ (9/8/2006) له‌مه ئه‌وجا ليژنه بالآكه‌ى بۆ جێبه‌جێكردنى
مادده‌كه دروستكرد به‌مه‌ش (3) مانگ له كاته‌كه به‌فيرِۆ درا.
ب- ليژنه‌ى بالآى جێبه‌جێكردنى
مادده‌ى (140) به سه‌رۆكايه‌تى هاشم ئه‌لشبلى وه‌زيرى داد له 16/1/2007 دوو
برِيارى گرنگى تايبه‌تى به (گێرانه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ر و ئاواره)و له 4/3/2007
يشدا دوو بڕيارى تر‌ى سه‌باره‌ت به (گێرانه‌وه‌ى عه‌ره‌بى هاورده وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى
گرێبه‌سته كشتوكاڵيه‌كان) ده‌ركرد. ئه‌و چوار برِياره به‌پێي ده‌ستوور ده‌رچوبوونء
په‌سه‌ندكردنيان له‌لايه‌ن نورى ئه‌لماليكييه‌وه وه‌ك ده‌ڵێن ( تحصيل حاصل) بوو،
كه‌چي ماليكى وه‌ك خۆدزينه‌وه‌يه‌ك له‌جێبه‌جێكردنى مادده‌كه‌ء به‌فيڕۆدانى زياترى
كاته‌كه به‌بيانوى ناردنى برِياره‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ماوه‌ي
(4) مانگ په‌سه‌ندكردنى برِياره‌كانى دواخست. دواجار به‌ده‌ستكارييه‌وه بڕياره‌كانى
په‌سه‌ندكرد[87].
ئه‌و قسانه‌ى قادر عه‌زيز به ئاشكرا ده‌رى ده‌خات كه نوورى ماليكى ويستى جێبه‌جێ نه‌كردنى ماده‌ى 140 ى هه‌بووه، ئه‌و كارانه‌شى كه كردوويه‌تى بۆ به‌رێكردنى كات جێگيربوونى خۆى بووه، پێشتريش، لايه‌نه كورديه‌كان ئه‌و ترسه‌يان هه‌بووه، كه ماليكى ماده‌ى 140 جێبه‌جێ ناكات[88]، هه‌ر له‌و راپۆرته هاتووه، كه ماليكى هه‌ميشه كارى له‌سه‌ر به‌رێكردنى كاتكردووه، ئه‌وه‌ش له پێناو واده‌ى به‌سه‌رچوونى ئه‌و ماوه‌يه بووه كه داندرابوو بۆ جێبه‌جێركردنى.
جگه له‌وه‌ش له راپۆرته‌كه‌ى قادر عه‌زيز ئاماژه به چه‌ندين لايه‌نى
تر‌ى ده‌ره‌كى كراوه، كه ده‌ستيان هه‌بووه له دواخستنى جێبه‌جێكردنى ماده‌ى
140، كه له‌وانه راپۆرته‌كه‌ى بيكه‌ر ــ هاملتۆن، جۆن نيگرۆپۆنتى، زاڵمانى خه‌ليل
زاد، كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى، وڵاتانى دراوسێ توركيا[89].
چاره‌نووسى ماده‌ى 140
چه‌ند رۆژێكى كه‌م پێش كۆتايى هاتنى واده‌ى دياريكراو بۆ جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى كۆنداليزا رايسى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا به ياوه‌رى شاندێكى باڵاى وڵاته‌كه‌ى بۆ كه‌ركوك، له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانى كه‌ركوك رايگه‌ياند بوو، كه كه كه‌ركوك گرنگى تايبه‌تى هه‌يه بۆ ئه‌مريكا، كه‌ركوك دۆخێكى تايبه‌تى هه‌يه، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه هه‌ندێك لايه‌نه‌كان داواى ره‌تكردنه‌وه‌ى راپرسى كه‌ركوكيان كردبوو[90].
دواتر به‌هۆى جێبه‌جێنه‌كرانى ماده‌ى 58 له لايه‌ن ئيداره‌ى كاتى عێراق، هاتنه پێشه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌ميشه‌يى، ماده جاريكى تر داڕيژرايه‌وه له ماده‌ى (140)ى ده‌ستوورى عێراقى به‌م شێوه‌ى خواره‌وه:
ماده‌ى (140)
يه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاتى راپه‌ڕاندن هه‌نگاوى پێويست ده‌نێت بۆ ته‌واوكردنى جێبه‌جێكردنى پێداويستيه‌كانى ماده‌ى(58) له ياساى به‌رێوبردنى ده‌وڵه‌ت له قۆناغى گواستنه‌وه به هه‌موو بڕگه‌كانيه‌وه.
دووه‌م: ئه‌و به‌رپرسياريه‌ته‌ى له سه‌رشانى ده‌سه‌ڵاتى ڕاپه‌راندنه له حكومه‌تى ئينتيقاليد كه له‌ده‌ى (58) له ياساى به‌ڕيوبردنى ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغى گواستنه‌وه‌دا ئاماژه‌ى پێكراوه، به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ده‌سه‌ڵاتى راپه‌ڕاندنى هه‌ڵبژێردراو به‌گوێره‌ى ئه‌م ده‌ستووره بۆ ئه‌وه‌ى به ته‌واوى جێبه‌جێبكرێت(ئاساييكردنه‌وه، سه‌رژمێرى، له كۆتاييدا ئه‌نجامدانى راپرسى له كه‌ركوك و ناوچه‌كانى تر كه ناكۆكيان له‌سه‌ر بۆ دياريكردنى ويستى هاووڵاتيان) له ماوه‌يه‌كى دياريكراودا، كه له مانگى 12/ 2007 تێپه‌ڕنه‌كات.[91]
به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق حكومه‌تى عێراق ده‌بێ ماده‌ى 140ى تايبه‌ت به‌كه‌ركوك جێبه‌جێ بكات، كه ئه‌و ماده‌يه پشتى به‌ستبوو به ماده‌ى 58 له قانوونى به‌رێوبردنى عێراق، به‌سێ قۆناغ ماده‌كه جێبه‌جێ بكرێت، كه بريتيه له: ئاساييكردنه‌وه، سه‌رژمێرى، راپرسى له كه‌ركوك و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كات، كه به‌و شێوه‌يه، قۆناغى يه‌كه‌م ئاساييكردنه‌وه له29/3/2007 كۆتايى بێت، قۆناغى سه‌رژمێرى 31/7/2007، قۆناغى كۆتايى كه راپرسيه له 15/11/2007 كۆتايى بێت، به‌مه‌ش ماده‌ى 140 به‌ته‌واوى جێبه‌جێ ده‌كرا[92].
لێدوانى به‌رپرسانى كورد به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140
لێره‌وه ورده ورده ده‌ركه‌وێت ده‌سه‌ڵاتدانى عێراق كه شيعه‌كان پێكهاته‌ى سه‌ره‌كين، نيازى جێبه‌جێكردنى ماده‌ى (58)يان نيه، بۆيه به‌رپرسانى كورد هه‌ميشه له لێدوانه‌كانيان جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ده‌كه‌نه‌وه، له سه‌رجه‌م لێدوانه‌كانيان باس له جێبجێكردنى ئه‌و ماده‌يه ده‌كه‌نه‌وه.
لێدوانى به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنى ماده‌ى (85):
به‌ر له كۆتايى هاتنى واده‌ى جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 له ديمانه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى لۆمۆندى فه‌ڕه‌نسى مه‌سعوود بارزانى ده‌ڵێت: كه‌ركوك مه‌سه‌له‌يه‌كى گرنگه، ئێمه ئاماده نىن بۆ هيچ سازشكردنێك[93].
رۆژى 1/7/2005 د.فوئاد مه‌عسووم له ديمانه‌يه‌كى رۆژنامه‌ى كوردستانى راگه‌ياند، كه ده‌بێت مادده‌ى (58) جێبه‌جێ بكرێت، چونكه هيچ پێوه‌ندى به ماده‌ى (140) نيه.
رۆژى 4/7/2005 په‌له‌مانى كوردستان ته‌كيد ده‌كاته‌وه له جێبه‌جێكردنى ماده‌ى (58) و دوانه‌خستنى ئاسايكردنه‌وه‌ى بارودۆخى كه‌ركوك[94].
به‌درێژايى ئه‌و ماوه‌يه به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام لێدوان ده‌ده‌ن له سه‌ر پێويستى جێبه‌جێكردنى ماده‌ى (58) و جێبه‌جێركردنى، دياره وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌يانه‌وێت به‌ر له نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌ميشه‌ى عێراق دۆخى كه‌ركوك ئاسايى بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌وێته ناوقوڵاى ده‌سه‌ڵاتى عێراق.
درێژكردنه‌وه‌ى ماده‌ى 140
دواى ئه‌وه‌ى كه ماده‌ى 140 له ماوه‌ى ياسايى خۆى جێبه‌جێ نه‌كرا، شه‌ش مانگى تر‌ى بۆ درێژكرايه‌وه، له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ى شه‌ش، ئه‌و پێشنيازه‌ش له لايه‌ن نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بوو، ستيڤان ديمستۆرا داواى درێژكردنه‌وه‌ى ماده‌ى 140 كرد، كه له راپۆرته‌كه‌ى هاتووه:
1ــ جه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر دابه‌شكردنى كه‌ركوك.
2ــ دواخستنى راپرسى له‌سه‌ر چاره‌نووسى كه‌ركوك.
3ــ ره‌چاوكردنى دۆخى كه‌ركوك كه خاوه‌ن پێكهاتيه‌كى فره‌نه‌ته‌وه‌يه، جه‌ختكردن له‌سه‌ر به‌شدارى هه‌موو هێزه سياسيه‌كان.
4ــ كردنى كه‌ركوك به هه‌رێمى فيدراڵى، كه ده‌كرێت هاووڵاتيانى كاروباره‌كانى به‌رێوه ببه‌ن دوور له كاريگه‌رى حكومه‌تى ناوه‌ن له به‌غدا، يان هه‌وڵى هه‌رێم به لكاندنه‌وه‌ى به هه‌رێم[95].
دواتريش جارێكى هه‌ر يه‌ك له جيمه‌س بيكه‌رى وه‌رزيرى پێشووترى ئه‌مريكا و لى هاملتۆ سيناتۆرى ديموكراتيه‌كان له دواى نۆمانگ چاوه‌روانى راپۆرتێكى 79 خاڵيان پێشكه‌ش به ئه‌مريكا له باره‌ى دۆخى كه‌ركوك پێيان وايه كه‌ركوك به‌رميله بارووته، له خاڵى 30 رێكه‌وتننامه‌كه هاتووه” له ژێر رۆشنايى ئه‌و بارودۆخه مه‌ترسيداره‌ى كه له كه‌ركوك هه‌يه، پێويستى ناوبژيوانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له تووندوتيژى تايفى، كه‌ركوك له‌وانه‌يه ببێته به‌رميله باروتێك، به ئه‌نجامدانى راپرسى له‌سه‌ر چاره‌نووسى كه‌ركوك هه‌روه‌ك له ده‌ستوور هاتووه كه پێش كۆتايى ساڵى 2007راپرسى له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وا ئه‌و به‌رميله ده‌ته‌قێته‌وه، هه‌ر بۆيه پێويسته جێبه‌جێكردنى دوابخرێ، ده‌بێت ئه‌و كێشه‌يه له چوارچێوه‌ى كارى دبلۆماسى بخرێته سه‌ر خشته‌ى كاره‌كانى كۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى هاريكاريكردن له عێراق[96].
له‌و سه‌روبه‌نده وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا دوو له گه‌وره سيناتۆرانى خۆى راسپارد، سه‌ردانێكى عێراق بكه‌ن، كه هه‌ريه‌ك له جيمس بيكه‌ر و لى هاملتۆن راپۆرتێكى سه‌د و شه‌ست لاپه‌ڕه‌ييان ئاماده كردبوو، باس له دۆخى عێراق ده‌كه‌ن[97]، له‌و راپۆرته له چه‌ند شوێنێك باسى كه‌ركوك ده‌كات، له‌و راپۆرته هاتووه”هه‌شت پارێزى عێراق ئاسايشى تێدا به‌رقه‌رار نيه، به‌تايبه‌ت به‌غدا و ئه‌نبار و دياله و سه‌ڵاحه‌دين، ئه‌و پارێزگايانه سه‌دا چلى دانيشتوانى عێراق پێك ده‌ينن، كه ژماره‌ى دانيشتووانى عێراق 26 مليۆن كه‌سه، له به‌غدا توندوتيژى زۆر هه‌يه له نێوان سونه و شيعه، له ئه‌نبار موقاوه‌مه‌ى عێراقى بوونى هه‌يه، كه چالاكوانانى سونه‌ى عه‌ره‌بى و قاعيده‌ن، دۆخێكى ئاڵۆزه، له كه‌ركوك ململانێ له نێوان عه‌ره‌ب و كورد و توركمان هه‌يه، له باشور ناكۆكى شيعه ــ شيعه هه‌يه، شاره‌كانى كوردستان له هه‌موو شوێنێك ئارامتره[98].
له به‌شێكى تر‌ى ئه‌و راپۆرته هاتووه: داهاتووى كه‌ركوك گرنگتر پرسه، كه تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌و پێيه‌ى كه‌ركوك شارێكى ده‌وله‌مه‌نده به نه‌فت، به شێوه‌ى سه‌ره‌كى كورد و توركمان و عه‌ره‌ب هيوايان پێيه، كورد سووره له‌سه‌ر داواكارى ده‌ستوورى كه ئه‌نجامدانى راپرسيه، به هاتنى مانگى ديسه‌مبه‌رى ساڵى 2007، سه‌رنجى ئێمه ئه‌وه‌يه ئه‌گه‌ر كه‌ركوك به ره‌سمى گه‌ڕايه‌وه ناوچه‌ى ئۆتۆنۆمى كه ناوچه‌ى ده‌سه‌ڵاتى كورديه، ئه‌وه عه‌ره‌ب و توركمان ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسيه‌كى گه‌وره‌يه به پرۆسه‌ى ئه‌و راپرسييه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سه‌كرده‌كانى عێراق به‌زۆرى داواى يه‌كێتى نشتيمانى ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه ده‌بينين، سه‌كرده‌كانى كورد و شيعه كه‌مترين پابه‌نديان به ئاشته‌وايى نشتيمانى هه‌يه، تيمى ئاماده‌كردنى راپۆرت سه‌ردانى كوردستانيان كرد، سه‌رۆكى ناوچه‌كه داواى هێنانه خواره‌وه‌ى ئاڵاى عێراقى كردووه، ئاڵاى كوردى به‌رزكردۆته‌وه، جه‌نه‌ڕاڵێكى ئه‌مريكى باسى له‌وه كردووه، كه: كورد نازانن ئه‌وه‌ى ده‌يكه‌ن جۆرێك له ره‌هه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه، كه داوا ده‌كه‌ن ئاڵاى عێراق نه‌بێت له ناوچه‌كانيان[99].
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى راپۆرته‌كه لايه‌نه پێوه‌نديداره‌كان ره‌خنه‌ى زۆريان له ناوه‌رۆكى راپۆرته‌كه گرت سه‌باره‌ت به كورد، له سه‌ر ئاساتى باڵا قسه‌ى له‌سه‌ر كرا، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ديمانه‌يه‌كى رۆژنامه‌ى (الحياة) ده‌ڵێت: كه‌ركوك شارێكى كورديه، هه‌ر به كورديش ده‌مێنێته‌وه[100].
دواتريش له سه‌ر ئاستى باڵا وه‌ڵامى راپۆرته‌كه‌ى بيكه‌رهاملتۆن درايه‌وه، جه‌لال تاله‌بانى به‌گشتى وه‌ڵامى راپۆرته‌كه‌ى دايه‌وه[101]،
مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى ئه‌وكاتى هه‌رێمى كوردستان له وتارێكى دا له په‌رمانى كوردستان گوتى: سوپاسى گه‌لى كوردستان و ئێوه‌ى به‌رێز و حزبه‌كان و رێكخراوه جه‌ماوه‌رييه‌كان و سه‌نديكان به تێكڕايى ئه‌و يه‌كڕيزى و يه‌ك هه‌ڵوێستيه بكه‌م، هه‌روه‌ها سوپاسى جه‌نابى مام جه‌لاليش ده‌كه‌م كه زۆر به‌توندى پشتيوانى له هه‌ڵوێستى ئێمه، به‌راستى ئه‌م يه‌ك هه‌ڵوێستى و يه‌كڕيزيه باش‌ترين وه‌ڵام بوو بۆ راپۆرتى بيكه‌ر ــ هاملتۆن و هه‌ر راپۆرتێكى ديكه كه له‌مه‌و دوا به‌م جۆره ده‌ر بچێت[102].
ئه‌و جۆره راپۆرتانه بووه هۆى ئه‌وه‌ى نوورى ماليكى سستى زياتر بنوێت، هه‌رچه‌ند ئه‌ندامانى كورد زوو زوو لێدوانيان ده‌دا جه‌ختيان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 ده‌كرده‌وه.
به‌ڵام لايه‌نه عه‌ره‌بيه‌كانيش به ئاشكرا هه‌ندێكيان دژى ده‌وه‌ستانه‌وه، له مانگى 1ى ساڵى 2007 ره‌عد ئه‌لخه‌سرى به‌رپرسى نووسينگه‌ى موقده‌دا سه‌در له كه‌ركوك له ديمانه‌يه‌كى گۆڤارى لڤين ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر كه‌ركوك بخرێته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان سه‌دا سه‌د دژى ده‌وه‌ستينه‌وه[103].
ورده ورده شيعه‌كان ده‌ستيان كرد به ياريكردن به ماده‌ى 140، رۆژ له دواى رۆژ زياتر سستر ده‌بوون.
بۆيه له 19 حوزه‌يرانى ساڵى 2007 له شارى دهۆك مه‌سعوود بارزانى وته‌يه‌كى پێشكه‌كرد ته‌ئكيدى له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 كرده‌وه له واده‌ى خۆى، دژايه‌تى خۆى بۆ دواخستنى مادده‌كه به‌ڕبريارێكى ده‌ربڕى.
له به‌رامبه‌ردا جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆكۆمارى عێراق، وه‌ك له رۆژنامه‌ى هاوڵاتى بڵاوكرايه‌وه به نهێنى له‌گه‌ڵ جۆرج بۆش رێكه‌وتبوو بۆ دواخستنى ماده‌ى 140[104].
كۆتايى هاتنى خولى يه‌كه‌مى نوورى ماليكى
خولى يه‌كه‌مى ماليكى به‌وجۆره كۆتايى هات، كه جگه له هه‌ندێك هه‌نگاو هيچ هه‌نگاوێكى كرده‌يى نه‌هاوشترا، هه‌ندێك له خه‌ڵكى كه‌ركوك قه‌ره‌بوكرانه‌وه.
له‌و ماوه‌يه‌شدا شيعه‌كان به ئاشكرا باسيان له‌وه ده‌كرد، كه ماده‌ى 140 به‌سه‌رچووه، له ديمانه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری به‌رپرسى نووسينگه‌ى سه‌در له كه‌ركوك ده‌ڵێت: “ماده‌ی (140) ئێكسپایه‌ر بو، چونكه بۆ ماوه‌یه‌ك كاریان پێكردو دواتر نه‌ما، هه‌ندێك خه‌ڵك گه‌ڕانه‌وه، هه‌ندێكیش ره‌گه‌زنامه‌یان نه‌گواستوه‌ته‌وه، ده هه‌زار خێزانی عه‌ره‌ب هێشتا له كه‌ركوك ره‌گه‌زیان نه‌گواستوه‌ته‌وه، ماده‌ی (140) ماده‌یه‌كی ده‌ستورییه، ئێمه‌ش ده‌زانین، ئێستا ماده‌ی (23) هاته‌كایه‌وه، دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان هاته‌كایه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه، بۆیه ئه‌و ماده‌یه كاتی به‌سه‌رچوو[105]، ماده‌ى 23 بريتيه”
ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له پارێزگاى كه‌ركوك و قه‌زاوناحيه‌كانى، دواى جێبه‌جێكردنى دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاتى كارگێڕى و ئه‌منى و وه‌زيفه گشتيه‌كان به هه‌ر سێ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن و پارێزگار‌و جێگرى پارێزگار له له نێوان پێكهاته‌كانى پارێزگاى كه‌ركوك به رێژه‌ى يه‌كسان له نێوان پێكهاته سه‌ره‌كيه‌كان، پێكهاته‌ى زۆرينه له ئه‌نجومه‌نى پارێزگا، سه‌رپشكه له ده‌ستنيشانكردنى يه‌كێك له به‌رزترين سێ پۆستى(پارێزگار، ياخود جێگرى پارێزگار، ياخود سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن.[106]
رۆژى 5/3/2010 هه‌ڵبژارنه‌كانى عێراق بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌نجامدرا، دواى ئاشكراكردنى ئه‌نجامه‌كانى، ليستى عێراقيه به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ياد عه‌لاوى 91 كورسى به‌ده‌ست هێنا، ليستى هاوپه‌يمانى ده‌وڵه‌تى ياسا به سه‌رۆكايه‌تى نوورى ماليكى 89 كورسى به‌ده‌ست هێنا، له‌و هه‌ڵبژاردنه ليسته‌كه‌ى عه‌لاوى كه هاوپه‌يمانى شيعه‌كان بوو، بووه يه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه زۆربه‌ى پێكهاته‌كه‌ى سوونه‌كان بوون[107].
هه‌زوو شيعه‌كان تووشى ترسبوون له له‌ده‌ستدانى ده‌سه‌ڵاتى باڵا له عێراق په‌نايان بۆ هاوپه‌يمانى برد، بۆيه ليستى هاوپه‌يمانى قانوونى له‌گه‌ڵ ليستى هاوپه‌يمانى نيشتيمانى جارێكى تر چوونه هاپه‌يمانيه‌كى تازه‌وه به‌مه‌ش بوون به ليستى زۆرينه رێژه‌ى كورسيه‌كانيان گه‌يشته 159 كوورسى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق[108].
لێره‌وه ناكۆكى قوڵ له‌نێوان ماليكى و ئه‌ياد عه‌لاوى ده‌ستى پێكرد، عه‌لاوى بۆ رێگريكردن له بوون به ليستى دووه‌م په‌ناى بۆ هه‌موو رێگايه‌كى ياسايى و سياسى برد، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى بێ سوود بوون[109].
ململانێى نێوان پێكهاته سياسيه‌كانى عێراق زياتر له شه‌ش مانگ به‌دره‌وام بووه، دواجار له مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌سپێشخه‌ريه‌كى كرد بۆ ده‌رچوون له قه‌يرانى رێكنه‌كه‌وتنى لايه‌نه سياسه‌كان، له 8 مانگى ئابى ساڵى 2010 حزبى ده‌عه‌وه و پارتى ديموكراتى كوردستان رێكه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته باڵاكان، كه جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆكى كۆمار بێت، نوورى ماليكى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران بێت، هه‌ردوولا رێكه‌وتن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بدرێت به ليستى عێراقيه، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى نشتيمانى بۆ سياسه‌تى ده‌ره‌وه بدرێت به ئه‌ياد عه‌لاوى سه‌رۆكى ليستى عێراقيه، حزبى ده‌عوه و پارتى ديموكراتى كوردستان رێكه‌وتن، كه كاربكه‌ن به‌جدى بۆ به‌ژدارى پێكردنى سه‌رجه‌م لايه‌نه سياسيه‌كان له حكومه‌تى عێراق[110].
له‌و رێكه‌وتنه نوورى ماليكى له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسيه‌كان رێكه‌وتبوو، له‌گه‌ڵ كورد له سه‌ر پرسى موچه‌ى پێشمه‌رگه و ماده‌ى 140 رێكه‌وت بوو، به‌ڵام هه‌رزوو ماليكى ده‌ستى به پاشگه‌زبوونه‌وه كرده‌وه.
له كاتى رێكه‌وتنه‌كه ليستى عێراقيه، به ئاشكرا رێگرى ده‌كرد له بوونى ماده‌ى 140 له داواكانى كورد”مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ته‌ئكیدیكرده‌وه كه هاوپه‌یمانیی نیشتمانی كه له ئیئتیلافی نیشتمانی و ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا پێكهاتوه، سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی ناو وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی كوردی په‌سه‌ند كردوه، كه چه‌ند خاڵێكی دیكه‌ی بۆ زیاد كرا، به‌ڵام لیستی ئه‌لعێراقیه رێگره له‌و خاڵانه‌ی تایبه‌تن به ماده‌ی 140 و پێشمه‌رگه‌وه[111].
له‌و ماوه‌يه‌دا نوورى ماليكى هيچ هه‌نگاوێكى به‌كرده‌يى نه ده‌هاوێشت بۆ جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 ئه‌ندامێكى ده‌وڵه‌تى ياسا له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌وه‌ى نه‌شاردۆته‌وه “سادق له‌ببان، ئه‌ندامی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند”ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌وه‌یان پێ باشتره وه‌ك ئۆپۆزسیۆن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا دابنیشن نه‌ك بۆ رازیكردنی هاوپه‌یمانیی كوردستان و له‌پێناو وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیراندا جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ماوه به‌سه‌رچو قبوڵ بكه‌ن[112].
دواى دووساڵ له رێكه‌وتنه‌كه ماليكى هيچ هه‌نگاوێكى كرده‌يى نه‌هاوێشت بۆ جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140.
قوڵبوونه‌وه‌ى ململانێكان ماليكى و بارزانى:
له 10/3/2010 هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌نجامدرا، له‌و هه‌ڵبژاردنه ليستى ده‌وڵه‌تى قانوون كه نوورى ماليكى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرد 89 كورسى به‌ده‌ست هێنا، ئه‌ياد عه‌لاوى 91 كورسى به‌ده‌ستهێنا[113]. نورى ماليكى راگه‌ياندنى ئه‌نجامه به‌رايه‌كان نوورى ماليكى جارێكى تر نيازى خۆ كانديدكردنه‌وه‌ى هه‌بوو، ئه‌وه‌ش هێزه عێراقيه‌كانى تووشى ململانێيه‌كى زۆركرد، دواى ده‌ستپێشخه‌رى په‌يماننامه‌ى هه‌ولێر كه له‌لايه‌ن مه‌سعوود بارزانى ئه‌نجامدرا، هێزه‌كان له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ گه‌يشتنه رێكه‌وتن.
لێسانده‌وه‌ى متمانه له نوورى ماليكى
دواى رێكه‌وتن نوورى ماليكى هه‌ر ئه‌وه‌نده برواى به رێكه‌وتنى هه‌ولێر هه‌بوو، تا دۆخه‌كه‌ى پێ هێمن بكاته‌وه[114]، دواتر بابه‌ندى ئه‌و به‌ڵێنانه نه بوو، كه به كوردى دابوو، بارزانى به‌توندى ره‌خنه‌ى له نوورى ماليكى گرت، ده‌ستى به هه‌وڵكرد بۆ لێسه‌نده‌وه‌ى متمانه له نوورى ماليكى[115]، تا ئه‌ندازه‌يه‌كى زۆر توانى رايگشتى دروست بكات، له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، له ناخۆى كوردستانيش هه‌ريه‌ك له كۆمه‌ڵى ئيسلامى و يه‌كگرتووى ئيسلامى پاڵپشتى جديان له مه‌سعوود بارزانى ده‌كرد، هه‌ر يه‌ك له گۆڕان و يه‌كێتى نشاتيمانى كوردستان پاڵپشت نه‌بوون بۆ هه‌وڵه‌كانى بارزانى، پێچه‌وانه‌ى بارزانى تاڵه‌بانى هه‌وڵى ده‌دا لايه‌نه ناكۆكه‌كان كۆبكاته‌وه[116].
رۆژى 28/نيسانى 2012 كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدرا، كه هه‌ريه‌ك له مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق، مه‌قته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در و ئه‌يادعه‌لاوى سه‌رۆكى ليسسى عێراقيه، ئوسامه نوجێفى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر قه‌يرانه‌كانى عێراق، له‌و كۆنه‌وه گه‌يشتن به رێكه‌وتننامه‌يه‌ك، كه ناونرا رێكه‌وتننامه‌ى هه‌ولێر، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه گه‌يشتن رێكه‌وتنێكى 18 خاڵى، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه داوا كرا پابه‌ند بن به ده‌ستوور، ميكانزمانه‌كانى برياڕه‌كانى حكومه‌ت و سياسه‌تى حكومه‌تى عێراقى دياريكرا[117].
دواتر جارێكى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تر ئه‌نجامدرا له شارى هه‌ولێر، ئاژانسى ” الفرات نيوز” به‌ڵگه نامه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ولێرى بڵاوكرده‌وه كه تێيدا هه‌ريه‌ك له مه‌سعوود بارزانى، موقته‌دا سه‌در، ئه‌ياد عه‌لاوى، ئوسامه نوجێفى به‌شداربوو، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه رێكه‌وتنێكى ئيمزا كرد، كه تێيدا هاتبوو، كۆده‌نگ بوون له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه به نوورى ماليكى، به كه‌سێكى تر، يان گۆڕينى له‌لايه‌ن هاوپه‌يمانى نشتميانى[118].
له دواى كۆبوونه‌وه‌كان سه‌ركرده‌كان چاوه‌روان بوون مام جه‌لال به‌كارى خۆى هه‌ڵسێت، هه‌رزوو هه‌ستيان به سستى مام جه‌لال كرد، سلێمان جومه‌یلى سه‌رۆكى لیستى عێراقیه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكیدا بۆ سۆمه‌ریه نیوز رایگه‌یاند كه سه‌رۆك كۆمار پێشنیارى بۆ كوتله سیاسیه‌كان كردوه كه له كاتێكدا له‌باره‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له نورى بیروبۆچوونه‌كانیان جیاواز بوو ئه‌وا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێست له‌باره‌ى ئه‌و پرسه ده‌رببڕێت و داواشى له جه‌لال تاڵه‌بانى كرد كه به‌ڵێنه‌كانى له‌باره‌ى سه‌ندنه‌وه له نورى مالكى جێبه‌جێ بكات.[119]
ماليكى سورتر بێت له‌سه‌ر دژايه‌تى كورد تا دواجار ئاستى ململانێكان گه‌يشته لوتكه، له كۆتايى ساڵى سه‌ره‌تاى ساڵى 2014 نوورى ماليكى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بڕى.
بڕينى بودجه.
رۆژى 17/11/2011 وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له به‌ياننامه‌يه‌كدا فه‌رمانى ده‌ستگيركردنى تاريق هاشمى راگه‌ياند، به تۆمه‌تى پێوه‌ندى به كرده تيرۆرستيه‌كان له فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا ڕێگرى له تاريق هاشمى، پاشان ڕێگاى درا بۆ هه‌رێمى كوردستان[120].
دواى رێگرى له تاريق هاشمى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌ياندێكى بڵاوكرده‌وه، له راگه‌ياندنه‌كه هاتووه” جێى نيگه‌رانى زۆره، كه به‌شێوه‌يه‌كى نابه‌رپرسانه و نه‌شياوانه ره‌فتار له‌گه‌ڵ به‌رێزان هه‌ردوو جێگرى سه‌رۆك كۆمار خزير ئه‌لخزاعى و تارق هاشى و جێگرى سه‌رۆكوه‌يران ساڵح موتڵه‌گ و وه‌زيرى دارايى رافيع ئه‌لعيساوى كرا‌و بۆ چه‌ند كاتژمێرێك رێگه‌يان نه‌درا سه‌رفه بكه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌رگيز قبوڵ ناكرێت[121].
له دواى ئه‌و دۆسه‌يه مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گوتى” ئه‌و مه‌سه‌له‌يه دوولايه‌نه لايه‌نى دادوه‌رى كه ده‌بێ دادگا رێگه‌ى خۆى بگرێته‌به‌ر و بڕيارى خۆى بدات و هه‌موو كه‌س ده‌بێ پابه‌ندى بڕياره‌كانى دادگابێت، لايه‌نى ديكه‌ى سياسيه، ده‌بێ ئه‌م دوو لايه‌نه تێكه‌ڵى يه‌كترى نه‌كرێن[122].
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق داواى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمىى كوردستان تاريق هاشمى راست بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر راده‌ستى نه‌كاته‌وه، ئه‌و خودى وه‌زيرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستگير ده‌كه‌ين[123].
فايه‌ق تۆفيق جێگرى وه‌زيرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، راگه‌ياند وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان پابه‌ند نابێت داواكه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، له راده‌ستكردنه‌وه‌ى تاريق هاشمى.[124]
له دواى ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌يه ده‌وڵه‌تى ياسا بير‌ى له بڕينى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌يسه‌م جبورى ئه‌ندامى ده‌وڵه‌تى ياسا رايگه‌ياند له حاڵه‌تى راده‌ست نه‌كردنه‌وه‌ى تاريق هاشمى له لايه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى باڵاى عێراق، ئه‌وا هه‌رێمى كوردستان بودجه‌ى راده‌گيرێت[125].
تا دواجار له مانگى شوباتى 2014 حكومه‌تى عێراقى بودجه‌ى هه‌رێمى
كوردستانى بڕى[126].
داگيركردنى موسڵ
به‌ره‌به‌يانى 10ى حوزه‌يرانى ساڵى 2014 رێكخراوى تيرۆرستى داعش دووه‌م گه‌وره شارى عێراقى داگير[127]، داعش هێزى يه‌كجار كه‌مى هه‌بوو به به‌رامبه‌ر به چه‌ك و ژماره‌ى سه‌ربازانى عێراقى، هشام الهاشمى له لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى نووسيويه‌تى: يه‌كێك له به‌ژدارانى جه‌نگى داگيركردنى موسڵ ده‌ڵێت: داگيركردنى مسوڵ ژماره‌يان زۆر كه‌م بوو، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه 313 كه‌س بوون، به‌گوێره‌ى چاودێران كه ئه‌وانه له ده‌وه‌ره‌ى شارى موسڵ هاتوون، كه كه‌تيبه‌كه‌يان له ده‌ورى 350 كه‌سێك ده‌بوو، پاشان هه‌ندێك كه‌سى تر له گه‌ڕه‌كه‌كانى مسوڵ چوونه پاڵيان، له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانى هێزه‌كانى عێراقى به هه‌زاران كه‌س ده‌بوون، له هێزه ئه‌منيه‌كان و صه‌حوه[128].
له 18/6/2014 حه‌فته‌يه‌ك دواى داگيركردنى موسڵ، نوورى ماليكى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى ئه‌وكات، دانى به‌شكستى هيزه‌كانى نا له‌به‌رامبه‌ر گروپه سه‌ربازيه‌كان له موسڵ، صلاح الدين، و دياله، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئۆباڵه‌كه‌ى خسته ئه‌ستۆى هه‌ندێك سياسى، گوتى” ئه‌و شكسته له ئه‌نجامى خيانه‌تى هه‌ندێك ئه‌فسه‌ر و سياسى و كه هاوپه‌يمانيان له‌گه‌ڵ هێزه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تيه‌كان كرد[129].
كه‌وتنى موسڵ شكستيكى گه‌وره بوو، بۆ نوورى ماليكى، كه بووه هۆى ئه‌وه‌ى بۆ ويلايه‌تى سێيه‌م نه‌توانێ خۆى كانديك بكاته‌وه[130].
گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك ناوچه‌كانى تر
سه‌رده‌مى حه‌يده‌ر عه‌بادى
رۆژى 30/ 4/ 2014 جارێكى تر هه‌ڵبرژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ستى پێكرد، له‌و هه‌ڵبژاردنه رێژه‌يه‌كى به‌رچاوى خه‌ڵكى عێراق به‌ژدارى كرد[131].
دواى هه‌ڵبژاردنه‌كه عێراق به دۆخێكى ئاڵۆز تێپه‌ڕى، داعش ده‌ستى به‌سه‌ر چه‌ند شارێكى عێراق داگرت، سوپاى عێراق شكستى هێنا.
له سه‌ره‌تاى هه‌ڵبژاردنه‌كان نوورى ماليكى جارێكى تر ويستى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى دوو خول به‌سه‌ر يه‌كه‌وه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران بوو، له‌گه‌ڵ كورد به‌گشتى و مه‌سعوود بازرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى به تايبه‌ت‌تر نێوانى خۆش نه‌بوو، به‌هۆى بێ متمانه‌يى كورد به به‌لێنه‌كانى ماليكى، مه‌سعوود بارزانى پاڵپشتى له كانديكردنه‌وه‌ى نه‌ده‌كرد، بۆيه نه‌يتوانى خۆى هه‌ڵبژێرێته‌وه، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌بوو كه ماليكى به‌ره‌و تاكڕه‌وى هه‌نگاوى ده‌نا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ليسته‌كه‌ى زۆرينه‌ى كورسيه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى به‌ده‌ست هێنابوو، به‌ڵام رێگرى كرا له‌وه‌ى خۆى بپاڵێوێت، بۆيه بريار له‌سه‌ر حه‌يده‌ر عه‌بادى درا، پێشتريش ماليكى كێشه‌ى هه‌بوو له‌گه‌ڵ سوونه‌كانى عێراق، به‌تايبه‌ت تۆمه‌تباركردنى تاريق هاشمى به تێوه‌گلان له كرده‌ى تيرۆرستى.
هۆكاری تر هه‌ن، له‌وانه ئه‌و نوخبه شیعیه‌ی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانیدا كۆبونه‌ته‌وه رازی نابن به‌ئاسانی خواسته‌كه‌ی نوری مالیكی به‌دی بێنن، وه‌ك له‌دوو خولی پێشودا كردیان، ئه‌مه‌ش نه‌له‌به‌ر رازی كردنی كورده توڕه‌كانه و نه‌له‌به‌ر گێڕانه‌وه‌ی دادپه‌وروه‌ریه بۆ سوننه چه‌وسێنراوه‌كان، به‌ڵكو له‌به‌ر هۆكاری تر، له‌وانه بێزاربون و توڕه‌یی له حیزبی ده‌عوه كه ده‌سه‌ڵاتی قۆرخ كردوه و هاوپه‌یمانه شیعه‌كانی تری په‌راوێزخستوه و هه‌وڵده‌دات بۆ لاوازكرنیان، ته‌نانه‌ت به‌ئامانج گرتنان ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه به‌ته‌نیا سه‌ركردایه‌تی ماڵی شیعی بكات، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا، هاوپه‌یمانه‌كانی مالیكی هۆكاری تریان هه‌یه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی مالیكی ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به دواڕۆژی شیعه‌كان له عێراق و ناوبانگ و سومعه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی نوری مالیكی زیانێكی مێژویی گه‌وره‌ی لێداون كه وێنه‌ی نه‌بوه، ئه‌مه‌ش و وایكرد كه مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌كان له نه‌جه‌ف به‌توندی ره‌خنه‌ی لێبگرێت و به ئاشكرا ده‌نگدان بۆ لیسته‌كه‌ی حه‌رام بكات، ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه‌كی بێوێنه‌یه له تۆماری مه‌رجه‌عیه‌تدا، كه به‌وه راهاتوه قسه‌یان كه‌مه و كرده‌وه‌یان زۆره[132].
بۆيه له كۆتايى بڕيار له سه‌ر كانديندكردنى حه‌يده‌ر عه‌بادى درا، له
سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌يلولى 2014 ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق متمانه‌ى به‌خشى به
كابينه‌كه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى، پێچه‌وانه‌ى نوورى ماليكى حه‌يده‌ر عه‌بادى له‌كارناكه‌ى
حكومه‌تى هيچ ئاماژه‌يه‌كى به مافه ده‌ستووريه‌كانى كورد نه‌دابوو، به‌تايبه‌ت
ماده‌ى 140، فریاد ره‌واندوزی
ئه‌ندامى شاندى دانوستانكارى كوردى له‌باره‌ی دوا به‌ره‌و پێشچونی گفتوگۆكانی
نێوان وه‌فدی كوردستان و لایه‌نی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی
عێراق به (سبه‌ی) راگه‌یاند: وه‌ك وه‌فدی دانوستاكارانی كورد دو رۆژه
دانیشتنمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیستیمانی (شیعه‌كان) ئه‌نجام نه‌داوه، چونكه له
چواره‌مین كۆبونه‌وه‌ی نێوانمان هه‌ردولا كارنامه‌ی خۆمان ئاڵوگۆڕ كرد و كارنامه‌كه‌ی
ئێمه هه‌مو ئه‌و خاڵ و داواكارییانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به پرۆسه‌ی سیاسی و
فیدراڵی و مه‌سه‌له عێراقییه‌كان كه ره‌هه‌ندی عێراقییان هه‌یه و په‌یوه‌ستن به‌كوردستانه‌وه
به رون و ئاشكرایی داوامانكرد، ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه كارنامه‌یه‌كیان پشكه‌شی
ئێمه كرد كه به وته‌ی خۆیان نه‌هجی حكومه‌ت ده‌بێت.
وتیشی
“له كارنامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ئه‌و خاڵانه‌ی تێدابو كه ئێمه
داوامانكردبو، وه‌ك ماده‌ی (140) و نه‌وت و گاز و پێشمه‌رگه و مه‌سه‌له‌ی بودجه،
به‌ڵام به تێڕوانین و لێكدانه‌وه و داڕشتنی ئه‌وان كه له‌گه‌ڵ بۆچون و داڕشتن و
داواكارییه‌كانی ئێمه‌دا جیاوازییان هه‌بو هاوكات خاڵی لێكچونیش هه‌بو، بۆیه ئێمه‌ش
به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بۆچونه‌كانی خۆمانمان بۆ ناردن به‌شێوه‌ی نوسراو و ئه‌وانیش
ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه پێكه‌وه له‌سه‌ر مێزی
گفتوگۆ دابنیشینه‌وه، به‌مه‌به‌ستی باسكردنی ئه‌و خاڵانه‌ی كه جیاوازیمان له‌سه‌رییان
هه‌یه”.
له‌باره‌ی
دابه‌شكردنی پۆسته‌كانیشه‌وه كه هه‌ندێك میدیا بڵاویانكردوه‌ته‌وه گوایه له‌بری
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌درێته كورد، ره‌واندوزی وتی
“تا ئێستا باسی هیچ رێككه‌وتنێك و دابه‌شكردنی پۆست نه‌كراوه و ئه‌وه‌ی له
راگه‌یاندنه‌كانه‌وه باسی لێوه ده‌كریت دورن له راستیه‌وه، هه‌رچه‌نده
داوایان له ئێمه‌كرد كه كاندیده‌كانمان بۆ پۆسته‌كان ئاشكرا بكه‌ین، به‌ڵام
پێمان راگه‌یاندن هه‌ر كات كارنامه‌ی حكومه‌ت رێكه‌وتنی له‌باره‌وه كرا، ئینجا
باسیش له پۆسته‌كان ده‌كه‌ین چونكه ئێوه تا ئێستا پێش چاوی خۆتان رون نیه و
نازانن چۆن حكومه‌ت پێك ده‌هێنن“.[133].
حكومه‌تى عێراقى داعشى كرد به بيانوێك بۆ دواخستنى جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140، سەعد حەدیسی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، لە لێدوانێکیدا بە تۆڕی میدیای عێراقی راگەیاند، لەم کاتەدا کە بارودۆخی ئاسایش، لە ناوچە کێشە لەسەرەکان نائارامە بەهۆی گروپە چەکدارەکانەوە، ناکرێت مادەی (140)ی دەستوری عێراق جێبەجێ بکرێت[134].
ڕاگه‌ياندنى كابينه‌كه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى به‌شێوه‌يىكى قانوونى نه‌بوو، چونكه كه‌لێنكى قانوونى له دانيشتنه‌كان هه‌بوو.
دواى
رۆژى 8/9/2014 ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبوويه‌وه بۆ متمانه به‌خشين به حكومه‌ته‌كه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى[135].
له يه‌كه‌م ده‌ستپێكى سوێندخواردن، كابينه‌كه‌ى عه‌بادى رووبه‌روى ره‌خنه‌ى په‌رله‌مانتاران بوويه‌وه، له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به ناياسايى وه‌سفيان كرد، له‌و باره‌يه‌وه په‌يامنێرى سايتى”نيقاش” راپۆرتێكى بڵاوكرده‌وه، كه ده‌ڵێت: له ميانه‌ى دانيشتنى په‌رله‌مانى كه دوو كاتژمێرى خاياند، په‌رله‌مان ده‌نگى له سه‌ر پێهێنانى حكومه‌تى نوێى دا به سه‌رۆكايه‌تى حه‌يده‌ر عه‌بادى، له نێوان چه‌ند ره‌خنه و ناكۆكى پێشلى ده‌ستوورى، كه ديارترينيان ئه‌و ميكانيزمه بوو كه ده‌نگى له‌سه‌ر درا.
ئه‌و دانيشتنه له ناو ئاژاوه‌يه‌كى فراوان به‌ڕێوه چووه، كه ده‌يان به‌رپرسى ده‌وڵه‌تان و سه‌رۆك و نێرده‌ى دبلۆماسى وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئه‌وروپى ئاماده‌ى بوون، نوێنه‌رى جاميعه‌ى عه‌ره‌بى و نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان دانيشتبوون، ئه‌وه‌ش به‌هۆى رێژه‌ى ده‌نگدان بوو.
ئه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ى ئاڵۆزتر كردبوو، ئه‌و شێوازه باوه‌بو، كه ده‌ستبه‌رزكردنه‌وه بوو، كه ژماره‌كان له نێوان 189 و 182 و 179 له كۆى 325 په‌رله‌مانتار.
ئه‌وه‌ى له ناوكاو راگه‌ياندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بوو له سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌ت به زۆرينه‌ى ئاماده بوان.
ئه‌مه‌ش وايكرد ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به پێشلى ده‌ستوورى بزانن، به گوێره‌ى ماده‌ى 76 فه‌قه‌ڕه‌ى چوار هاتووه: سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى راسپێراو ناوى وه‌زيره‌كان و كارنامه‌ى حكومه‌ت ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران. پاش ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به زۆينه‌ى ڕه‌ها ره‌زامه‌ندى ده‌رده‌بڕى له‌سه‌ر يه‌كه به يه‌كه‌ى وه‌زيره‌كان و به‌رنامه‌ى حكومه‌ت، ئه‌وه ماناى ئه‌وه‌يه متمانه دراوه‌ته حكومه‌ت[136].
زۆرينه‌ى ڕه‌ها ده‌كاته نيوه‌ى ژماره‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، له كاتێكدا حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى به “زۆرينه‌ى ساده” واته نيوه‌ى ئاماده‌بووان متمانه‌ى پێ درا، هه‌ندێك له وه‌زيره‌كان به 140 ده‌نگ متمانه‌يان وه‌رگرت، له كاتێك به گوێره‌ى ده‌ستوور ده‌بوو 165 ده‌نگ بێت.
كازم ئالوسى شاره‌زايى بوارى قانوون، بۆ سايتى “نقاش” گوتى: ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌توانن، تانه پێشكه‌شى دادگاى ده‌ستوورى بكه‌ن، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد “ئه‌و كاره‌ى په‌رله‌مان به‌روونى پێشلى ده‌ستوور بوو.
جگه له‌مه‌ش پێشێليه‌كى تر ئه‌وه بوو، كه حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى ناوى پێنج وه‌زيرى تێدا نه‌بوو، له‌وانه وه‌زيرى ناوخۆ و به‌رگرى، هه‌مان كارى كرد، كه پێشتر نوورى ماليكى ئه‌نجامى دا، كه ئه‌و دوو وه‌زاراته به وه‌كيل به‌رێوه برا، بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ساڵ.
پێشێليه‌كى تر، ئه‌وه بوو ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن ناوى وه‌زيره‌كانيان زووتر نه‌خرابووه به‌ر ده‌ست له پێشتر، زۆرێك له په‌ره‌لمانتاران ره‌خنه‌يان له‌وه هه‌بوو، له‌وانه ره‌عد ده‌هلى ئه‌ندامى كوتله‌ى “متحدون”
ده‌هلى له لێدوانێكى بۆ “نقاش” ره‌خنه‌ى له‌و كاره‌ى سه‌ليم جبورى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ۆان گرت، كه پێشتر سيڤى وه‌زيره‌كانيان نه‌خرابووه به‌ر ده‌ست، تا بزانن شايسته‌ى متمانه‌ن، يان نا[137].
سايتى سۆمه‌ريه نيوز بڵاوى كرده‌وه، دواى پێكهێنانى حكومه‌ت نوورى ماليكى سه‌رۆكوه‌زيرانى پێشوو رايگه‌ياند، پێكهێنانى حكومه‌ت به پێشێلكردنى ده‌ستوورى، پرۆسه‌ى سياسى په‌ك ده‌خات، داواشى له‌كوتله‌كان كرد، پێبڕكێ نه‌كه‌ن بۆبه‌ده‌ست هێنانى چه‌ند وه‌زاره‌تێكى كاتى.
ماليكى له راگه‌ياندنى حه‌فتانه‌ى گوتيشى: راسپاردنى حه‌يده‌ر عه‌بادى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، پێشێلى ده‌ستوورى بوو، ئه‌وه‌ش پرۆسه‌ى سياسى به‌ك ده‌خات، هه‌وڵيش ده‌ده‌ين رێگربين له پێشێلكردنى ده‌ستوور[138].
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى ماليكى ره‌خنه‌ى له ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا گرت، كه لايه‌نگرى پێشێلكارى ده‌ستووره، رايگه‌ياند، رايگه‌ياند سه‌يرى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن، كه وڵاتێكى ديموكراسيه، به‌ڵام لايه‌نگرى پێشێلكردنى ده‌ستوور ده‌كات [139].
له سه‌ر ئاستى ناخۆى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ره‌خنه‌ى توند له‌سه‌ر نه‌بوونى كانديدى وه‌زاره‌ته ئه‌منيه‌كان گيرا، هه‌رچه‌نده عه‌بادی له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا به‌ڵێنیدا به‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته وه‌زیره‌كانی ناوخۆ‌و به‌رگری ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵام په‌رله‌مانتاران ره‌خنه‌ی زۆریان له‌وه گرت‌و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه به‌رگری‌و ناوخۆ دوو گرنگترین وه‌زاره‌تن، به‌تایبه‌تی كه ئێستا عێراق مه‌ترسی داعشی له‌سه‌ره‌و ئه‌و رێكخراوه ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر سێ یه‌كی خاكی عێراقدا[140].
پێشينه‌كانى هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ربازى بۆ كه‌ركوك:
شيعه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بڕيان هه‌بوو كه كه‌ركوك نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، جارێك له رێگاى جێبه‌جێ نه‌كردنى ماده‌ى 140، جارێكى تر له رێگاى دروستكردنى هێز له ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك.
نوورى ماليكى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق له ساڵى 2009 ژوورێكى عه‌مه‌لياتى ئه‌منى پێك ده‌هێنێت و ده‌سه‌ڵاتى به‌رێوبردنى ژووره‌كه‌ش ده‌رێته فه‌رمانده‌ى فرقه‌ى 12ى سپاى عێراق، ئامانج له‌و ژووره چه‌كداماڵييى هێزه ئه‌منيه كورده‌كان و حزبه كوردستانيه‌كان بووه[141].
رۆژى 3/7/2012 وه‌زاره‌تى به‌رگرى پێكهێنانى سه‌ركردايه‌تى پرۆسه‌ى ديجله‌ى به سه‌رپه‌رشتى فه‌ريف عه‌بدولئه‌مير زه‌يدى راگه‌ياند، به مه‌به‌ستى سه‌رپه‌ريشتيكردنى دۆسه‌ى ئه‌منى پارێزگاى دياله و كه‌ركوك[142].
به‌شێكى زۆرى سه‌كرده شيعه‌كان به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ى به كارهێنانى هێزيان له كورد، ئه‌وكاته‌ش كه داعش ده‌ستى به‌سه‌ر موسڵ داگر، ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌يان له هێزى پێشمه‌رگه ده‌كرد، كه ناوچه جێ ناكۆكه‌كانيان ده‌پاراست.
واسق به‌تات، سه‌كرده‌ى گروپى جه‌يش لموختار له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى ئه‌لحه‌ياتى
له‌نده‌نى هه‌ڕه‌شه‌ی توندیشی له كورد و كوه‌یت كرد كه له‌سه‌ر حسابی زه‌وی
عێراق سنوری خۆیان درێژنه‌كه‌نه‌وه، هه‌ر له‌و لێدوانه بۆ رۆژنامه‌ی “حه‌یات”
ته‌حه‌دای حكومه‌تی عێراق ده‌كات سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی بڕیاری ده‌ستگیركردنی
و ده‌ڵێت حكومه‌ت توانای ده‌ستگیركرنی ئه‌وی نییه.
هه‌روه‌ها
ده‌ڵێت سوپاكه‌ی هاوڵاتیانی سوننه مه‌زهه‌ب ناكاته ئامانج به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه
ده‌كه‌نه ئامانج كه ده‌یانه‌وێت شیعه له ده‌سه‌ڵات دوربخه‌نه‌وه.
واسق
به‌تات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه له پارێزگای نه‌جه‌ف له‌باشوری به‌غدا
نیشته‌جێیه‌و له‌كه‌س ناترسێت و عێراق جێناهێڵێت.
هه‌روه‌ها
هۆشداری ده‌داته كورد كه لاوازی حكومه‌تی عێراق نه‌قۆزنه‌وه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی
سنوره‌كانیان بۆ پارێزگاكانی كه‌ركوك و موسڵ و دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین، ده‌ڵێت
“ده‌بێت كورد رازی بێت به‌سنوری ئێستای و ئه‌گه‌ر په‌لبهاوێژن شكستده‌هێنن”.
جه‌ختیشی
كردووه‌ته‌وه كه سوپاكه‌یان له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان چاودێری پێشمه‌رگه
ده‌كات به‌وردی و ئه‌گه‌ر بگه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی كه “كورد ده‌یه‌وێت په‌لبهاوێژێت
ئاماده‌ین ده‌ریان كه‌ین بۆ شاخه‌كان”.
واسق
به‌تات هاوكات هه‌ڕه‌شه له كوه‌یت ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر دروستكردنی مینای
موباره‌ك رانه‌گرێت و زه‌ویه‌كانی عێراق نه‌گه‌ڕێنێته‌وه به‌هێز لێیان وه‌رده‌گرنه‌وه.
به‌تات
راشیگه‌یاندووه كه نوێنه‌ری مه‌رجی شیعی سه‌ید محه‌مه‌د عه‌لی عه‌له‌وی
جرجانی یه كه باره‌گاكه‌ی له‌قومه‌و ئه‌ویش به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌كه‌یه‌تی
له نه‌جه‌ف، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه بڕوای به هێڵی ویلایه‌تی فه‌قیه هه‌یه
و خامنه‌ئیش به فه‌رمانده‌یان ده‌زانێت و ده‌ڵێت كه له‌كاره سیاسیی و سه‌ربازیه‌كاندا
ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و.
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كانى به‌تات باس له‌وه ده‌كات، كه ئه‌و بڕواى به ويلايه‌تى فه‌قيهى عه‌لى خامنئه‌ى هه‌يه[143]. له باره‌ى سه‌رۆكوه‌زيرانى ئه‌وكاتى عێراق نوورى ماليكى به‌تات ده‌ڵێت: نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران به كه‌سێكی لاواز ده‌زانێت و ده‌ڵێت جگه له ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن هیچی دیكه‌ی نه‌كردووه.
دواى واسق به‌تات هادى عامرى كه‌سايه‌تى ديارى شيعه و وه‌زيرى گواستنه‌وه‌ى عێراقى و كه‌سايه‌تى سه‌ربازى شيعه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى راگه‌ياند بوو، كه ده‌بێت هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له كه‌ركوك و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى بكشێنه‌وه، ئه‌و لێدوانه‌ى هادى عامرى دواى ماوه‌يه‌كى كه‌م له داگيركردنى موسڵ بوو له لايه‌ن داعشه‌وه[144].
له سه‌ره‌تاى مانگى 9ى ساڵى 2014، كه چه‌ند مانگێكى كه‌م به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر
داگرتنى موسڵ تێپه‌رى بوو، داواى كرد هێزى پێشمه‌رگه له شارى كه‌ركوك ده‌ربچن،
ئه‌و وتانه‌ى عامرى زنجيره‌يه‌ك ناره‌زاى به‌دواى خۆى هێنا، چين و تووێژه
جياجياكان به‌توندى دژى ئه‌و وتانه‌ى عامرى ناره‌زاييان ده‌ربڕى[145]،
دواتر به‌رهه‌م ساڵح له رۆژى چوارى ئه‌يلول له وه‌ڵامى هادى عامرى ده‌ڵێت: باشتر
وایە ھادی عامری ئەوەی بیربێت کاتێ بەرھەڵستکاری رژێمی سەددام بوو، پێشمەرگە بوو
لەقەرەداغ باوەشی بۆ گرتەوە و پێشمەرگە پێشەنگی خەباتی گەلانی عیراق بوو لە دژی
زەبرو زەنگی دیکتاتوریەتی بەعس.
ئەمرۆش
دوای ئازادکردنی ئامرلی لە گەمارۆی داعش، ھادی عامری سەرمەستی خۆشیی سەرکەوتنێکە
کە بە ھاوکاری و پشتیوانی پێشمەرگە بەدی ھاتووە، بۆیە ئەم لێدوانانەی ناوبراو
سەبارەت بە پێشمەرگەو کەرکوک، لێدوانی ناڕەوا و ناماقوڵن و ھەرگیزاو ھەرگیز بۆشی
ناچیتە سەر.
هادى عامرى له چه‌ندين لێدوانى جيا هێرشى ده‌كرده سه‌ر پێشمه‌رگه، له لێدوانێكى رايگه‌ياند كه پێشمه‌رگه ته‌نها بۆى هه‌يه به كه‌ركوك تێپه‌ڕێت، ئه‌و لێدوانه نيگه‌رانى زۆرى دروستكرد، به تايبه‌ت له ته‌نيشت نه‌جمه‌دين كه‌ريمى پارێزگارى كه‌ركوك بوو.
لێره به‌دواوه لێدوانى به‌رپرسانى شيعه به‌رده‌وامى هه‌بوو له دژى هه‌رێمى كوردستان ، له دواى لێدوانه‌كانى عامرى ميليشا چه‌كداره‌كانى حه‌شدى شه‌عبيان ده‌ستيان به لێدوان كرد دژى به‌ژدارى پێشمه‌رگه بۆ به‌شداريكردنى له جه‌نگى موسڵ، جه‌واد ئه‌لتیباوی” گوته‌بێژی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه” به‌شداریكردن به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ،ده‌بێته هۆی زووتر ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه و ڕیگه له‌و لایه‌نانه‌ش ده‌گرێت كه چاویان بڕیووه‌ته خاكی موسڵ.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی عێراق، له‌گه‌ڵ
نزیكبوونه‌ی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا، به شێوازی جۆراوجۆر لێدوان
له‌باره‌ی به‌شداری هێزه‌كان و ڕێگه نه‌دان به به‌شداری پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن[146].
ريفراندۆم و گروپى 16 ئۆكتۆربه‌ر:
رۆژى 14/6/2014 عه‌لى سيستانى له فه‌توايه‌كى دا راگه‌ياند رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش “فه‌رزى كيفاييه”[147] له دواى ئه‌و فه‌توايه‌ى سيستانى هه‌زاران كه‌س له په‌يڕه‌وانى شيعه خۆيان ناونووسكرد.
گروپه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ دوو به‌ش دابه‌ش ده‌بوو، به‌شى يه‌كه‌م كه ئه‌و گروپه ناسراوانه‌ى وه‌ك” رێكخراوى به‌در و كه‌تائبى حزب الله و عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق وسرايا سه‌لام (جيش المهدي پێشوو به‌سه‌رۆكايه‌تى موقدا سه‌دڕ) لواى الخراسان روگروپه‌كانى.
به‌شى دووه‌م ئه‌و گه‌نجانه بوون وه‌ڵامى بانگه‌وازه‌كه‌ى عه‌لى سياسيتانيان دايه‌وه دواى كه‌وتنى موسڵ، چونه پاڵ سوپا و پۆليس پشتێنه‌ى ئه‌منه‌يان له ده‌ورى و به‌غدا و شاره‌كانى تر دروستكرد[148].
دواى دروستبوونى حه‌شدى شه‌عبى به‌گشتى له لاى سوونه‌كان جێى مه‌ترسى بوون، تا ئه‌ندازه‌يه‌كى هه‌ندێك به داعشى شيعه‌يان وه‌سف ده‌كردن.
“محمد فارس جرادات” نووسه‌رى فه‌ڵه‌ستينى شاره‌زا له مێژو و كاروبارى سياسى ده‌ڵێت: لێكۆڵه‌ران سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه “حه‌شدى شه‌عبى” عێراقى وێنه‌يه‌كى ئه‌سڵى داعش، به‌و پێى داعش نوێنه‌رايه‌تى لايه‌نى سوونى ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا “حه‌شدى” نوێنه‌رايه‌تى تونده‌ڕه‌وى شيعه ده‌كات، به‌ڵام راگه‌ياندن زياتر فۆكسى له‌سه‌ر “داعش”ه، به‌و پێيه‌ى “حه‌شدى شه‌عبى” هه‌مان كاره‌كانى “داعش” دووباره ده‌كه‌نه‌وه[149].
بۆ ئه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى وه‌ك هێزێكى نيزامى بناسرێت، هێزه شيعه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌ڵسان به پێشكه‌شكردنى پرۆژه ياسايێك
رۆژى 26/11/2016 ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌نگى له‌سه‌ر پرۆژه قانوونى حه‌شدى شه‌عبى دا، له به‌رامبه‌ردا هێزه سونيه‌كان بايكۆتى ده‌نگدانه‌كه‌يان كرد، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌و پێشلكاريانه به‌رامبه‌ر به هاووڵاتيانى مه‌ده‌نى ئه‌نجاميان دابوو دژ به سوونه‌كان.[150]
دواى ئه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى چوارچێوه‌يه‌كى قانوونى وه‌رگرت، بوو به هێزێكى عێراقى و چوارچێوه‌يه‌كى قانوونى بۆ دروستبوو.
پێشينه‌ى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر
سه‌ره‌تايى ساڵى 2015 هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ويستى هاتنه ناوه‌وه‌ى كه‌ركوكيان هه‌بوو، كه ئه‌مه ده‌سپێكى هاتنى حه‌شدى شه‌عبى بوو بۆ كه‌ركوك.
مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى ئه‌و كاتى هه‌رێمى كوردستان راگه‌ياند به‌هيچ شێوه‌يه‌ك رێگا ناده‌ين هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بێنه ناوكه‌ركوك، ره‌خنه‌شى له‌وانه گرت، كه كه‌ركوك به داگيركراو وه‌سف ده‌كه‌ن، له‌لايه‌ن هه‌رێمى كوردستانه‌وه، هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سه‌ربازى و ئه‌منيه‌كانى كه‌ركوك رايگه‌ياند” هه‌موو رێوشوێنيكمان گرتۆته‌به‌ر، يان ده‌مرين، يا رێگا ناده‌ين جارێكى تر، پێى دوژمن بێته سه‌ر خاكى كه‌ركوك.
هه‌روه‌ها دڵنيايى دا عه‌ره‌ب و توركمان و مه‌سيحيه‌كان، ئه‌ركى پێشمه‌رگه ته‌نها پارێزگاريكردن نيه له كورد، به‌ڵكو پارێزگارى له هه‌موو پێكهاته‌كانى كه‌ركوك ده‌كات[151].
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وه‌ك جێبه‌جێكردنی بڕیار و فه‌رمانه‌كانی مه‌سعوود بارزانی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم، ده‌ستیان به گرتنه به‌ری رێوشوێنی پێویست كردووه و له‌وانه‌ش دروستكردنی ساتر و دانانی سه‌نگه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و رێگانه، كه له ئه‌گه‌ری هاتنی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له ناو شاری كه‌ركووك به‌كاریان ده‌هێنن و به شێوه‌یه‌كی فراوانیش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چوارده‌وره‌ی شاره‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه[152].
له به‌رامبه‌ردا قه‌يس خه‌زعه‌لی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هۆزه‌كان له قه‌زای ره‌فاعییه له‌باكووری پارێزگای زیقار رایگه‌یاند، لێدوانه‌كانی مه‌سعود بارزانی له‌باره‌ی رێگریكردنی چوونی حه‌شدی شه‌عبی بۆ كه‌ركووك نایاساییه و ئه‌و هیچ مافی ئه‌وه‌ی نییه رێگری له چوونی حه‌شدی شه‌عبی بۆ كه‌ركوك بكات. له لايه‌كى تريشه‌وه هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در له حه‌شدى شه‌عبى به‌ڵێنى دا له كاتى گونجاو وه‌ڵامى ئه‌و بڕياره‌ى مه‌سعوود بازرانى بداته‌وه، كه رێگرى كردووه له چوونى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ كه‌ركوك[153].هه‌رچی لایه‌نی عه‌ره‌بیشه له كه‌ركووك به گه‌رمی پێشوازییان له فه‌رمان و بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی رێگریگرتن له هاتنی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناو شاری كه‌ركووك كرد و له‌وباره‌ییه‌وه محه‌مه‌د عوبێدی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له كوتله‌ی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند، هه‌موو لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان پێشوازی له‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حه‌شدی شه‌عبی، هێزێكی نا نیزامییه و كار له‌سه‌ر له‌ناوبردنی پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو ده‌كات و كه به كۆمه‌ڵكوژی پارێزگای ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دینش تۆمه‌تبارن.عوبێدی جه‌ختی كرده‌وه، عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركووك به هه‌موو شێوه‌ییه‌ك هاتنی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناو شاره‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وان پێیان باشه ته‌نها هێزی پێشمه‌رگه به‌رگری له كه‌ركوك و نه‌ته‌وه‌كانی بكات.ئه‌ندامه عه‌ره‌به‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش، پێوابوو، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی چه‌كدارانی داعش كه‌متر نییه كه دروستیان كردووه[154].رۆژى 16/11/2015 فراكسۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان به‌ياننامه‌يكى بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر پێدادانه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و پێشمه‌رگه له ناوچه‌ى دوزخورما، له به‌ياننامه‌كه هاتووه” چەند ڕۆژێكە شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان چەكدارەكانی حەشدی شەعبی و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان درووست بووە و بارودۆخی ناوچەی خورماتووی بەرەو ئاڵۆزی بردووە، بەم بۆنەیەوە بیری هەموو لایەكی دەهێنینەوە، كە پێویستە له‌وه تێبگەن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هێزێك نییه حه‌شدی شه‌عبی یان هه‌ر هێزێكی دیكه بتوانێت زۆرداری بەسەرەوە بكات.
شەڕی ئێستای خورماتوو لە كاتێكدایە، كە حەشدی شەعبی و تەواوی هێزەكانی عێراق لە بەرانبەر تیرۆرستانی داعش لە هەڵاتندان و توانای خۆڕاگرییان نیە، لە بەرانبەریشدا بە شاهێدی هەموو لایەك، هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لە جیاتی هەموو جیهان شەڕی داعش دەكات و ئەفسانەی ئەو گروپە تیرۆرستییەی پوچەڵ كردۆتەوە و بەرگری لە بەها مرۆڤایەتییەكان دەكات، نەك هەر ئەوەندە بەڵكو لە تەواوی میحوەرەكانەوە شكستی پێهێناون و لە بەرانبەر هێرشەكانی هیێزی پێشمەرگەی كوردستاندا، خۆیان پێڕاناگیرێت.
ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیەنین، كە شەڕی خورماتوو لە بەرژەوەندی هیچ كەس و لایەنێكدا نییە و خزمەت بە پێكەوە ژیان و برایەتی نێوان پێكهاتەكان ناكات، بۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەكان و بە تایبەتی حكومەتی عێراق بۆ چارەسەر كردنی كێشەكە و هێوركردنەوەی دۆخەكە، هەنگاوی جددی بنێن و دەست لە سیاسییەتی دوژمنكارانە هەڵگرن، چونكە ئەو سیاسەتە، جگە لە كارەسات هیچ دەرەنجامێكی نابێت[155].
رۆژى 7/6/2017 مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سياسى له‌گه‌ڵ زۆرينه‌ى پارته سياسيه‌كانى كرد، تێيدا رۆژى 25/9/2017ى دياريكرد، وه‌ك رۆژى ئه‌نجامدانى راپرسى له هه‌رێمى كوردستان [156].
ئه‌و ماوه‌يه قسه‌و باسى زۆر له‌باره‌ى ئه‌نجام دان و ئه‌نجام نه‌دانى كرا، زۆر له‌سه‌ر ئاستى جيهان ده‌نگدانه‌وه‌يه‌كى زۆرى بوو، به‌تايبه‌ت وڵاته زلهێزه‌كانى دونيا داواى پاشگه‌زبوونه‌وه‌يان ده‌كرد.
له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆش، هێزه سياسيه‌كان دابه‌ش بوون له ئه‌نجامدان و ئه‌نجام نه‌دانى.
ئه‌وه‌ى له ئاستى ناوخۆ كاريگه‌رى هه‌بوو يه‌كێتى نشتمانى كوردستان بوو.
دوو رۆژ به‌ر له ده‌ستپێكردنى رێفراندۆم پاڤێل تاڵه‌بانى له به‌ياننامه‌يه‌كدا به‌ره‌سمى رايگه‌ياند كه سه‌ركرايه‌تى كورد به ئه‌نجامى ريفراندۆم رازى بووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى زۆرى ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆيانه‌ى ئێران له رێى قاسم سلێمانى له‌سه‌ر ئه‌و باڵه‌ى يه‌كێتى هه‌يبوو، به‌ڵام دواتر له به‌ياننامه‌كه‌ى خۆى پاشگه‌زبوويه‌وه، ئه‌و ماوه‌يه به‌ده‌وام قاسمى سلێمانى له سلێمانى بوو، بۆ به‌ده‌ستهێنانى پاڵپشتى يه‌كێتى بۆ رێگادا به هاتناوه‌ى شارى كه‌ركوك[157]،
رۆژى 15ى ئۆكتۆبه‌ر كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوان له شارۆچكه‌ى دووكان ئه‌نجامدرا، كه هه‌ريه‌ك له مه‌سعوود بارزانى و نێچيرڤان بارزانى ئاماده‌بوون له لايه‌ن يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان خانه‌واده‌ى تاله‌بانى ئاماده‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه بوون، هه‌روه‌ها دكتۆر فوئاد مه‌عسووم به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه‌يه[158].
له‌و كۆبوونه‌وه‌يه نه‌گه‌يشتنه هيچ بڕيارێكى يه‌كلاكه‌ره‌وه، ئه‌وه بوو بۆ رۆژى 16 ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به چاوساغى گروپێكى يه‌كێتى هێرشيان كرده سه‌ر شارى كه‌ركوك، رێگايان دا حه‌شدى شه‌عبى شارى كه‌ركوك داگير بكات.
دواتريش سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به ئاشكرا باسيان له هه‌ماهه‌نگى و رێكه‌وتنى نێوان خۆييان باڵێكى ناو يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان ده‌كرد، له دواين لێدوانى هادى عامرى سىه‌ركرده‌ى ديارى حه‌شدى شه‌عبى له ده‌ڵێت” رۆژی پێنجشەممە 14-12-2017،
حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق له كۆنگره‌يه‌كى
رۆژنامه‌نووسى له پاريس ئاماژه‌ى به‌و هه‌ماهه‌نگيانه‌ى كرد، له وه‌ڵامى
پرسيارێكدا گوتی “ئەوان بەشێک و پێکهاتەیەکن لە عێراق و شەڕیانکرد پێکەوە
لەگەڵ سوپای عێراق بۆ ئازادکردنی موسڵ. ئەو پێکەوە کارکردنە مێژووییە”.
هەر
لەبارەی هاوئاهەنگی پێشمەرگە و سوپای عێراق، عەبادی دەڵێت “هەندێک دەیانەوێت
ئەو پەیوەندییە بشکێنن، بەو گشتپرسییەی ئەنجامدرا. ئەوش جێی داخە کە داوایەک لە
پێشمەرگە کرا بۆ شەڕکردن لە دژی سوپای عێراق. بەڵام دەتوانم پێتانبڵێم لە رێگەی
پەیاممانەوە بۆ پێشمەرگە، کە ئەوان بەشێکن لە عێراق، عێراقییەکان زۆر پەرۆشن بۆیان
تاوەکو لەگەڵمان کار بکەن. من پێموایە پێشمەرگە گوێیان لە بانگهێشتەکەی ئێمە گرت،
ئەوان گوێیان لە بانگهێشتی ئەوانی دیکەیان نەگرت بۆ ئەوەی شەڕ بکەن”.[159]
هه‌روه‌ها هادى عامرى له ديمانه‌يه‌كى كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن، كاتێك پرسيارى هه‌ماهه‌نگى ئه‌و گروپه‌ى لێ ده‌كه‌ن، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: به‌ڵَێ هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی زۆر هه‌بوه له‌گه‌ڵ برایانی كورد و فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه كه پاشه‌كشه‌كه بكرێت و رێگه به‌هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بدرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی كه‌ركوك و باكوری پارێزگاكه، ئه‌وه‌ش به‌پشتبه‌ستن به بڕیاری په‌رله‌مان، كه داوای له سه‌رۆك وه‌زیران كردبوو بۆ چه‌سپاندنی ئارامی، هه‌روه‌ها بڕیاری دادگاش سه‌باره‌ت به‌بابه‌تی ریفراندۆم و ده‌رئه‌نجامه‌كانی، بۆیه به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی پێشمه‌رگه زۆر باش بوو له‌لایه‌ن هه‌ندێك له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه، وه لێكتێگه‌یشتن هه‌بوو بۆ ئه‌و پرسه، وه هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان ئاسایش به‌ته‌واوه‌تی به‌رقه‌رار بكه‌ن له كه‌ركوك و باكوری كه‌ركوك و ناوچه نه‌وتییه‌كان، هه‌روه‌ها له خانه‌قین و ناوچه‌كانی تریش به‌بێ هیچ شه‌ڕ و خوێنڕشتنێك، ئه‌وه‌ش وه‌كو بۆچونی هه‌ندێك كه‌س نییه كه خوانه‌خواسته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانای شه‌ڕكردنیان نییه، یاخود رایان كردوه و پاشه‌كشه‌یان كردوه وه‌كو ده‌ڵێن، به‌ڵكو هه‌ستكردنێكی به‌رز بوه به‌به‌رپرسیارێتی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه، من پێشتر سوپاس و پێزانینم به پێشمه‌رگه راگه‌یاندبوو به‌رامبه‌ر هه‌ستكردنی گه‌وره‌یان به به‌رپرسیارێتی و به‌ریه‌كنه‌كه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان، ئه‌مڕۆش جارێكی تر سوپاس و پێ‌زانین و رێزی زۆر ده‌نێرم بۆ پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و بڕیاره قورسه‌ی كه دایان، ئه‌و بڕیاره ئاسان نه‌بوو، به‌ڵكو بڕیارێكی قورس بوو، به‌ڵام توانییان رێگری بكه‌ن له رشتنی خوێنی عێراقییه‌كان له‌ناو خۆیاندا[160].
رۆلى ئێرانيه‌كان له داگيركردنى كه‌ركوك
ئێرانيه‌كان رۆڵى به‌رچاويان هه‌بوو له داگيركردنى كه‌ركوك، ئه‌مه‌ش له رێگاى كه‌سايه‌تى ديارى ئێرانى سەردار حاجی عەلی ئیقباڵ پوربەرپرسی راستەوخۆی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق- ئێران بوووە لە 16ی ئۆكتۆبەردا كە بە داگیركردنی كەركوك و تەواوی ناوچە جێ ناكۆكەكان كۆتایی هات لە رۆژانی 16ی ئۆكتۆبەری 2016 و رۆژانی دواترد.
یەکێک لە پیاوە گەورەکانی قیادەی شۆرشی ئێران کە لە ماوەی دەیەکا نی سەدەی ڕابردوو ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە ناوچەکانی کەرکوک ودووز خورماتوو، ئەویش حاجی علی ئیقبالە، کە ناسراو بە “ئاغای ئیقبالی”.
لە راستیدا، لە رێکەوتی 18/10/2017 دا کاتێک ژمارەیەک لە ئاوارەکانی دووزخورماتوو لە شوێنێک وەستاون و لە چاوەڕوانی هاوکاری خۆراکی بوون لە لایان چەند کەسێکەوە، دوای وەرگرتنی لێدوان لەو ئاوارانەو پرسیارکردن لێیان لەلایان ئەندامانی مۆنیتەرەوە،کە ئایا ڕۆلێ هاواکاری کردنی ئێران چۆن بووە لەو ڕووداوانە، بە گووتەی ئاوارەکان بێت، هاوکاری ئێڕان بۆ ئەوان بۆ بیست ساڵ پێش ئێستا دەگڕێتەوە،وە ئەو کەسەی بە بەردەوام هاوکاریان دەکات تەمەنی 51 ساڵ دەبێت، بە پێ ی لێدوانەکان ولێکدانەوەکانی ئەو شایەتحاڵانە بێت، ئەو کەسە “ئاغای ئیقبالی” یە کە سەرکردایەتی تورکمانە شیعەکان دەکات لە کەرکوک.
زۆربەی دەستەڵاداران و پیاوانی دەستەڵات بە دەست سەربازو قائیدەکەی ئیران دەناسن ، بەڵام کەس نایەوێت وناوێری هیچ شتێک دەربارەی ئەو کەسە بڵی، لەوانەیە ئەو ترسەیان بگەرێتەوە بۆ توورەبوونی ئێران بۆیە کەس نایەوێ هیچ شتێکل لەبەریەوە ئاشکرا بکات، هەرچەندە لە زۆربەی ڕۆژنامەکان و واڵی فەیسبووکەکان دەردەکەوێت، بێ ئەوەی کەس ئاماژە بەناویان بدات، واتە هەرچەندە لە زۆربەی وێنەكانی قاسمی سلێمانی لە عێراقدا دەردەكەوێت، بەڵام بەكەمی لە راگەیاندنەكانەوە ناوی دەهێنرێت.[161].
هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌درى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى راگەیێندراوێکی
لەبارەی شەڕی داعش و رووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر بڵاوکردەوە و رایگەیاند:
“کاتێک جەنگاوەرانی بەدر فتوای مەرجەعی باڵای ئایینی (ئایەتوڵڵا عەلی
سیستانی)یان پێگەییشت، دەستبەجێ روویانكردە بەرەكانی جەنگ و لە كۆنترۆڵكردنەوەی
زۆربەی ئەو شار و ناوچانە بەشداربوون كە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە كۆنترۆڵكرابوون”.
عامری
لەبارەی کۆنترۆڵکردنی کەرکووک و دەوروبەری لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە
16 ی ئۆکتۆبەردا دەڵێت: “بەدر رۆڵێكی بەرچاوی هەبوو لە سەپاندنی ئاسایش لە
ناوچە جێناكۆكەكان بەتایبەتیش لە شاری كەركووك و رازیكردنی برایانی پێشمەرگە لە
رووبەڕوونەبوونەوەی هێزە ئەمنییەكاندا، بەبێ رژانی خوێنی عێراقییەكان ئاسایش لە
ناوچەكە سەپێندرا.
ئەمینداری
گشتیی رێكخراوی بەدر کە خۆی یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی حەشدی شەعبییە، داوایەک ئاراستەی
چەکدارانی رێکخراوەکەی دەکات و دەڵێت: “ئێستا هێزێكی زۆری سەربازیمان هەیە و
لەژێر فەرمانی دەستەی حەشدی شەعبی و مەرجەعە سەربازییەكانی هێزە چەكدارەكاندان،
ئێستا پارێزگاری لە چەندین ناوچەی گرنگ و هەستیار دەكەن لە پارێزگاكانی دیالە،
سەڵاحەدین، كەركووك، نەینەوا، ئەنبار و بەغدا، داوا لە سەرجەم برا فەرماندەكانی
ئەو لیوایانە دەكەم پەیوەندیی حیزبی‌یان بە بەدرەوە بپچڕێنن و لەنێو حەشدی شەعبیدا
بمێننەوە”.[162]
هه‌روه‌ها سه‌عد حه‌ديسى وته‌بێژى به‌ناوى حكومه‌تى عێراق، له ديدارێكى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى رووداو رايگه‌ياند قاسم سلێماني رۆڵى راوێژكارى سه‌ربازى ده‌بينێت بۆ هێزه‌كانى”حه‌شدى شه‌عبى” هه‌روه‌ها هيشام هاشمي چاودێرى سياسى ئه‌و به‌ره‌و پێشچوونانه‌ى ئه‌و دوايه له كه‌ركوك روويدا له ئه‌نجامى رێكه‌وتنى نێوان” قاسم سلێمانى و پاڤێل تاڵه‌بانى كوڕى سكرتێرى كۆچكردوو جه‌لال تاڵه‌بانى بوو.[163]
خاڵێک کە نابێ لە بارەی ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی شاری کەرکوک نادیدە بگیردری،ئەوەیە کە ئەم هێڕشە تەنها ٢٠ کاتژمێری خایاند،هۆکاری سەرەکی ئەم خێرابوونەش،هاوکاری ئەندامانی یەکێتی نیشطمانی بوو.بابەتێک کە لە لەلایەن جاسم محمد جعفر،نوێنەری لیسی دەولەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای کرد.ناوبرای رایگەیاند کە هەندێک لایەن لە کەرکوک و دوزخورمات هاوکاری هێزەکانی عێراقیان کرد، ئەوە نێشان دەدات کە یەکێتی نیشتمانی لە گەڵ مەسعود بارزنای لە ناکۆکییەکی قووڵدایە[164]
رۆژنامەی هائارتێزی ئیسرائیلی دانی بە رۆڵی جەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی لە گرتنەوەی شاری کەرکوکدا ناوە و دەنووسێت:دوای سەردانەکەی قاسم سولەیمانی بۆ کوردستانی عێراق کوردەکان لە کەرکوک پاشەکشەیان کرد و وادێتە بەرچاو کە هەڕەشە و بەڵێنەکانی سولەیمانی کارساز بووە.
لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا خەریکی سڕێنەوەی شوێنەوارەکانی سیاسەتی دەرەوەی باراک ئۆباما لە عێراقە،ئێران لە پێشڕەویدایە.
خۆبەدەستوەدانی کوردەکان لە رۆژی یەک شەممە لە کەرکوک لە ژێر کاریگەری سەردانەکەی قاسم سولەیمانی بووە،ئەو هەرەشە و بەلێنانەی کە سەردار سولەیمانی بەرەوڕووی سەرکردایەتی یەکێک لە حزبە سەرەکیەکانی کوردی کردۆتەوە،شوێندانەر بوو،چونکە ئەندامان و هێزەکانی ئەم حزبە لە کەرکوک پاشەکشیان کرد و ئەمەش بۆتە هۆی دوو دەستەیی و ناکۆکی زیاتر لە نێوان کوردەکان[165].
رۆژى 18/10/ 2017 رۆژێك دواى ئه‌و داگيركردنى كه‌ركوك له لايه‌ن حه‌شدى شه‌عبى، ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى. هەلپەرست و هەرزە ئەقڵەكانی ناو یەكێتی و فەیسبوكبازەكانیش كە هەر خەریكی شێواندنی زهنیەتی خەڵكن، وەكو پێشینان وتویانە: دز بازاڕی شێواوی هەیە دەستیان هەیە، لەم دۆخەی یەكێتی تێیكەوتووە. كە بەداخەوە بەشێك لەئامانجە گڵاوەكانیان هێناوەتەدی[166]!”.
له لايه‌كى تره‌وه رۆژى 18/10/ 2017 كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگرى يه‌كه‌مى
سكرتێرى گشتى يه‌كێتى نشتيمانى كوردستانبه‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه له به‌ياننامه‌كه‌دا
هاتووه”
سەرباری
هەموو ئەوانەش ئەگەرچی زیانەكان لەڕووی لەدەستدانی دەستكەوتی نەتەوەییەوە لە ئێستادا
زۆر گەورەن و ئۆباڵی كارەساتەكانی كەركوك و دوز و هەموو زیانە گیانی و مادی و
مەعنەویەكانی تری گەلەكەمان ئەكەوێتە ئەستۆی ئەو كاڵفامانەی ناو یەكێتی, بەڵام
پێمان وایە كە ئەمە كۆتایی ڕێگا نیە و ئیرادەی ئازادیخوازانەی كورد لەگەڵ ئەم جۆرە
كەوتنانە دەست و پەنجەی نەرمبووە بۆیە هەڵسانەوە وچوونەوە پێش كارێكی زەحمەت نیە ,
ئێمەش بۆ ئەو ئامانجە هەمیشە پێشمەرگەی بەوەفای ڕێبازی شەهیدانین و وورەمان وورەی
ڕۆژگارەسەختەكانی خەباتە و لەهەر كاتێكی تر جەسوورانەتر و دڵسۆزانە تر و بە بیر و
هۆشێكی كراوەترەوە شان دەدەینە بەر ئەو ئەركە مێژووییەی كە خەباتی گەلەكەمان و
خوێنی بەناهەق ڕژاوی شەهیدەكانمان پێیان سپاردووین .
لێرەشەوە
بانگەشەی تەواوی هێزو لایەنە سیاسیە كوردستانیەكان دەكەم هەرچی زووە هیممەت بكەین
و ناوماڵی خۆمان ڕێكبخەینەوەو عیبرەت لە ڕووداوەكان وەربگرین , یەكڕیزی گەلەكەمان
بپارێزین و تۆكمەی بكەین , چونكە تەنها و تەنها ئەوە تاكەڕێگای هێزدانەبەری خەبات
و كوردایەتی یە .[167].
[1] ــ بڕوانه: https://www.almrsal.com/post/35649
[2] ـــ وصمة الإحتلال وصناعة الفشل أسرار وخفايا الحملة الأمريكية لإسقا:ط صدام: لاپه‌ره 371.
[3] ــ براوانه: ملوك النفط كيف قلبت الولايات المتحدة ، وإيران والسعودية موازيل القوى في شرق الأوسط،/ أندرو سكوت كوبر، ترجمة أحمد حسن المعينى، دارجداول للنشر والتوزيع لاپه‌ره 345.
[4] ــ بڕوانه: رۆژگارى ژيانم ئه‌وها تێپه‌ڕى فه‌رهاد عه‌ونى به‌رگى يه‌كه‌م / چاپى يه‌كه‌م/ شوێنى چاپ: چاپخانه‌ى رۆژهه‌ڵات/ هه‌ولێر/ لاپه‌ڕه 745
[5] ــ السفير لاپه‌ره 109
[6] ــ سه‌رچاوه‌ى پێشوو لاپه‌ره 107
[7] ـــ بڕوانه: خصائص النظام الفدرالي في العراق: دراسة تحليلية مقارنة، شورش حسن عمر/ المركز العربي للنشر والتوزيع/ چاپى دووه‌م لاپه‌ڕه 103
[8] ــ سه‌رچاوه‌ى پێشوو لاپه‌ڕه 104
[9] ــ مام جه‌لال ديدارى ته‌مه‌ن له لاوێتيه‌وه بۆ كۆشكى كۆمارى ئاماده‌كردنى سه‌ڵاح ره‌شيد لاپه‌ره 254
[10] ـــ براوانه: https://www.albayan.ae/last-page/1998-12-20-1.1017741
[11] ــ التحالف السورى الإيرانى والمنطقة عبدالحليم خدام لاپه‌ره 20ـ چاپى يه‌كه‌م دارالشروق 2010
[12] ــ بۆ نزكايه‌تى هێزه شيعه‌كان له ئێران بڕوانه: السفير من كابوا إلى البيت الأبيض رحتلى عبر عالم مضظرب/ الدارالعربية للعلوم ناشرون/ لاپه‌ره 223
[13] التحالف السورى الإيرانى والمنطقة عبدالحليم خدام لاپه‌ره 20ــ 22ــ 23 چاپى يه‌كه‌م دارالشروق 2010
[14] ـــ بروانه: http://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/08112017
[15] ـــ بڕوانه: سه‌رچاوه‌ى پێشوو
[16] ــــ وصمة الإحتلال وصناعة الفشل أسرار وخفايا الحملة الأمريكية لاسقاط صدام، گۆران طالباني/ دارالعربية للعلوم ناشرون به‌رگى 1/ لاپه‌ڕه294.
[17] ـــ بروانه: السفير لاپه‌ره 218
[18] ـــ كه‌ركوك له‌گه‌مه‌ى ريكه‌وتنه‌كان پانۆڕاماى كه‌ركوك و ماده‌ى 140، 2002 ــ 2011 كۆكۆدنه‌وه‌و ئاماده‌كردن: على فه‌تاح مه‌جيد لاپه‌ره 25
[19] ـــ سه‌رچاوه‌ى پێشوولاپه‌ره28
[20] ــــ بڕوانه: ئايه فيدڕاڵيه‌ت وه‌ك خيارێكى سياسى له عێراق پياده ده‌كرێت؟ جه‌وهه‌ر ناميق سالم، چ 2 ده‌زگاى ئاراس لاپه‌ره20
[21] ـــ بروانه: السفير: لاپه‌ره 234
[22] ـــ بروانه: سه‌رچاوه‌ى پێشوو لاپه‌ره235
[23] ــــ بروانه: الغزو- الأميركي- للعراق- مبررات- واهية- ونتائج-كارثية http://www.aljazeera.net/encyclopedia/military/2016/12/23/
[24] ـــ بروانه سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
[25] ـــ بروانه: خاڵه‌كانى بڕيادان جۆرج ده‌بليو بۆش، وه‌رگێرانى له ئينگليزيه‌وه به‌رهه‌م ناوده‌شتى/چاپى يه‌كه‌م له بڵاوكراوه‌كانى خانه‌ى په‌خشى رێنما زنجيره: 406، لاپه‌ڕه 309
[26] ــــ مجلة المحقق الحلي للعلوم القانونية والسياسية ژماره يه‌ك ساڵى حه‌فته‌م 2015 لاپه‌ر 263
[27] ـــ بروانه: http://xebat.net/detail_articals.php?id=46742&z=5&l=1&fbclid=IwAR2ZEs8HgN5R983GHZIgtzTAiL3QhXrHj05HgueTGvwbZdDZoXvvyqw_HN0
[28] ـــ مجلة المحقق لاپه‌ره: 280
[29] ــ بڕوانه: السفير لاپه‌ڕه 241.
[30] ــ بڕوانه: http://www.bbc.com/arabic/middleeast/2014/04/140424_iraq_timeline
[31] ــ بروانه: من حرق العراق: أسرار المجازر والمجابهات في بغداد، محمد محمود المندلاوي، دار المعرفة بيروت، لاپه‌ڕه 81.
[32] ــ ساڵه‌كه‌م له عێراق نووسينى پۆڵبريمه‌ر، وه‌رگێرانى محمد چيا، چاپى چواره‌م، بڵاوكردنه‌وه‌ى ناوه‌ندى ئاوێر، لاپه‌ڕه 11.
[33] ــــ سه‌رچاوى پێشوو: لاپه‌ر 138
[34] ـــ ئه‌نجومه‌نى كاتى پێكهاتبوو له 25 ئه‌ندام، كه پێك هاتبوو له 13 ئه‌ندامى شيعه، 5 ئه‌ندامى كورد، 5 ئه‌ندامى عه‌ره‌ب، 1ئاشورى، 1 توركمان.
[35] ــ بروانه: http://www.aljazeera.net/encyclopedia/icons/2016/2/2/بول- بريمر- أميركي- حكم- العراق
[36] ـــ سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
[37] ـــ بڕوانه ساڵه‌كه‌م له عێراق لاپه‌ره 82و 83
[38]ـــ سىه‌رچاوه‌ى پێشوو: 297
[39] ــ ياداشته‌كانم له ئه‌نجومه‌نى حكوم نه‌وشيروان مسته‌فا
[40]ــ في عين الإعصار عدنان باجه‌جي دار الساقي/ چاپى يه‌كه‌م 2013، لاپه‌ره 263
· ــ د.منذر الفضل ناوى لاينه‌كه‌ى نه‌هێناوه، به‌ڵام هه‌ست ده‌كرێت ئه‌و لايه‌نانه شيعه‌كانن بووينه، چونكه له‌و كاته هێشتا عه‌ره‌بى سوونه خۆيان ئاماده نه‌بوون به‌شدار بن له نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق.
[41] ـــ مشكلات الدستور العراقي منذر الفضل جذوره، كتابته، تعديلاته رؤية قانونية ــ لمستقبل الديموقراطية في العراق دار آراس لطباعة والنشر لاپه‌ره: لاپه‌ڕه 56
[42] ـــ بروانه: ياداشته‌كانم له ئه‌نجومه‌نى نه‌وشيروان مسته‌فاhttp://archive.sbeiy.com/ku/ArticleParts.aspx?PartID=10&ArticleID=182&AuthorID=36
[43] ــ سه‌رچاوه‌ى پێشوو: 53
* ــــ كۆنگره‌ى ناصريه له15/4/2003 له شارى ناصريه به‌سترا، زۆرێك له كه‌سايه‌تى سه‌كرده عێراقيه‌كان به‌ژداريان بۆ دياريكردنى داهاتووى عێراق، ئه‌و كۆنگره‌يه هيچ راسپاردايه‌كى نوێى تێدا نه‌درا، جگه له پابه‌ند بوون برياره‌كانى كۆنگره‌كانى له‌نده‌ن و صه‌لاحه‌دين.
[44] ـــ ياداشته‌كانم له ئه‌نجومه‌نى حكوم نه‌وشيروان مسته‌فا http://archive.sbeiy.com/ku/ArticleParts.aspx?PartID=2&ArticleID=182&AuthorID=36
[45] ـــ سه‌رچاوه‌ى پێشوو
[46] ـــ مشكلات الدستور العراقي منذر الفضل 90
[47] ــ بڕوانه: ده‌ستوورى عێراقى ماده‌ى 140
[48] ـــ بروانه: http://archive.sbeiy.com/ku/Dosya_Rozhnama_detail.aspx?ArticleID=40&CatID=4&Cat=dosya
[49] ـــ ده‌ستوورى كاتى عێراق ماده‌ى په‌نجا و هه‌شت https://www.iraqja.iq/view.78/
[50] ــــ ئايه فيدڕاڵيه‌ت وه‌ك خيارێكى سياسى په‌ێره‌و ده‌كرێت؟ 114
[51]ــــ بڕوانه سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
[52] ــــ عێراقى دواى سه‌دام و چاره‌نووسى باشورى كوردسان، د.بورهان ياسين، ده‌زگاى په‌خش و چاپى سه‌رده‌م چاپى يه‌كه‌م 2008، لاپه‌ڕه 178.
[53] ـــ بڕوانه: ئايه فيدڕاڵيه‌ت وه‌ك خيارێكى سياسى په‌ێره‌و ده‌كرێت؟ 104
[54] ـــ ته‌نگه‌ژه‌ى كه‌ركوك ليام ئاندرسن، وه‌رگێرانى ئومێد عوسمان خانه‌ى موكريان بۆ په‌خش و بڵاوكردنه‌وه، چاپى1 لاپه‌ره 222.
[55] ـــ مه‌سعوود بارزانى پێشمه‌رگه‌يه له پێگه‌ى شه‌رۆكى هه‌رێمدا وتار، ديمانه كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى چاپى يه‌كه‌م 2017 لاپه‌ره 25
[56] ـــ بروانه: http://www.almustaqbal.com/v4/Article.aspx?Type=np&Articleid=166982
[57]ــ براوانه: http://www.almustaqbal.com/v4/Article.aspx?Type=np&Articleid=166629
[58]ـــ كه‌ركوك له گه‌مه‌ى ململانيكان. لاپه: 87
[59]ـــ بروانه: http://www.iraqcenter.net/vb/showthread.php?t=19754
[60]ــ بروانه: رۆژنامه‌ى القدس العربي ژماره (5215) رۆژى 6ئازار 2006.لاپه‌ره 3
[61] ـــ سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
[62] بروانه: ته‌نگه‌ژه‌ى كه‌ركوك لاپه‌ره 242
[63] ـــ پێشمه‌رگه‌يه له پێگه‌ى سه‌رۆكى هه‌رۆكى هه‌رێمدا لاپه‌ر 275.
[64] ـــ بروانه: السفير من كابول إلى بيت الأبيض رحلتي عبر عالم مظطرب/ دارالعربية للعلوم ناشرون/ 377
[65] ـــ ته‌نگه‌ژه‌ى كه‌ركوك لاپه‌ره 216
[66] ــــ سه‌رچاوه‌ى پێشوو242
[67] ــ بڕوانه: http://www.m.ahewar.org/s.asp?aid=144584&r=0&fbclid=IwAR3pntmko-rUQkajuBow-fzbfL-dnPCP7AgV_-cA9ec44LC4Q2NYYetOHR0
[68] ــ “القدس العربي” له ژماره‌ى”5215″ لاپه‌ره 3
[69] بڕوانه: http://www.bizturkmeniz.com/ar/index.php?page=article&id=22858
[70] ـــ بروانه: https://arabi21.com/story/1050973/
[71] ــ سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
[72]ــ چه‌ند وێزگه‌يه‌ك له نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوورى فيدڕالى بۆ عێراق / كه‌ريم به‌حرى برادۆست/ له زنجيره بڵاوكراوه‌كانى ليژنه‌ى ياسايى په‌رله‌مانى كوردستان، لاپه‌ره 15
[73] ــ http://www.aljazeera.net/specialfiles/pages/dfcb101d-1cf5-45e3-8175-970d5b7434ce
[74] ــ بروانه: السفير
[75] ـــ http://www.aljazeera.net/specialfiles/pages/dfcb101d-1cf5-45e3-8175-970d5b7434ce
[76] ــ بڕوانه: چه‌ند وێزگه‌يه‌ك له نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان/ لاپه‌ره 14.
[77] ــ https://newsabah.com/newspaper/52036
[78] ــ چه‌ند وێزگه‌يه‌ك له نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان. كه‌ريم به‌حرى لاپه‌ره18.
[79] ــ بڕوانه سه‌رچاوه‌ى پێشوو.لاپه‌ڕه 14.
[80] https://annabaa.org/arabic/authorsarticles/12991
[81] ــ https://www.albayan.ae/one-world/2005-10-16-1.984438
[82] ــ بروانه: زالماي خليل زاد، السفير من كابول إلى بيت الأبيض رحلتي عبر عالم مظطرب/ دارالعربية للعلوم ناشرون 373
[83] ــ بروانه: سه‌رچاوه‌ى پێشوو 378
[84] ـــ ته‌نگه‌شه‌ى كه‌ركوك لاپه‌ره 259
[85] ــ بروانه ــ http://www.aljazeera.net/news/arabic/2006/5/20/برنامج-الحكومة-العراقية-برئاسة-نوري-المالكي
[86] ـــ سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
[87] ـــ بۆ مادده‌ى (140) له‌واده‌ى خۆي‌دا جێبه‌جێنه‌كرا؟ http://www.serbexo.com/item_detail.php?id=479
[88] ــ بروانه: كه‌ركوك له‌گه‌مه‌ى ريكه‌وتنه‌كان پانۆڕاماى كه‌ركوك و ماده‌ى: لاپه‌ره 90.
[89] ـــ بروانه: كه‌ركوك له‌گه‌مه‌ى ريكه‌وتنه‌كان پانۆڕاماى كه‌ركوك و ماده‌ى.
[90] ـــ http://www.bizturkmeniz.com/ar/index.php?page=article&id=12579
[91]ـــ بروانه ده‌ستوورى هه‌ميشه‌ى عێراق ماده‌ى 140.
[92] http://cabinet.gov.krd/a/d.aspx?l=14&s=01010400&r=84&a=22363&s=010000
[93] ــ بروانه: مه‌سعوود بارزانى پێشمه‌رگه‌يه‌ك له پێگه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمدا
[94] ـــ ئه‌و لێدوانانه له رۆژنامه‌كانى كوردستان بڵاوكراينه‌وه، له‌كتێبى كه‌ركوك و گه‌مه‌ى ململانێكان كۆكراوه‌ته‌وه، لاپه‌ره 82.
[95]تقرير ستيفان دي مستورا وكركوك…. الازمة والحل http://www.gilgamish.org/2009/05/14/18271.html
[96]ــ بروانه: تقرير مجموعة دراسة العراق برئاسة بيكر هاملتون، خاص المركز العربي الأمريكي للترجمة والأبحاث والاتصالات / واشنطن لاپه‌ره: 32
[97] ــ http://www.aljazeera.net/knowledgegate/opinions/2006/12/17/
[98] ــ راپۆرتى بيكه‌ر هاملتۆن لاپه‌ره 19.
[99] ــ سه‌رچاوه‌ى پێشوولاپه‌ره 32
[100] ـــ http://www.marafea.org/paper.php?source=akbar&mlf=interpage&sid=13193
[101] ــ بروانه: http://www.gov.krd/a/d.aspx?a=15313&l=14&r=84&s=010000
[102] ـــ مه‌سعوود بارزانى پێشمه‌رگه‌يه‌ك له پێگه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمدا، لاپه‌ڕه 598.
[103] ـــ بروانه: بروانه: كه‌ركوك له‌گه‌مه‌ى ريكه‌وتنه‌كان پانۆڕاماى كه‌ركوك و ماده‌ى: لاپه‌ره 110
[104] ـــ ئه‌و رێكه‌وتنه‌ى تاڵه‌بانى جۆرج بۆش له كتێبى ته‌نگه‌ژه‌ى كه‌ركوك بڕ لاپه‌ره 273
[105] ــــ بروانه: http://archive.sbeiy.com/ku/inter_report_detail.aspx?id=240&cat=2&title=2
[106] ــ كه‌ركوك ئاورێك له ڕابردوو، ديدێك بۆ داهاتوو، ته‌حسين ناميق له بڵاوكراوه‌كانى مه‌كته‌بى بيروهۆشيارى (ي.ن.ك) ساڵى2009، لاپه‌ره 61
[107] ــ http://www.bbc.com/arabic/middleeast/2010/03/100326_iraq_results_tc2.shtml
[108] ـــ بروانه سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
[109] ــ بروانه: http://www.bbc.com/arabic/middleeast/2010/10/101001_iraq-politics_nomination
[110] ـــ http://www.alsumaria.tv/mobile/news/57399/رئاسة-اقليم-كردستان-تكشف-أن-اتفاقية-اربي/ar
[111] ــ http://archive.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=32308&cat=2
[112] ــ http://archive.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=27937&cat=2
[113] ــ بڕوانه رۆژنامه‌ى هه‌ولێر ژماره (746) 28/3/ 2010 لاپه‌ره 5
[114] ــ كوردستان و عێراق ململانێى ناوخۆيى و ئايينده‌ى سياسى، ژوورى توێژينه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، چاپى دووه‌م 2015، لاپه‌ڕه: 258
[115] بروانه http://www.khabaar.net/index.php/permalink/7140.html
[116] ـــ http://www.iraqijs.org/print.php?act=news&id=263
[117] ــ https://www.alsumaria.tv/mobile/news/56797/
[118] ـــ http://burathanews.com/arabic/news/159465
[119] ـــ http://www.kdp.info/a/d.aspx?l=13&a=37469
[120] ــ http://www.bbc.com/arabic/middleeast/2011/12/111219_iraq_latest
[121] ــ پێوه‌نديه‌كانى هه‌رێم و ناوه‌ند له ويلايه‌تى دووه‌مى نووى ماليكيدا، پشتيوان مه‌لا موسى چاپى يه‌كه‌م 2015په‌ڕه 81.
[122] ــ مه‌سعوود بارزانى پێشمه‌رگه‌يه‌ك له پێگه‌ى سه‌رۆكايه‌تى به‌رگى4 لاپه‌ڕه 535
[123] ــ پێوه‌نديه‌كانى هه‌رێم و ناوه‌ند له ويلايه‌تى دووه‌مى نووى ماليكيدا لاپه‌ڕه 114
[124] ـــ http://www.bbc.com/arabic/middleeast/2012/01/120108_hashemi_iraq_kurdistan
[125] ــ پێوه‌نديه‌كانى هه‌رێم و ناوه‌ند له ويلايه‌تى دووه‌مى نووى ماليكيدا لاپه‌ڕه 114
[126] ـــ www.alsumaria.tv/mobile/news/93956
[127] https://www.akhbaralaan.net/news/arab-world/2017/3/26/
[128] https://www.alarabiya.net/ar/arab-and-world/iraq/2018/06/05
[129] https://www.alaraby.co.uk/politics/2014/6/18/
[130] ــ http://www.almothaqaf.com/qadaya2014/883482.html
[131] ــ https://www.al-sharq.com/article/30/04/2014/
[132] بروانه: ؟ http://archive.sbeiy.com/Detail.aspx?id=32067&LinkID=60
[133] ـــ بروانه: http://archive.sbeiy.com/Detail.aspx?id=34678&LinkID=4
[134] ـــ http://archive.sbeiy.com/Detail.aspx?id=43161&LinkID=6
[135] http://www.bbc.com/arabic/middleeast/2014/09/140908_iraq_gov_parliament
[136] ـــ ده‌ستوورى عێراق ماده‌ى 76، به‌ندى چواره‌م.
[137] ــ http://www.niqash.org/ar/articles/politics/3536/?fbclid
[138] ـــ https://www.alsumaria.tv/mobile/news/107869/iraq-news?fbclid=IwAR0zMmBkV9nH8eNtjS_21h7mDCEq1pU0RLOUdrPcBSF0BMs4-7XJdjuZYis
[139] ـــ http://aliraqnews.com/%
[140] ــhttp://www.niqash.org/ku/articles/politics/3536/?fbclid=IwAR2sTIWIJMprqhpaVAelcAvFs4rQm1ntBI7NBN_1-ssRciAXitMt-HqB-m8
[141] ــ بروانه: رۆژنامه‌ى رۆژنامه ژماره469 رۆژى 4/5/2009
[142] ـــ بروانه: http://iraqiwomensleague.com/news_view_14493.html#.Wk1BULeWbIU
[143] بروانه: https://www.masress.com/almesryoon/208908، هه‌روه‌ها بڕوانه: http://aubyc.com/hawal/5-iraq/1619-hizbullai-iraq
[144]بروانه: http://www.gulan-media.com/arabic/print.php?id=21787§ion=1وزارة الپیشمرگه ترد على العامري: قواتنا لن تنسحب من كركوك
[145]بروانه: https://www.youtube.com/watch?v=7RV6iY0nJ9w، هه‌روه‌ها بڕوانه: https://www.youtube.com/watch?v=GS4ZKvIfJj8
[146] ــ براوانه: http://www.kurdistan24.net/so/news/532f4ea4-b254-4bf0-bd40-9ffddbf916c2
[147] بڕوانه: https://www.sistani.org/arabic/archive/25034//
[148] ــ https://www.aljazeera.net/news/reportsandinterviews/2014/12/29/
[149]ــ بروانه: https://al-akhbar.com/Opinion/24253
[150] ــ https://www.dw.com/ar/
[151] ـــ https://www.aljazeera.net/news/arabic/2015/2/18
[152] ـــ http://www.nuche.net/?p=28287&fbclid=IwAR3WkOVI601Ui8RhFZbSQKbH7VqZmnrx9-Z4EhJgPfbkGj3BQSzd-8sTE9c
[153] ــ https://www.alquds.co.uk/
[154] ــ http://www.nuche.net/?p=28287&fbclid=IwAR3WkOVI601Ui8RhFZbSQKbH7VqZmnrx9-Z4EhJgPfbkGj3BQSzd-8sTE9c
[155] ــ http://www.nuche.net/?p=54501&fbclid=IwAR1fMnpd_CW9Q0CL95rhbkAKgRk1ZpPVd8izwbm6jG6HZ3SrofSf1ewpPv0
[156] ــ ريفراندۆم تاپۆنامه‌ى ده‌وڵه‌تى كوردستان چاپى يه‌كه‌م: ساڵى 2018 له بڵاوكراوه‌كانى ده‌زگاى ميدايى (باس) لاپه‌ڕه: 16
[157] ــ https://aawsat.com/home/article/1052656/مهلة- بغداد- للبيشمركة-للانسحاب-من- كركوك- انتهت- وواشنطن- تسعى- إلى-التهدئة
[158] بڕوانه: http://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=27367&Jor=1
[159] http://www.rudaw.net/sorani/world/121220171
[160] ـــ http://www.knnc.net/mob/Drejey-hawal.aspx?id=110512&LinkID=4&video=True&leguaid
[161] ـــhttps://www.al-monitor.com/pulse/originals/2017/10/iran-kirkuk-quds-force-eqbalour-soleimani-turkmen-kurds.html?fbclid=IwAR0czivLvkmCGzdCtn01SlVf_DDW-VkIcb7I9-tBdRgZs4NHfbBSVsWRkjE
[162] ـــ http://www.rudaw.net/mobile/sorani/middleeast/iraq/141220174
[163] ــ https://arabic.rt.com/middle_east/904882
[164] ـــ https://www.mashreghnews.ir/news/787748/کرکوک-ایستگاه-پایانی-ماجراجویی-های-بارزانی
[165] ــ http://www.eghtesadnews.com/بخش-سایر-رسانه-ها-61/188551-آ‌مریکا-فهرست-تحریم-های-مرتبط-با-سپاه-پاسداران-را-اعلام-کرد-اسامی
[166] ـــ بروانه ده‌قى به‌ياننامه‌ى مه‌لا به‌ختيار http://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1810201717
[167] ــ بروانه ده‌قى به‌ياننامه‌كه‌ى كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى http://www.rudaw.net/mobile/sorani/kurdistan/181020179