نوچەنێت: ئاژانسەکان
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی پێی راگەیاندووە، له ئه‌گه‌ری بۆردومانكردنی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، واشنتن هیچ ده‌ستێوه‌ردانێك ناكات.
لە رۆژی ٩-١-٢٠١٩، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به سه‌ردانێك گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆبووه‌وه، دواتریش سه‌ردانی هەولێری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆبووە.
وێبسایتی روسیه‌الیه‌وم، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكومه‌تی عێراقی، كه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٧-١-٢٠١٩، رایگەیاندوە “مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گوتووە، هیچ هه‌ڵوێست و ده‌ستێوه‌ردانێكیان نابێت ئه‌گه‌ر ئیسرائیل بۆردومانی حه‌شدی شه‌عبی بكات”.
بەگوێرەی وێبسایتی روسیه‌الیه‌وم، پۆمپیۆ گۆڕه‌پانه‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل واڵا كردووه له هه‌ر هێرش و بۆردومانێك ئه‌گه‌ر بیكاته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له ناو عێراق و له ئه‌گه‌ری هه‌ر شتێكی له‌و جۆره‌ش، ئه‌مه‌ریكا ده‌ستێوه‌ردان ناكات و هه‌ڵوێستی نابێت بۆ راگرتنی بۆردومانه‌كان.
سه‌رچاوه‌كه بەو ماڵپەڕەی گوتووە “سەرۆکوەزیرانی عێراق، نیگه‌رانی خۆی نیشانداوه و به پۆمپیۆی راگه‌یاندووه، ئه‌و كاره ده‌رهاویشته‌ی “مه‌ترسیداری” ده‌بێت له ناوچه‌كه.