نوچەنێت: ئاژانسەکان
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى سوريا، داواى له سه‌ركرده‌كانى كورد دەکات ناكرێت متمانه به ئه‌مه‌ريكا بكرێت و توركيا هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى راسته‌قينه‌يه له‌سه‌ريان.
نه‌ژده‌ت ئانزوور، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى سوريا، بە رۆژنامه‌ى “وه‌ته‌ن”ى سورياـی راگەیاندووە، گفتوگۆى چه‌ند رۆژى رابردووى هێزه كوردييه‌كان و حكومه‌تى سوريا هيچ ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆى لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
نه‌ژده‌ت ئانزوور گوتيشى، له جيهانى سياسه‌تدا، جياوازييه‌كى زۆر هه‌يه له نێوان به‌هره و ياريكردن، ئه‌وانه‌ى يارى ده‌كه‌ن، زيان به خۆيان ده‌گه‌يه‌نن. ره‌نگه كات به‌سه‌ر بچێت و ئێمه زۆر نيگه‌رانين له باره‌ى زيانگه‌ياندن به‌وانه‌ى ئه‌و هێزانه نوێنه‌رايه‌تيان ده‌كه‌ن.
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى سوريا داواشى له سه‌ركرده‌كانى كورد كردووە، كه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نييه ئه‌وان يارى بكه‌ن. ديمه‌شق دڵه‌كه‌يه و ئه‌وان ئه‌زموونى ئه‌وه‌يان هه‌يه، كه ناكرێت متمانه به ئه‌مه‌ريكا بكه‌ن و توركياش هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جدييه له‌سه‌ريان. كه‌واته گره‌و له‌سه‌ر چى ده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر ده‌يانه‌وێت ئه‌و ده‌رفه‌ته سياسييه بقۆزنه‌وه، ئه‌وا سه‌رچاوه‌ى متمانه‌كه ته‌نيا ديمه‌شقه، نه‌ك هيچ لايه‌كى ديكه.