تەقینەوەیەک لە منبج زیاتر لە ٣٠ قوربانی لێکەوتەوە

0

نوچەنێت

لە منبج تەقینەوەیەکی بەهێز روویدا و ١٦ کەس کوژراون و سەربازی ئەمریکین.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦-١-٢٠١٩، لەنێو خواردنگەیەکی منبج تەقینەوەیەکی بەهێز روویدا و ١٦ کەس کوژراون و دوو لە کوژراوەکانیش سەربازی ئەمریکین. هەروەها ١٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان “دوو سەربازی ئەمریکی لە تەقینەوەکەدا کوژراون”.

داعش لە توویتەر بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆگرتووە و رایگەیاندووە “خۆکوژێکیان لەڕێگەی چاکەتێکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی بە دەوریەکی هاوپەیماناندا تەقاندووەتەوە”.

شاری منبج لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و لە ٣٠ کیلۆمەتری ڕۆژئاوای ڕووباری فورات و ٨٠ کیلۆمەتری شاری حەلەب هەڵکەتووە. هەروەها بەپێی دوایین سەرژمێری کە ساڵی ٢٠٠٤ کراوە، ژمارەی دانیشتوانی منبج ١٠٠ هەزار کەسە.

دوای کشانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەو شارە، ئێستا لەلایەن هێزی هاوپەیمانان و هێزەکانی سوریاوە بەڕێوە دەچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com