0

نوچەنێت

پەیوەندی دوولایەنەی هەر دوو وڵات ئێران و روسیا، مێژوویەکی کۆنی هەیە و بۆ سەدەی ١٥ دەگەڕێتەوە، بەڵام واقعیەتی هەڵسوکەوتیان پیشاندەری ئەوەیە، کە هەمیشە ئاماژەکانی کێشە، بێ متمانەیی و ئاڵۆز لە پەیوەندییەکانیان هەبوو. هەروەها دۆخی ژئۆپۆلیتیکی رۆڵی بەرچاوی هەیە لە پەیوەندی نێوانیان.

ئاشتی سارد [١]

لە ماوەی ساڵەکانی (١٩٦٢- ١٩٧٩).م، پەیوەندییەکانی ئێران و سۆڤیەت، نیشانەکانی ئاشتی سارد لە پەیوەندییەکان بە شێووەی لاواز زیادی کرد؛ لە راستیدا لەو کاتەدا ئاماژەکانی شەری ساد کەمبوونەوەی بەخۆوە بینیبوو و لەو راستایەدا زەمینە بۆ پەیدابوونی ئاشتی سارد دەرکەوت و فەراهەم بوو.

یەکێتی سۆڤیەت و شۆڕشی ئێران{٢}

لە راستیدا پشتیوانی ئایەتوڵڵا خومەینی لە کوخنشینەکان و هەژاران، و دژی ئیستیعماری جیهانی و کوشکنشینەکان، کە بەشێک بوو لە شیعاری چینی کرێکار و دژی بۆرژوازی. هەروەها حزبی تودەی ئێران (حزبی چەپی ئەو سەردەم)، کە لەو ساڵانە دا وا دەبیندرا پەیوەندییەکی زۆر نزیکی لە گەڵ یەکێتی سۆڤیەت هەبێ لە گەڵ هەموو گروپەکانی چەپ و مارکسیستی پشتیوانی لە شۆڕشی ئێران دەکرد و شیعارەکانی خومەینی ـیان پێ پێشکەوتووـو دژە ئیمپریالیستی دەزانی.

بەو حاڵەشەوە ناتوانرێ هەڵوێستی حزبی تودە، لە بەرانبەر شۆڕشی ئێران هەمان هەڵوێستی یەکێتی سۆڤیەت بە حیساب بهێنی، لەبەر ئەوەی مۆسکۆ لەو کاتەدا دیاردەکانی نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی شێوەی مامەڵەی خۆی لە گەڵ رۆژئاوا بە رێبەری ئەمریکا لە چوار چێوەی شەڕی سارد و هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی بۆ دەکرد.

هاوکات لە گەڵ شۆڕشی ئێران، روسەکان سەرقاڵی کێشەی ناوخۆی ئەفغانییەکان بوون، کە دوو پارتی “خلق و پرچم” لە حاڵی شەڕێکی خوێناوی بۆ کۆنتڕۆڵکردن و زاڵبوون بە سەر حوکمی وڵات بوون. لەسەر ئەو بنەمایە، سۆڤیەت نەیدەویست بە شێوەیەک لە شۆڕشی ئێران رۆبچێت، کە بەدگومانی رۆژئاوا بە نیسبەت سیاسەتی ئەم وڵاتە زیاتر بکات.

ئەڵبەتە سۆڤیەت پەیوەندییەکی ئەوەندە ساردیشی لە گەڵ شای ئێران نەبوو، بەڵام هاوپەیمانی بەهێزی ئێران لە گەڵ ئەمریکا، بێ سەرئێشە و نیگەرانیش نەبوو. لەم رووەوە، ئەگەری ئەوەی کە سۆڤیەت لە رووخانی رژێمی پەهلەوی خۆشحاڵ بووە زۆرە، بەڵام هۆکارێکی بەهێزیش لە نیگەرانی ئەوان بە نیسبەت شۆڕشی ئێران بوونی هەبوو.

روسەکان لە بنەڕەتدا لە مەزهەبی بوونی شۆڕشی ئێران ئەگەری کاریگەری لەسەر کۆمارییە موسڵمان نشینەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قەفقار نیگەران بوون و نەیاندەزانی، کە رێبەری شۆڕشی ئێران لە کۆتاییدا بە چ ئاراستەیەک دەچێتە پێش.

بەم هۆکارە سۆڤیەت سیاسەتێکی دووربینانە لە بەرانبەر شۆڕشی ئێرانی گرتە پێش، بە هیوای ئەوەی، کە هێزە چەپەکان و بە تایبەت حزبی تودە، لە ماوەیەکی زەمەنی بتوانن ئاراستەی دژە رۆژئاوایی شۆڕش و رژێمی بەدەستهاتوو لە شۆڕشەکە بەهێز بکەن.

ئەم رووداوە لە بنەڕەتدا دووری ئێران لە ئەمریکا و هاوپەیمانانی دەپاراست، بەبێ ئەوەی هەستیاری رۆژئاوا بە نیسبەت بە یەکێتی سۆڤیەت زیاد بکات.

پشتیوانی ئێران لە گروپە جیهادییەکان

لەم کاتەدا هێرشی ئەرتەشی سوور بە ئەفغانستان، یەک ساڵ دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران، کە گۆیا بەمەبەستی لەسەر کارلادانی “حفیظ‌ الله امین”، رێبەری حزبی خلق ئەفغانستان لە دەسەڵات ئەنجام درا، بەڵام لە لایەن رۆژئاوا و جیهانی ئیسلام، بەواتای پەرەپێدان بە دەسەڵات و قەڵەمڕەوی لێکدرایەوە، زەمینەی هاوکاری ئێران و ئەمریکای دژی روسیای لەو دەورەیە فەراهەم کرد، ئێرانیش بە پشتیوانی توند و تەواو لە گروپە جیهادییەکان ـی ئەفغان، لەم بابەتە بە شێوەی کرداری لە تەنیشت ئەمریکا، میسر، سعودیە و پاکستان راوەستا.

هەڵوەشاندنەوەی حزبی تودە

کاتێ خوێندکارانی زانکۆ “پیرو خط امام” بە داگیرکردنی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە تاران، بووە هۆی دەرجوونی لیبڕالەکان لە دەسەڵات، ئەم حزبە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی، بەڵام زۆری نەکێشا حزبی تودە بە داڕێژەری پلانی کودەتا دژی رژێمی تازە بە دەسەڵات گەیشتووی ئیسلامی تۆمەتبار کرا و بەشێک لە رێبەرانی دەستگیر و زیندانی و بەشێکی دیکەیان لە وڵات هەڵهاتن. {(١٩٢٠ – ١٩٨٣) بەهۆی دژایەتیان لە گەڵ شەڕی ئێران و عێراق، تۆمەتی کودەتایان درایەپاڵ و بە قەدەغەکراو راگەیێندراو و هەڵوەشێنرایەوە}.

نە شرقی نە غربی

کاتێ، کە شۆڕشی ئێران سەرکەوتنی بە دەستهێنا، ئاراستەی سیاسەتی دەرەوەی ئێران لەسەر بنەمای “نە شرقی نە غربی” داڕێژرا. ئەمەش بە کاردانەوەی هاوکارییە نوێیەکانی ئێران لەگەڵ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دانرا. هیواکانی مۆسکۆ بە کۆماری ئیسلامی بووە هۆی ئەوەی، کە یەکێتی سۆڤیەت بە هێزێکی زۆرترەوە بە ئاراستەی یەکێک لە کارتە مێژوویەکانی هەژموونی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، واتە فرۆشی چەک، وەک دەستوەردانی سیاسی گرنگ رووی تێکرد؛ کارتێک، کە دەورانی پەهلەویش بەکاریهێنا.

رێککەوتننامەیەکی پانزە میلیار دۆلاری ئێران و سۆڤیەت

لە ساڵی ١٩٨٩، رێککەوتننامەیەکی پانزە میلیار دۆلاری ئێران و سۆڤیەت واژۆ کرا. بابەتی رێککەوتننامەکە پەرەپێدانی هاوکاری بازرگانی فراوانکردنی سەرمایەگوزارییەکان بوو. لەم رێککەوتننامە دوو تا چوار میلیارد دۆلاری بۆ هاوکاری سەربازی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی دیاری کرابوو. بوونی ئەم رێژەیە، ئاماژەیە بەوەی کە مامەڵەی سۆڤیەت لە گەڵ ئێران ئیدئۆلۆژیکی نەبووە و لەسەر بنەمانی ئابووری بووە. ئەمەش گرنگترین پرس لە پەیوەندی نێوان ئێران و سۆڤیەت بوو، لەبەر ئەوەی مامەڵەی بەر فراوانی کەلوپەلی سەربازی هێمایە بەوەی ئێران بۆ باشکردن و بەرەوپێشبردنی هەیکەلی سەربازی خۆی، سەرکەوتوو نەبووە لەوەی سەرنج و هاوکاری وڵاتانی رۆژئاوای بەلای خۆیدا رابکێشێ.

نامەی خومەینی بۆ گۆڕباچۆف {٣}

رێبەری ئێران لەم نامەیدا لەبارەی مەردنی کۆمۆنیسم هۆشداری دەدات و دەڵێت:

بەڕێز گوڕباچۆف، بۆ هەموان روونە، کە لەمە بەدواوە دەبێ کۆمۆنیسم لە مۆزەخانەکانی مێژووی سیاسی جیهان بەدوایدا بگەڕین؛ لەبەر ئەوەی مارکسیسم وەڵامدەرەوەی هیچ پێداویستیەک لە پێداویستییەکەی واقعی ئینسان نییە؛ لەبەر ئەوەی مەکتەبێکی ماددییە و بە مادیاتیش ناتوانرێت کۆمەڵگەی بەشەری لە قەیرانی بێ بیروباوەڕی بە مەعنەویەت، کە بنەڕەتی ترین ناخۆشی کۆمەڵگەی بەشەری لە رۆژئاوا و رۆژهەڵات دەر بهێنێ.

داوای لە رێبەی سۆڤیەت کرد سیاسەتی دژە مەزهەب کۆتایی پێ بهێنێت و سەبارەت بە ئیسلام موتالعە (خوێندنەوە لەو بوارە) بکات. هەروەها لەم نامەیەدا ئاماژە بە بەشێک لە ئەندیشەکانی فیلسوفەکان و عرفای موسڵمانان (پیاوای دانا و زانا).

هەروەها خومەینی لە نامەیەکی دیکەیدا ئاماژەی بە کوشتاری خەڵکی ئەفغانستان لە لایەن هێزەکانی سۆڤیەتەوە نەکردبوو، بەڵام هۆشداری دابوو بە گۆڕباچۆف، کە مەبادا گۆڕانکارییەکان بە ئاراستەی رووخانی رژێمی داخراوی سۆڤیەت و بە روونی بە ئاراستەی رۆژئاوایی بچێتە پێش. “کێشەی سەرەکی وڵاتی ئێوە مەسەلەی مڵکیەت، ئابووری و ئازادی نییە، کێشەی ئێوە بێ باوەڕی واقعییە بە خودا”.

بۆچوونی فرانسوا میتران لەبارەی شۆڕشی ئێران

فرانسوا میتران، سەرۆکۆماری ئەوکاتی فەرەنسا، لە وەسفی شۆڕشی ئێران گوتبووی، کە ئەم شۆڕشە، ئێرانی لە بازنەی رۆژئاوا دەرکرد، بەڵام پەیوەستیش نەبوو بە بلوکی شەرق (سۆڤیەت)؛ لەم رووەوە باڵانسی هێزی جیهانی بەهۆی ئەم شۆڕشەوە تێکنەچوو.

ئەم خاڵانەی دەبووە مایەی رەزامەندی مۆسکۆ لە ئێران:

دژایەتی بەردەوام لە گەڵ ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا.
پەیوەندی روو لە گەشە لەگەڵ وڵاتە رادیکاڵەکانی وەک (کوبا، لیبیا، سوریا و کۆریای باکور).
سەرکۆنەکردنی وڵاتانی میانەرەوی عەرەبی بە هۆی هاوکاریان لەگەڵ ئەمریکا.
دژایەتی لەگەڵ ئیسرائیل.


ئامانجی سۆڤیەت لە ئێران {٤}

شۆڕشی ئێران بە لە ناوبردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئەمریکا و رێگە نەدان بە دانانی بنکەی ئەمریکا بەمەبەستی دژایەتی یەکێتی سۆڤیەت، ئمتیازێکی ستراتیژی گەورەی بە مسکۆ دا. پاراستنی و راگرتنی ئەم ئمتیازە ئامانجی بنەڕەتی سۆڤیەت بوو.

مۆسکۆ تێگەیشت، کە ئامادەیی سەربازی لە ئەفغانستان لە گەڵ دژایەتی توندی خومەینی رووبەڕوو بووەتەوە، هەروەها نزیکی لە عێراق لە کاتی شەڕ لەگەڵ ئێران، ناسازگاری ناوخۆیی و گومانی ئێرانی بە نیسبەت نیەتی کۆتایی سۆڤیەت، هەمووی بووە هۆی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران.

یەکێتی سۆڤیەت بەردەوام ستراتیژی خۆی، کە دژی بەرژەوەندی ئەمریکا داڕێژرابوو دەگرتەپێش و بەو پێیەش پەیوەندی خۆی لەگەل ئێران دەبردە پێش. دوای سەپاندنی گەمارۆی ئابووری لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوایی بە سەر ئێراندا، لە کاتی داگیرکردنی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە تاران، لە نوڤەمبەری ساڵی ١٩٧٩، سۆڤیەت ئارەزوومەندانە بە هانای ئێرانەوە چوو بە مەبەستی گەشەپێدانی ژێرخانی پیشەسازی و هاوکاری فەنی کرد.

لە دەستپێکی شەڕی ئێران و عێراق، سۆڤیەت بێ لایەنی خۆی راگەیاند، کە ئەمەش عێراقی توڕە کرد، لەبەر ئەوەی پەیماننامەی دۆستایەتی نێوان دوو وڵات واژۆ کرابوو. (هاوکارییە یەک لە داوی یەکەکان بە عێراق بووە هۆی تێکدانی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ئێران). بەڵام ئەوان بەردەوام جەختیان لە پەیوەندی نزیک لەگەڵ ئێران دەکردەوە و نیسبەت هێرشە دنەدەرانەی ئێران هەمیشە بە خۆپارێزییەوە وەڵامیان دەدایەوە.

سۆڤیەت حزبی تودەی هاندەدا، تاکو سەرەڕای سەرکوتەکان، بە رژێمی ئێران وەفادار بمێننەوە؛ بەو هیوایەی ئەم بابەتە ببێتە هۆی باشبوونی پەیوەندی ئێران و سۆڤیەت و هاوکاتیش پارێزگاری لە حزبی تودە بکات.

سۆڤیەت هەڵوێستێکی هاوشێوەی لەبەرابەر کەمینەکانی ئێران گرتە پێش. تا کاتێ، کە خومەینی لە ئاراستەی دژە ئیمپریالیستی بەردەوام بوو؛ پشتیوانی لە هیچ جۆڕە چالاکییەکی دژی رژێم نەدەکرد.

سۆڤیەت هەوڵی دەدا لە رێگەی سەرمایەگوزاری و هەژموونی خۆی لە ناو ئێران و بەتایبەت ریکخراوەکان جێگەی خۆی بکاتەوە. هەروەها لە پڕوپاگەندا و زانیاری هەڵەی بەکاردەهێنا تاکو وێنایەک لە ئەمریکا وا پیشان بدات، کە وەک وڵاتێک، کە خوازیاری رووخاندنی رژێمی خومەینییە و سۆڤیەتیش وەک پارێزەری ئێران بناسرێ و ئەوانەی دیکە بێ متمانە بن. بەڵام ئەمانە هەمووی پێچەوانە بووە و لە کۆتاییدا بە دژەکردەوەی نەرێ ـیانە بەرەوڕوو بوویەو، کە هەموو هەوڵەکانی مۆسکۆی بۆ باشترکردنی پەیوەندی دوولایەنەی لە ناوبرد.

ئەو هۆکارانەی ئێرانی لە سۆڤیەت دوور دەخستەوە:

شەڕی ئێران و عێراق (هاوکاری سۆڤیەت بۆ عێراق)
پەیوەندی ئێران لە گەڵ بەشێک لە وڵاتانی رۆژئاوا و ئەو وڵاتانی لایەنگری رۆژئاوا بوون (تورکیا و پاکستان)
ئامادەیی سەربازی سۆڤیەت لە ئەفغانستان دژی گروپە جیهادییەکان
شای ئێران لە ئاپریلی ١٩٧٨ دژی بە دەسەڵات گەیشتنی کۆمونیستەکانی لە ئەفغانستان بوو.

رژێمی خومەینیش نە تەنیا دەستوەردانی سۆڤیەتی لە ئەفغانستان لە دیسەمبەری ١٩٧٩ ئیدانەکرد، بەڵکو بە پشتیوانییەکی توندی لە گروپە جیهادییەکان کرد و رێگەی پێدان لە خاکی ئێران چالاکی بکەن؛ بە گوتەی راگەیاندنەکانی سۆڤیەت، ئێران بەشێک لە ئەو گروپانە پەروەردە و پڕچەک کردووە.

ئەنجام:

یەکێک لەو هۆکارانەی حزبی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەر لایەنەکانی دیکە دا زاڵ کرد و گەیاندی بە دەسەڵات، پشتیوانی حزبی تودەی ئێران بوو، کە یەکێک بوو لە حزبە جەماوەرییە بەهێزەکان و بە پێچەوانە ئایدیای ئەوان چەپیش بوون، بەڵام کەوتنە داوی شیعارە سەرتاییەکانی خومەینی و هەروەها دژایەتی ئەمریکییەکان بۆ بەرژەوەندی سۆڤیەت، گرنگیان بە جیاوازی ئیدئۆلۆژی خۆیان لەگەڵ ئیسلامییەکان نەدا. ئیسلامییەکان بەتایبەت (حزبی کۆماری ئیسلامی ئێران)، تاکو ئامانجی خۆیان پێکا لە دوورخستنەوەی هەژموونی ئەمریکا و راگرتنی دەستوەردانی روسیا، تاکو بەهێزتر بوون، دواتر دەست و هەژمونی روسیاشیان لە ئێران بە کوشتوبڕ و راودونان و هەڵوەشاندنەوەی حزبی تودە، گەورەترین حزبی چەپ و مارکسیستی زاڵ بوون بەسەر چەپەکاندا.

لە لایەکی دیکەوە بە دوور کەوتنەوەی ئەمریکا لە ئێران گەمارۆی ئەو وڵاتە لەسەر ئێران، روسیا بیری لەدەستوەردان نەکردۆتەوە. هەروەها بەهۆی جیاوازییە چاوەڕوانکراوەکانی نێوان سۆڤیەت و ئێران. ئێران توانی پێگەی خۆی بەهێز بکات.

سەرچاوەکان:

[١] http://ensani.ir/fa/article/10942

[٢]http://www.bbc.com/persian/iran/2009/02/090204_ir_ussr_revolution.shtml

[٣] https://fa.wikipedia.org/wiki/

[٤] http://tarikhirani.ir/fa/news/30/bodyView/5921/0/.html

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com