نوچە-ئاژانسەکان
بە گوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کابول،٣٣ کاندید لە ویلایەتی کابول زۆرترین دەنگەکانیان بۆ خۆیان مسۆگەر کردووە.
لەم ژمارەیە ٩ کاندیدی ژن، توانیویانە زۆرترین دەنگەکان بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن. کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، هەروەها ئاماژەی بە ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە کابول و کوچیەکان کردووە و دەڵێت، لە ناو کوچیەکان لە کۆی ٧ کاندیدی سەرکەوتوو، سێ کەسیان ژنن