نوچەنێت
ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە ١٤-١-٢٠١٩) ژان ئیڤ لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ‌کرا.
شاندی یاوەری وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا پێکهاتبوون لە باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق، كونسولى گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكاری فەرەنسی. پاش گەیشتنیان بۆ شاری هەولێر، شاندە باڵا فەرەنسییەکە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە،
بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، لەمیانەدا هەریەک قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ی کۆبوونەوەکە بوون و تیایدا دۆخى سیاسى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى تازه‌ى عێراق و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى هه‌رێمى كوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا لودریان وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵی خۆى به سه‌ردانى هه‌ولێر، پشتگیریى فه‌ره‌نساى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و هیواى پێشكه‌وتن و داهاتوویه‌كى باشترى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق خواست.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى پشتگیریى به‌رده‌وامی فه‌ره‌نساى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد، كه له شه‌ڕى دژى تیرۆر و له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا یارمه‌تى دا. هه‌روه‌ها ڕۆڵى سه‌رۆك ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نساى به‌رز نرخاند، كه له كاته سه‌خته‌كاندا پشتگیرى له هه‌رێمى كوردستان كرد و ده‌رگا دیپلۆماسییه‌كانى به ڕووى هه‌رێمدا كرده‌وه و هه‌ولێر و به‌غداى هاندا بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ڕا و سه‌رنجیان ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵى عێراق، بارودۆخى ناوچه‌كه، وڵاتانى دراوسێ، شه‌ڕى دژى تیرۆر و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه گۆڕییه‌وه.