نوچەنێت-سپۆتنیک
پێگەی هەواڵی سپۆتنیکی روسیا، لە هەواڵێکدا باس لە بانگهێشتکردنی باڵیۆزی ئێران، لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەکات.
ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی روسیا، لە هەواڵێکی بە پەلە رایگەیاند، لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا باڵیۆزی ئێرانی لەم وڵایە بانگهێشت کردووە، تاکوو سەبارەت بە چارەنووسی نازەنین زاغری ڕوونکردەوە بدات.
نازەنین زاغری، هاوڵاتی بەریتانی-ئێرانییە، کە بە تۆمەتی سیخوڕی و هەوڵدان بۆ ڕووخاندنی رژێمی ئێران، لە لایەن حکومەتی ئەم وڵاتە دەستگیر کراوە.
جێرمی هانت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ئێرانی بەوە تۆمەتبار کردووە، کە نازەنین زاغری، کارمەندی بنیاتی تامسۆنی رۆیتەرزـی بۆ گوشار خستنە سەر بەریتانیا، وەکوو بارمتە بە کار دەهێنێت.
نازەنین زاغری، لە بەهاری ٢٠١٦وە بە تۆمەتی سیخوڕی لە لایەن ئێرانەوە دەستگیر کراوە.