روسیا گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ ئەم وڵاتەدا دەستپێکرد

0

نوچەنێت-ریانۆڤێستی

وەزیری دەرەوەی روسیا، لە دیدار لە گەڵ هاوتا ژاپۆنیەکەی، باس لە دەستپێکی گفتگوۆکانی ئەم دوو وڵاتە، سەبارەت بە رێککەوتنی ئاشتی لە نێوانیان دەکات.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا، لە دیدار لە گەل تارو کانو، وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، گوتی: ئەمڕۆ روسیا و ژاپۆن، گفتوگۆکانی پەیوەست بە گرێدانی رێککەوتنێکی ئاشتی لە نێوانیان واژۆ دەکەن.

لاڤرۆڤ دەڵێت “بە گوێرەی بڕیاری سەرانی مۆسکۆ و هەروەها بە سەرنجدان بە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی سەنگاپور، لە مانگی نۆڤەمبەر و کۆبوونەوەکانی مانگی سێبتەمبەری بۆینس ئایرس، دوو وڵاتە دەستدەکەن بە گفتوفۆکانی ئاشتی نێوانیان، تاکوو رێککەوتنێکی پەیوەست بەم بوارە واژۆ بکەن.

بە گوتەی لاڤرۆڤ، هەوڵەکان بە ئاراستەی گرێدانی پەیوەندییەکی بەهێزتر لە نێوان روسیا و ژاپۆندایە و بۆ ئەم مەبەستە، دوولایەن ویست و ئۆگرییەکی تەواویان هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com