نوچەنێت-سپۆتنیک
بەرپرسێکی باڵای لوبنانی دەڵێت، ئیسرائیل لە پلانیدایە لە مانگەکانی داهاتوو هێرش بکاتە سەرحزبوڵڵای لوبنان و بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکاری تەواو دەکات.
ئەم بەرپرسە باڵایەی لوبنان بە رۆژنامەی اللواءـی گوتووە، کە حزبوڵڵای لوبنانیش ئامادەکاری بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرشەی سوپای ئیسرائیل دەکات.
بە گوتەی سەرچاوەکە، لە گەڵ کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی باکوری ئیسرائیل لە نزیک سنوورەکانی لوبنان، تەل ئەبیب ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیٶنێکی بەربڵاو بۆ سەر حزبوڵڵای لوبنان دەکات.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، ئۆپەرایسۆنی قەڵغانی باکور و لێدانی دیوار لە نزیک هیڵی ئاوی و ناوچەی العدیسە، جۆرێکە لە ئامادەکاری بۆ ڕوودانی ئەم شەڕە.