بنکەیەکی ئێران کرایە ئامانج

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

سەرۆکوەزیرانی ئسیرائیل، ئەمڕۆ (یەکشەممە ١٣ی جانیوەری) ئاشکرای کرد، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، هێزی ئاسمانی ئەم وڵاتە، جبەخانەیەکی ئێرانیان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق بۆردوومان کردووە.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەی، وردەکاری هێرشی هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئامانجە سەربازیەکانی ئێران لە دیمەشق خستەڕوو.

بە گوتەی نەتانیاهۆ، لە میانی ئەم هێرشانەدا، جبەخانە و بنکەیەکی تەقەمەنی ئێران کراونەتەوە ئامانج.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەشڵێت “بەم هێرشە نیشانمان دا، کە تەل ئەبیب رێگە نادات ئێران لە ڕووی سەربازییەوە لە سوریا سەقامگیر بێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com