نوچەنێت-رۆیتەرز
خالد الفالح، وەزیری وزەی سعودیە، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی جانیوەری، لە کۆبوونەوەیەکدا لە ئەبوزەبی رایگەیاند، کە بازاڕەی نەوت کەوتۆتە سەر رێڕەوێکی ڕاست و بەم زووانە هاوسەنگ دەکرێت.
سهیل المزروعی، وەزیری وزەی ئیمارات، هەر لەم پەیوەندیەدا دەڵێت: رێکخراوی ئۆپێک دوژمنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نییە و ئێمە تەواوکەری یەکترین.
ئۆپێک و وڵاتانی دیکەی هەناردکەری نەوت لەوانە روسیا، مانگی دیسەمبەری رابردوو، رێککەوتن لە سەر کەم کردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت، تاکوو سەقامگیری بۆ بازڕەکانی نەوت بگەڕێتەوە. ئەم بڕیارە لەگەڵ دژایەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرەوڕوو بووەوە.