نوچەنێت-ئاژانسەکان
برایان هوک، نێردەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران دەڵێت، تا ئەو کاتەی ئێران بە تەواوی لە سوریا نەکشێتەوە، پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی سوریا ناگاتە ئەنجام.
بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دەستپێکی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی سوریای گرێداوە بە چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئێران و هێزەکانی ژێر پشتیوانی ئەم وڵاتە لە سوریا.
برایان هوک، لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەنالی سی.ئێن،بی.سی دەڵێت: پێمان وایە بە هاوکاری لە گەڵ هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە و بە رێگەی دیپلۆماسییەکی گونجاو دەتوانین هێزەکانی ژێر پشتیوانی ئێران لە سوریا وەدەربنێین.
ئەم بەرپرسەی ئەمریکا جەختیش دەکاتەوە، کە واشنتۆن رێگە بە ئێران نادات وەک چۆن لە لوبنان تەڕاتێنی کردووە، لە سوریاش هەمان سیاسەتی دووبارە بکاتەوە.