نوچەنێت: ئۆزنابروکێر
رۆژنامەیەکی ئەڵمانیا، لە راپۆرتێکی خۆیدا و بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی ئەم وڵاتە دەڵێت دۆخی پەنابەران لە ڕووی ئەمنییەوە باشتر بووە.
رۆژنامەی ئەڵمانی ئۆزنابروکێر نووسیویەتی: دەزگا هەواڵگریەکان و لایەنەکانی پەیوەندیدار بە کاروباری پەنابەران دەڵێت، پەنابەرانی ئەم وڵاتە بە بەراورد لە گەڵ ساڵانی پێشتر لە دۆخێکی ئەمنی باشتردان.
لە راپۆرتی دەزگا ئەمنیەکانی ئەڵمانیا هاتووە، تەنها لە ساڵی ٢٠١٤، نزیک بە ٢٠٠ جار هێرش کاروەتە سەر کەمپی ئاوارەکان، لە کاتێکدا ئەم رێژەیە لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ ١٤٠ حاڵەت دابەزیوە.