نوچه‌نێت: ئاژانسەکان
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی “الأخبار”ـی لوبنانی، یه‌كێك له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، داوای کردووە تا له بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراقدا، بڕگه‌یه‌ك دابنرێت و خه‌رجی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق تێدا بنووسرێت.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه ١٢-١-٢٠١٩) رۆژنامه‌ی الأخبار_ی لوبنانی، كه له حزبوڵڵاوه نزیكه، ئاماژه به‌وه‌داوه، كه “راوێژكارێكی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، پلانێكی خستووه‌ته‌ڕوو، كه له‌لایه‌ن یه‌كێك له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی و باسی ئه‌وه‌ی تێداكراوه، كه له بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراقدا بڕگه‌یه‌ك بۆ خه‌رجییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق دابنرێت، چونكه واشنتن خزمه‌تی زۆری پێشكه‌شی گه‌لانی عێراق كردووه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشدا”.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه “راوێژكاره‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌مه‌ریكا پلان بۆ زیادكردنی هێزه‌كانی له عێراق داده‌ڕێژێ و ده‌یه‌وێت خه‌رجییه‌كانیان بخاته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق، پاساوی واشنتۆنیش ئه‌وه‌یه، كه هێزه‌كانی عێراق توانای پاراستنی وڵاته‌كه‌یان نییه”.
به‌پێی راپۆرتی رۆژنامه لوبنانییه‌كه “ئه‌و پلان و پێشنیازه له‌گه‌ڵ ستراتیژییه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش یه‌كده‌گرێته‌وه، كه ده‌یه‌وێت سنوورێك بۆ خه‌رجی هێزه سه‌ربازییه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابنێ”.