نوچهنێت: تایبهت
شەوی رابردوو منداڵێك لە یەكێك لە گەڕەكەكانی ھەولێر فڕێدراوەتە سەر شەقام و بەھۆی سەرما و سۆڵ گیانی لەدەستداوە. گوتهبێژی پۆلیس-یش رووداوهكه پشتڕاست دهكاتهوه.
كاروان خۆشناو، گوتەبێژی پێشووی پۆلیسی ههولێر، ڤیدیۆیی منداڵەكەی بڵاوكردووەتەوە و لە زاری شایەتحاڵێكەوە دەڵێت، شەوی رابردوو منداڵێك لە گەڕەكی قەڵای نوێی شاری ھەولێر فڕێدراوە و سەگێك لەسەری وەستاوە و پارێزگاری لێكردووە و نەیھێشتووە ھیچ شتێك لێی نزیك بێتەوە و بەیانی، كە خەڵك چووەتە سەر منداڵەكە، ئەو سەگە بەرگری كردووە بۆ ئەوەی لە منداڵەكە نزیك نەبنەوە.
كاروان خۆشناو راشیگەیاندووە “دوای گەیشتنی پۆلیس دەرکەوت، کە منداڵەکە کوڕە و تەرمەکەی لەلایەن پۆلیسەوە ھەڵگیراوە و رەوانەی پزیشکی دادوەری كرا”.
له لێدوانێكی تایبهت به نوچهنێت، رائید ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، رووداوهكهوهی پشتڕاست كردەوە و رایگەیاند “دوای ئەوەی منداڵەكە لەلایەن پۆلیس ھەڵگیەراوەتەوە بە خاكسپێردراوە”.
