نوچەنێت-رۆیتەرز
نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی مرۆیی لە کۆریای باکور هۆشداری دەدات و دەڵێت، دۆخی مافی مرۆڤ لەم وڵاتە، هیچ بەرەوپێش چوونێکی بەخۆوە نەبینیوە.
تۆماس کویینانا، رێپۆرتەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری کۆریای باکور، دەڵێت: مافی مرۆڤ لە کۆریای باکور، هیچ گۆڕانکارییەکی ئەرێنی بە خۆوە نەبینیوە و ئەم وڵاتە ئێستاش زیندانێکی گەورەیە.
ئەم بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان، کە بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی مافەکانی مرۆڤ سەردانی کۆریای باکوری کردووە، دەڵێت “سەرباری هەوڵ و گوشارەکانی کۆمەڵگای جیهانی، کۆریای باکور لە ڕووی مافەکانی مرۆڤەوە پێشڤەچوونی بە خۆوە نەبینیوە و دۆخی مافەکانی مرۆڤ لەم وڵاتە، وەک ڕابردووە و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکراوە”.