نوچەنێت-سپۆتنیک
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە هەڕەشەکانی بەریتانیا، هەڵوێستی وەرگرت و رایگەیاند “وەڵامی لەندەن دەدەینەوە”.
ماریا زاخارڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، ئەمرۆ هەینی ١١ی جانیوەری، لە میانی پرێس کۆنفڕاسنێکدا گوتی: مۆسکۆ بەرامبەر بە هەڕەشەی سەربازی وەزیری بەرگری بەریتانیا، بێ دەنگ نابێت و کاردانەوەمان دەبێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا گوتیشی، ئەگەر ئاسایشی روسیا بکەوێتە مەترسییەوە، روسیا بە گوێرەی پێویست کاردانەوەی دەبێت.
بە گوتەی ماریا زاخارڤا، لێدوانە هەڕەشەئامێز و سەربازیەکانی وەزیری بەرگری بەریتانیا جێی سەرسووڕمانە. هەر کردەوە یان هەنگاوێک، کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر روسیا، لێی بێ دەنگ نابین و کاردانەوەی جددیمان دەبێت.
وەزیری بەرگری بەریتانیا گوتوویەتی، کە “ئێف-٣٥ـەکانی بەریتانیا پەیامێکی ڕوونە بۆ دوژمنانی لەندەن لەوانە روسیا، تاکوو چیدی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێمە نەکەن”.