نوچەنێت
كۆنسوڵی عێراق له شاری مه‌شهه‌دی ئێران، له ناو باڵه‌خانه‌ی كۆنسوڵخانه، رێكلام بۆ سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به چاندنه‌وه‌ی قژ ده‌كات.
یاسین شه‌ریف نوسه‌یف، بەهۆی ئەوەی خۆی قژی رووتاوه‌ته‌وه، سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كه‌ی كردووه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌دڵ بووه، بۆیه داوا له عێراقییه‌كان ده‌كات، كه به نیازی چاندنه‌وه‌ی قژ سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن، بچنه هه‌مان سه‌نته‌ر.
حامید حه‌دید، رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵی “ئه‌لجه‌زیره” كه له دیسكی عێراقی كه‌ناڵه‌كه كار ده‌كات، گرته ڤیدیۆیی رێكلامه‌كه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: “به‌خێربێن بۆ عێراقی نوێ”.
حه‌دید ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ده‌بوایه له‌ناو كۆنسوڵخانه، ته‌نها ئاڵای عێراق هه‌بووایه و به گوێره‌ی نه‌ریته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌ناو كۆنسوڵخانه سه‌روه‌ری ته‌نها بۆ عێراقه.