نوچەنێت-النشرە
وەزیری وزەی سعودیە، باس لە کەم کردنەوەی رێژەی هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتە دەکات.
وەزیری وزەی سعودیە دەڵێت، وڵاتەکەی مانگی جانیوەری، رێژەی هەناردەی نەوتی خۆی لە هەشت ملیۆن بەرمیل لە رۆژدا کەم دەکاتەوە بۆ ٧.٢ ملیۆن بەرمیل.
خالد الفالح هەروەها دەڵێت، مانگی فێبریوەری، رۆژانە ١٠٠ هەزار بەرمیل لە هەناردەی نەوتی خۆی کەم دەکاتەوە.
جێی ئاماژەیە وڵاتانی هەناردەکەری نەوت(ئۆپێک)مانگی رابردوو بە ئامانجی رێگرتن لە دابەزینی برخی نەوت، رێککەوتنێکیان واژۆ کرد، کە بەو پێێە لە مانگی جانیوەریەوە رێژەی هەناردەی نەوتی خۆیان تا ١.٢ ملیۆن بەرمیل لە رۆژدا کەم بکەنەوە.