نوچەنێت-سپۆتنیک
ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی روسیا دەڵێت، بە هۆی هێرشی داعشەوە ژمارەیەک لە هێزە سەربازیەکانی بەریتانیا کوژراو و بریندار بوونە.
بە گوێرەی رۆژنامەی الوطن، بە هۆی هێرشی موشەکی داعش بۆ سەر شارۆچکەی الشعفە هەڵکەوتوو لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دیرەزوو، پێنج سەربازی بەریتانی کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوونە.
سەرچاوە خۆجێیەکان دەڵێن “سەربازانی بەریتانی دوای ئەوەی، کە کراونەتەوە ئامانجی هێرشی موشەکی داعش، رەوانەی نەخٶشخانە کراون.