نوچەنێت-ئاژانسەکان
بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێڕان، وێڕای مەحکوم کردنی بڕیاری یەکێتی ئەوروپا بۆ سزادانی بەرپرسانی سەربەدەزگای وەزارەتی ئیتلاعات و دانانی ناوی ئەم وەزارەتە لە لسیتی تیرۆر، هۆشداری دەدات و دەڵێت “تاران بەرامبەر بەم بڕیارانە بێ هەڵوێست نابێت و کاردانەوەی دەبێت”.
یەکێتی ئەوروپا، رۆژی رابردوو لە بەیانێکدا رایگەیاند، کە دوو بەرپرسی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران و هەورەها خودی ئەم وەزارەتەی بە هۆی ئەنجامدانی کاروباری تیرۆریستی و هەوڵدان بۆ تیرۆری ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی، خستە لیستی تیرۆرەوە.
بە گوێرەی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان، بڕیارە داراییەکانی یەکەیەکی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات و دوو بەرپرسی ئەم دەزگایە، دەستیان بە سەردا بگیرێت.