نوچەنێت
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌باره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گای حیزبه‌كان له كه‌ركوك، داوا لە بەرهەم ساڵح دەکات، ئەرکی دەستووری خۆی لەوبارەوە جێبەجێبکات و پێیوایە، باشترین رێگا ئه‌وه‌یه كه پرس به‌دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بكرێت.
شەوی رابردوو یەکێتی نیشتمانی، ئاڵای کوردستانی لە سەرجەم بارەگاکانی لە کەرکوک هەڵکرد و ئەو هەنگاوەی یەکێتیش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، رێکخراوی بەدر لەسەر هەمن پرس لەلایەن یەكێتییەوە هاتەدەنگ و بەرپرسێکی ئەو رێکخراوەش لە پەیامێکدا کە ئاراستەیانی کردبوو تێدا گوتی “خوازیارین لە ١٧ـی ئۆکتۆبەر وانەیەكتان وەرگرتبێت، ئامۆژگاریشتان دەكەین لەگەڵ پێكهاتەكانی كەركوك لە عەرەب و توركمان دانیشن و كات بەفیڕۆنەدەن”.
بەگویرەی راگەیێندراوەی نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، کە بڵاویكردووه، “سه‌رۆكوه‌زیران، په‌یوه‌ندی به‌په‌له‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری عێراق ئه‌نجامداوه، كه پارێزه‌ری ده‌ستووری عێراقییه و شه‌ونخوونی ده‌كات بۆ زامنكردنی پابه‌ندبوون به ده‌ستووره‌وه. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده سیاسییه جیاوازه‌كانیشەوە كردووه و رێنماییكردووه به‌هێنانه خواره‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ربانی باره‌گای حیزبه سیاسییه‌كان له كه‌ركوك، چونكه ئه‌م كاره پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره”.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لە به‌یاننامه‌كه جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كه “باشترین رێگا ئه‌وه‌یه، كه پرس به دادگای باڵای فیدراڵی عێراقی بكرێت له‌باره‌ی ده‌ستووری بوونی ئه‌م هه‌نگاوه به‌ر له جێبه‌جێكردنی، ئه‌گه‌ر ویستمان رێز له ده‌ستوور بگرین، كه هه‌موو لایه‌نێك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن”.
له راگەیێندراوەکەدا هاتووه “به‌شێك له سیاسه‌توانه‌كان له‌میانی په‌یوه‌ندیكردنی سه‌رۆكوه‌زیران، پێشنیازی ئه‌وه‌یان كردووه، كه كه‌ركوك ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ره و مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئاڵای هه‌رێمیش هه‌ڵبكه‌ن، به‌ڵام سه‌رۆكوه‌زیران جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كه كه‌ركوك ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ره و ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنوورانه‌ی، كه ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی كوردستان دایڕشتووه و دۆخی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و ناكرێت هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ریدا بێت، تا ئه‌و كاته‌ی له رێگه‌ی ده‌ستووره‌وه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵكردنی ئاڵا و لۆگۆی هه‌موو حیزبه سیاسییه‌كان ئاساییه و پێشێلكاری ده‌ستوور نییه”.