نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، ئێران بە تیرۆری کەسایەتیەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە، لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی تۆمەتبار دەکات.
ستیف بلاک، وەزیری کاروباری دەرەوەی هۆڵەندا، ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی جانیوەری، لە نامەیەکدا کە ئاراستەی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی کردووە، دەڵێت “کۆماری ئیسلامی لە تیرۆرکردنی دوو دژبەری خۆی بەرپرسیارە، کە نیشتەجێی هۆڵەندا بوونە”.
بە گوتەی وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، کۆماری ئیسلامی لە ساڵەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٧ دوو ئەندامی ئۆپۆزسیۆنی لە هۆڵەندا تیرۆر کردووە.
ئەمە لە کاێکدایە، کە بلاک راشیگەیاندووە، کە “یەکێتی ئەوروپا لە پەیوەندی لە گەڵ تیرۆری ئۆپۆزسیۆنی ئێڕانی، سزای تاران دەدات”.