نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک و دیپلۆماتکارانی یەکێتی ئەوروپا دەڵێن “وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران و دوو بەرپرسی باڵای ئەم دەزگا هەواڵگریەی ئێران خراونەتە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا”.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لەم بارەوە رایگەیاندووە، کە سەعید هاشمی موقەدەم و ئەسەدوڵڵا ئەسەدی، دوو گەورە بەرپرسی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێڕان، خراونەتەوە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا.
رۆیتەرز ئەوەش دەخاتەڕوو، کە ناوی ئەم کەسانە رۆژی چوارشەممە ٩ـی جانیوەری، لە یاداشتی فەرمی یەکێتی ئەوروپا بڵاو دەبێتەوە.
بە گوێرەی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان، بڕیارە داراییەکانی یەکەیەکی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات و دوو بەرپرسی ئەم دەزگایە، دەستیان بە سەردا بگیرێت.