نوچەنێت: ئاژانسەکان
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە.
رۆژی سێشەممە ٨-١-٢٠١٩، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەشتەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکرد، کە تا رۆژی ١٥-١-٢٠١٨، بەدەوام دەبێت و بەپێی بەرنامەی گەشتەکە، وڵاتانی میسر، سعودیە، عومان، بەحرێن، قەتەر، ئیمارات، کویت و ئوردن دەگرێتەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٩-١-٢٠١٩، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گەشتەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە سەردانێک گەیشتە بەغدا.
بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمان، مایک پۆمیپۆ لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە.