هەوڵەکانی مەی لەسەر برێگزیت

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، سێشەممەی داهاتوو پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە بارەی برێگزیت کۆدەبێتەوە.

گوتەبێژی تێرێزا مەی، رۆژی سێشەممە ٨ی جانیوەری رایگەیاند: سێشەممەی داهاتوو ١٥ی جانیوەری، پرسی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا (برێگزیت)، لە پەرلەمان دەخرێتەوە دەنگدانەوە.

گوتەبێژی مەی جەخت دەکاتەوە، کە نایانهەوێ دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دوا بکەوێ، هەر بۆیە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، رەشنووسی برێگزیت دەباتە پەرلەمان و بۆ هەتایە کۆتایی بەم دۆسیە دێنێ.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە بە پێی رێککەوتنی پێشوەختە، بڕیارە بەریتانیا ٢٩ـی مانگی مارس، بە یەکجاری لە یەکێتی ئەوروپا جیا بێتەوە. مەی، تەنانەت پێی وایە دەبێ بە بێ رێککەوتن لەم یەکێتییە جیاببنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com