ئەمریکا گوشارەکانی زیاتر دەکات

0

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە گوشارەکانیان بۆسەر ئێران زیاتر دەکەن و هاوپەیمانییەتی رووبەڕووبوونەوەی ئێرانیش تاوەکو ئێستا چالاکە.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ئوردن رایگەیاند: ئەمریکا گوشارێکی راستەقینە دەخاتە سەر ئێران و گوشارەکانی زیاتر دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت “هاوپەیمانی رووبەڕووبوونەوەی ئێران، وەک دوێنێ، ئەمڕۆش چالاکە و هیواخوازم لەم چالاکبوونەیدا بەردەوامبێت.”

پۆمپیۆ لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوەدا، کە گەورەترین هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی ناوچەکە داعش و شۆڕشی ئیسلامین.

بەر لە بەجێهێشتنی ئوردن، پۆمپیۆ لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن، کۆبووەوە و گەشتەکەیشی کە بڕیارە تاوەکو ١٥ـی ئەم مانگە بەردەوام بێت، جگە لە ئوردن، سەردانی حەوت وڵاتی دیکەی ناوچەکە دەکات و چاوەڕێش دەکرێت لە قاهیرە پایتەختی میسر، گوتارێک پێشکەش بکات، کە بە دراماتیک و گرنگ ناودەبرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com