نوچەنێت
گوته‌بێژى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رایدەگەیەنێت، ئه‌و نووسراوه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، لەبارەی سێ كاندید بۆ وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ، به‌رگرى و داد، کە پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كراوە ساخته‌یه.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە تائێستاش لایه‌نه‌كان ناكۆكن له‌سه‌ر ناوى كاندیده‌كان بۆ ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته‌ى له كابینه‌ى عەبدولمەهدی و به‌بێ وه‌زیر ماونه‌ته‌وه.
محه‌ممه‌د سه‌لمان، گوته‌بێژى نووسینگه‌ى محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند “ئه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه عادل عه‌بدولمه‌هدی ناوى هه‌ریه‌ك له فالح فه‌یاز بۆ وه‌زیری ناوخۆ و سه‌لیم جبوورى بۆ وه‌زیری به‌گرى و حاكم ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مین بۆ وه‌زیری داد پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كردووه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ریان، نووسراوێكی ساخته‌یه”.
دەقی نووسراوەکە:
%20copy.jpg)