نوچەنێت-رۆیتەرز
سەرۆکانی ئەمریکا و فەرەنسا، بە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی، سەبارەت بە دۆخی سوریا و بابەتی کشانەوەی هێزەکانی واشنتۆن لەم وڵاتە، گفتگوگۆیان ئەنجام دا.
بە گوێرەی بەیانی کۆشكی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، بەرەەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی جانیوەری، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و هەروەها شەڕی دژ بە داعشیان تاوتوێ کرد.
لەم گفتوگۆ تەلەفۆنیەدا، ترەمپ و ماکرۆن، جەختیان لە سەر بەڵێنی دوو لایەن لە پەیوەندی لە گەڵ تێکشکانی داعش و کشانەوەی بە بەرنامەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا کردەوە.
ترەمپ لەم بارەوە رایگەیاندووە، کە “کشانەوەی هێزەکان بە ئارامی و بە شێوەیەکی هەماهەنگ ئەنجام دەدرێت”.