نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، پلانی واشنتۆن بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا. کاریگەری لە سەر شەڕی داعش و بەرەنگاربوونەوەی ئێران دانانێ.
مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە کەنالی سی،ئێن.بی.سی گوتووە، کە کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا، کار ناکاتە سەر پابەندبوونی ئەمریکا بە تێکشكانی داعش و بەرەنگاربوونەوەی ئێران لە ناوچەکە.
بە گوتەی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، کشانەوەی هیزەکانی ئەم وڵاتە لە خاکی سوریا، گۆڕانکارییەکی تاکتیکییە و بە مانای گۆڕانکاری لە بەڵێنەکانی ئەمریکا بۆ تێکشکانی داعش نییە.
پەمپیۆ دەشڵێت “بۆ بەرەوڕووبوونەوەی داعش و کۆماری ئیسلامی ئێران، هاوپەیمانییەکی ناوچەیی دێتەکایەوە و ئەمە هەمان ئەو هاوپەیمانێتیەیە، کە دەتوانێ بەرەنگاری گەورەترین هەڕەشەکان (داعش و ئێران) ببێتەوە.