نوچەنێت-نەشناڵ ئینترەست
پێگەی ئەمریکی نەشناڵ ئینترەست، لە بابەتێکدا بە ئاماژەدان بە سەردانەکەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی بۆ ئیسرائیل دەڵێت “واشنتۆن پلانی گۆڕینی رژێمی ئێرانی بە دەستەوەیە”.
نەشناڵ ئینترەست لەم بارەوە نووسیویەتی: سەردانەکەی جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل، هەڵگری ئاماژەیەکی بەهێزە، ئەویش پلانێکی تۆکمەی ئەمریکایە بۆ گۆڕینی رژێمی سیاسی لە ئێران.
بە گوێرەی نەشناڵ ئینترەست، سەرباری ئەوەی، کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، کە ئامانجی سەرەکی واشنتۆن گۆڕینی رەفتاری ئێرانە و بە فەرمی نایهەوێ رژێمی ئێرانی بگۆڕێت، بەڵام لێدوان و هەڵوێستی ژمارەیەک لە بەرپرسانی کۆشكی سپی لەوانە جۆن بۆڵتۆن، پێچەوانەی ئەم سیاسەتە راگەیێندراوەی ئەمریکایە و بۆڵتۆن، تەپڵی شەڕ لە دژی ئێران دەکوتێ.