نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەندی بە کچە سعودیەکەوە دەکات

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

ئەو کچە سعوودییەی، کە لەدەست خێزانەکەی هەڵات، لەلایەن ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەیوەندی پێوە کرا.

رۆژی یەکشەممە رابردوو ٦-١-٢٠١٩، رەهاف محەمەد ئەلقونون، تەمەن ١٨ ساڵە، کاتێک خێزانەکەی بە گەشتێک چووبوونە کوەیت، لەوێ تیکتی فڕۆکەی بەرەو وڵاتی ئوستراڵیا بڕیبوو، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی سعودی لە وڵاتی تایلەند وەستێنرا.

رەهاف محەمەد لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا، داوای هاوکاری کرد و رایگەیاند “ئەگەر بەرەو وڵاتەکەی بگەڕێتەوە لەلایەن خێزانەکەی دەکوژرێت، دواتر کۆ دەنگییەکی جیهانی لەسەر پرسی ئەو کچە درووست بوو و توانرا رێگری لە ناردنەوەی بکرێت.

رەهاف دەڵێت بەردەوام لەلایەن خێزانەکەی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی دراوە، ئەمیش بیری لە هەڵاتن کردووەتەوە، بەڵام بەگوێرەی یاساکانی سعودیە، هیچ ئافرەتێک ناتوانێت بەبێ پیاوێکی خێزانەکەی گەشت بکات، بەمەش ئەگەر رەهاف بگەڕێتەوە هەم زیندانی دەکرێت و هەمیش ئەگەری هەیە بکوژرێت.

لە ئێستادا، نەتەوە یەکگرتووەکان هاتووەتە دەنگ و دۆسییەکەی گرتووەتە ئەستۆ، دوێنێش، حکومەتی تایلەند رەتی کردەوە رەهاف بۆ وڵاتەکەی خۆی و بەبێ ویستی خۆی بگوازێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com