هەڵوێستی یەپەگە لەبارەی یەکپارچەیی خاکی سوریا

0

نوچەنێت-هەواڵنێریی فەڕەنسا

بەرپرسێکی سەربازی یەپەگە دەڵێت، رێککەوتن لە گەڵ رژێمی بەشار ئەسەد تەنها چارەسەرە و بەرگری لە یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکەین.

ریدۆر خەلیل، گوتەبێژی یەپەگە بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسای گوتووە، کە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئەوان بەشێکی جیا نەکراوەن لە خاکی سوریا و تەنها بە رێککەوتن لە گەڵ رژێمی بەشار ئەسەدە، کە دەتوانن چارەسەرێک بۆ قەیرانی ئێستای ئەم وڵاتە بدۆزنەوە.

ریدۆر خەلیل باس لە بەردەوام بوونی گفتوگۆکانی نێوان یەپەگە و سوپای سوریا، سەبارەت بە منبەج دەکات و دەشڵێت “ئەگەر دوولایەن سەبارەت بەم ناوچەیە بگەنە رێککەوتن، دەکرێ وەک بنەمایەک بۆ رێککەوتنێکی گشتی تر لە رۆژهەڵاتی فورات لێی بڕوانن”.

بە گوتەی ریدۆر خەلیل، هێزەکانی یەپەگە، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان پاشەکشە ناکەن، بەڵام دوور نییە، کە هێزەکانیان پەیوەستی سوپای سوریا بن.

گوتەبێژی یەپەگە، هەروەها پێشوازی لە نێوەندگیری مۆسکۆ بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لە گەڵ رژێمی سوریا دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com