نوچەنێت-سومریە نیوز
میدیاکانی ئۆردن، ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی جانیوەری، هەواڵی سەردانی شای ئەم وڵاتەتەیان بۆ عێراق رەتکردەوە.
میدیاکانی ئۆردن بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی باڵای ئۆردن رایانگەیاند، شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئۆردن هیچ پلانێکی بۆ سەردانی عێراق نییە.
ژمارەیەک لە راگەیەنەکانی عێراق پێشتر رایانگەیاندبوو، کە شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئۆردن وێڕای شاندێکی باڵای وڵاتەکەی سەردانی بەغدا دەکات.
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێ، کە رۆژانی رابردوو عمر الرزاز، سەرۆکوەزیرانی ئۆردن سەردانی بەغدای کردووە.