كاروانێکی دیکەی ھاوكاری سەربازی گەیشتە دەست ھەسەدە

0

نوچەنێت

دوای بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا، سێیەم كاروانی ھاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریکا گەیشتە دەست هێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە).

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند “دوای بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كشاندنەوەی سەربازانی لە سووریا، بۆ جاری سێیەم ئەو وڵاتە كاروانی ھاوكارییە سەربازییەكانی ناردە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە لە رۆژھەڵاتی رووباری فورات”.

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش كراوە، کە ئەو كاروانە سەربازییە پێكدێت لە ١٥٠ ئۆتۆمبێل و زریپۆش و ھاوكاری لۆجیستی و سەربازی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com