لەبارەی قاچاخچی کردن بە مرۆڤەوە هۆشداری دەدرێت

0

نوچەنێت-هەواڵنێریی فەرەنسا

نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی ئەو گروپانەی، کە قاچاخی بە مرۆڤ دەکەن هۆشداری دەدات و دەڵێت، بەبێ ئەوەی بەرەوڕووی هیچ سزایەکی قورس ببنەوە، بەشێوەی بەربڵاو و نایاسایی لە کاروباری قاچاخی مرۆڤ بەردەوامن.

ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر و تاوانەکانی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان بە ئاماژەدان بە رێژەی بەرزی قاچاخی مرۆڤ و ئەندامانی لەشی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا و ئەمریکای ناوەندی دەڵێت “ئەم تاوانانە بەبێ هیچ جۆرە سزایەک بەردەوامن”.

ئەم رێکخراوە نێودەوڵەتییە هۆشداری دەدات، کە بە هۆی شەڕ و قەیرانی سەربازی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، گروپە مافیاییەکان دەچنە ناو کەمپی پەنابەران و بەڵێنی بێ وادە و درۆیان پێ دەدەن.

بە گوێڕەی راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەم گروپە مافیاییانە پەنابەران و کۆچبەران وەک کۆیلە دەفرٶشنەوە بە کارتێلەکان و یان بۆ کاروباری قاچاخی ئەندامی لەش بەکاریان دێنن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com