نوچەنێت-ئاژانسەکان
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران دەڵێت، لە سەردانەکەی بۆ ئەفغانستان، ئەمریکیەکان بە رێگەی لایەنێکەوە ئامادەیی خۆیان بۆ گفتوگۆ لە گەڵ ئێران دەربڕیوە.
عەلی شەمخانی لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ئاسایش لە رۆژئاوای ئاسیا، لە وەڵامی پرسیارێک ئەم بابەتەی خستۆتەڕوو.
عەلی شەمخانی، لەبارەی ئامادەبوونی سەربازی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە،دەڵێت “ئامادەبوونی ئێران لایەنی راوێژکاری هەیە و ئێران هیچ هێزێکی سەربازی لە وڵاتانی ناوچەدا نییە”.
ئەم گوتانەی شەمخانی لە کاتێکدایە، کە رۆژی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند “ئێران ئامادەی گفتۆگویە”.