نوچەنێت-ئاژانسەکان
جیێر پیترسۆن، کە وەک جێگرەوەی دی مستۆرا و نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا دیاری کراوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی جانیوەری، بە فەرمی دەستی بە کارەکانی کرد.
پیترسۆن پێشتر لە لایەن سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، وەک جێگرەوەی ستێفان دی مستۆرا، دیاری کراوە بۆ ئەم پۆستە.
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا، ئامادەیی دیمەشق بۆ هاوکاری لە گەڵ ئەم دیپلۆماتکارەی نەتەوەیەکگرتووەکان خستۆتەڕوو.
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا، بۆ ئەم هاوکاریکردنە مەرجی دیاری کردووە و دەڵێت “بەو مەرجەی هاوکاری دەکرێت، کە پشتیوانی لە یەکپارچەیی و سەروەری سوریا بکات”.