نوچەنێت-بی بی سی
بەرپرسانی واشنتۆن لە کاتێکدا بۆ ئەنجام دانی گفتوگۆ لە گەڵ بەپرسانی چین سەردانی ئەم وڵاتە دەکەن، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت “چین بە هۆکاری لاوازی ئامادەی ئەنجامدانی دانوستان بووە”.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی جانیوەری، شاندێکی باڵای ئەمریکا بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی بازرگانی نێوان واشنتۆن-پەکین، سەردانی چین دەکەن.
گفتوگۆکانی نێوان پەکین و واشنتۆن لە کاتێکدایە، کە پێشتر دوو لایەن لە سەر ئاگربەستێکی گومرکی رێککەوتن و بڕیاریان داوە لە زیادکردنی پێناسەی گومرکی بۆ سەر یەکتر خۆببوێرن.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە سەر زاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و پەکینی بە ئەرێنی وەسف کردووە.
ترەمپ، هەروەها لاوازی ئابوری چینی وەک هۆکارێک وەسف کردووە، کە پەکینی ناچار کردووە بێتە سەر مێزی دانوستان.