نوچەنێت-روسیا الیوم
ئیسرائیل دەڵێت، لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا سێ شاندی عێراقی پێکهاتوو لە ١٥ بەرپرسی ئەم وڵاتە سەردانی ئیسرائیلیان کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، رایگەیاندووە “سێهەمین شاندی عێراقی چەند هەفتە بەر لە ئێستا سەردانی تەل ئەبیبی کردووە”.
بە گوێرەی بەیانی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، ئەندامانی ئەم شاندانە بریتی بوون لە کەسایەتیەکانی سوننە، شیعە و رێبەرانی خۆجێی عێراق و لە میانی سەردانەکەیان، چووونە مۆزەخانەی هۆلۆکاست و دواتر لە گەڵ ژمارەیەک ناوەندی ئاکادیمی و بەرپرسی ئیسرائیلی کۆبوونەتەوە.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، پێشوازی لە سەردانی شاندەکانی عێراق کراوە بۆ ئەم وڵاتە.
ئایدی کوهین، شرۆڤەکار و مامۆستای زانکۆ لە تویتێکدا دەڵێت، دەوڵەتی عێراق ئەم شاندانەی رەوانەی تەل ئەبیب کرد، تاکوو لە گەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل دیدار بکەن.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لەم دیدارانەدا باس لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئێران لە باشوری سوریا کراوە، راگیڕانی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا بابتێکی دیکەی جێی گفتوگۆی لایەنەکان بووە.
بە گوتەی کوهین، ئەم شاندانە هەروەها لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەحزابی شیعەی عێراقی لە سوریا، عێراق، لوبنان و وڵاتانی کەنداو، گفتوگۆیان لە گەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل کردووە.
ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی عێراق و ئیسرائیل، تەوەرێکی دیکەی ئەم کۆبوونەوانە بووە.