ترەمپ کوژرانی سەرکردەیەکی راگەیاند

0

نوچەنێت

سەرۆکی ئەمریکا کوژرانی سەرکردەیەکی تیرۆریستی لە نیمچە دوورگەی عەرەبی، رادەگەیەنێت.

جەمال بەدەوی، کە یەکێک بوو لە سەرکردەکانی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە، تۆمەتبارە هێرشکردنە سەر کەشتیگەلی USS COOLـی ئەمریکی لە ساڵی ٢٠٠٠، کە بووە هۆی کوژرانی ١٧ سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی ٤٠ سەربازی دیکە.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رایگەیاندووە “تۆڵەمان لە جەمال بەدەوی کردەوە” و لە بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە پارێزگای مەئرەب لە یەمەن، کوژراوە.

نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکانی ئەمریکا، بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات بۆ زانیاریدان لەبارەی جەمال بەدەوی، تەرخان کردبوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com