ئیسرائیل داوای قەرەبوو لە وڵاتانی موسڵمان دەکات

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

ئیسرائیل داوای ٢٥٠ ملیار دۆلار قەرەبوو لە چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات لە پای ئەو سەروەت و موڵکەی جووه‌كان بە ناچاریی بەجێیان هێشتوون.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی بلومبێرگ، حکومەتی ئیسرائیل دەستەیەکی بۆ خەمڵاندنی ئەو بڕە پارەیە پێکهێناوە کە جووه‌كان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لەدەستیان داوە و زیانیان پێگەشتووە، ئەمەش لە ژێر رۆشنایی پڕۆژەیەکی ئاشتییانەی ئەمەریکا دەبێت.

بەگوێرەی خەمڵاندنەکان، ئیسرائیل داوای ٥٠ ملیار دۆلار لە تونس و لیبیا و ٢٠٠ ملیار دۆلار لە مەغریب، عێراق، سووریا، میسر، ئێران و یەمەن دەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی ١٠ ساڵە فەڵەستین داوای ١٠٠ ملیار دۆلار قەرەبووی لە ئیسرائیل کردووە بەهۆی ئەو موڵکانەی لە ساڵی ١٩٤٨ لە دەستی داون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com