تاڵیبان مەرجی هەیە

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی جانیوەری، بەرپرسانی تاڵیبان رایانگەیاند، کە ئامادە نین بەشداری لە گفتوگۆکانی ئاشتی بکەن، کە بڕیار بوو لە جەددە و بە ئامادەبوونی لایەنی ئەمریکی بەڕێوەبچێت.

تاڵیبان داواکارە ئەم گفتوگۆیانە لە قەتەر بەڕێوەبچێت و پلانی دانیشتنەکەی جەددە هەڵبوەشێتەوە.

لە کۆبوونەوەی جەددە بڕیار وابوو شاندی دانوستانکاری تاڵیبان لە گەڵ زەڵمای خەلیلزاد، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان کۆبوونەوە و سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و پرۆسەی ئاشتی لە ئەفغانستان گفتوگۆ بکەن.

زەبیحوڵا موجاهید، گوتەبێژی تاڵیبان هەواڵی هەڵوەشانەوەی دانیشتنی سعودیەی پشتڕاست کردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com